riklam

كۆلێرا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ عیراق ده‌كات

عیراق 10:31 AM - 2015-10-08
حاڵه‌تێكی مردن تۆماركراوه‌

حاڵه‌تێكی مردن تۆماركراوه‌

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت  ژماره‌ی تووشبوانی په‌تای كۆلێرا بۆ هه‌زارو 201 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌و حاڵه‌تێكی مردنیش تۆماركراوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت ژماره‌ی توشبووانی په‌تای كۆلێرا بۆ هه‌زارو 201 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌و زۆربه‌ی توشبووه‌كانیش چاره‌سه‌ركراون.

هه‌رچه‌نده‌ به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئاماژه‌ بۆ مردنی چوار كه‌س به‌هۆی په‌تای كۆلێرا له‌ خۆرئاوای به‌غدا ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا اشیده‌گه‌یه‌نێت حاڵه‌تێكی مردن به‌و په‌تایه‌ له‌ پارێزگای بابل تۆماركراوه‌.

هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ته‌ندروستی هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆلێرا له‌ عیراق بۆ پیسووینی ئاوی روباری فورات و به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌.

PUKmedia روسیا الیوم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket