riklam

به‌ وێنه‌و ڤیدیۆ.. ته‌نی جیاواز له‌سه‌ر بوركانێك ده‌بینرێت

جیهان 10:46 AM - 2015-10-08
بووه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی خه‌ڵك

بووه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی خه‌ڵك

به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئه‌مریكای باكور ماوه‌یه‌كه‌ چه‌ند ته‌نێكی ره‌نگ سپی به‌سه‌ر بوركانی پۆیۆ كاتیتل له‌وڵاتی مه‌كسیك ده‌بینرێت ، كه‌ هه‌ندێك له‌شاره‌زایان پێیانوایه‌ چه‌ند ناوه‌ندێكی زانستی به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر بوركانه‌كه‌ ده‌كه‌ن . 

 

ده‌یلی مێڵی به‌ریتانیا ئاشكرایكردوه‌: شاره‌زایان و چاودێرانی ژینگه‌ی و كاریگه‌ریه‌ سروشتیه‌كانی مه‌كسیك له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ی بوركانه‌كه‌دا ته‌نێكی سپی شێوه‌ی پاكێتی جگه‌ره‌یان به‌سه‌ر بوركانه‌كه‌دا بینیوه‌ كه‌چه‌ند جارێك به‌سه‌ریدا هاتووچۆیكردوه‌.

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: هه‌ندێك له‌شاره‌زایان پێیانوایه‌ له‌رێگه‌ی دوره‌وه‌و به‌كۆمپیوته‌ری تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كاریگه‌ریه‌ سروشتیه‌ گه‌وره‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی تره‌وه‌ ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كانی ناو بوركانه‌كه‌ كراوه‌و زانیاری له‌سه‌ر كۆده‌كرێته‌وه‌ . 

 

بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و ته‌نه‌ سپیه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ی توشی دڵه‌ڕاوكێی و نیگه‌رانیكردوه‌و چه‌ندین بۆچوونی جیاوازی له‌سه‌ر دروست بووه‌ . 

 

PUKmedia   و، سامان یاروه‌یس 

 

لینكی یارمه‌تیده‌ر( بۆبینینی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ ئێره‌ كلیك بكه‌)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket