riklam

تیرۆرسته‌ چیچانیه‌كانی ناو داعش عیراق به‌جێده‌هێڵن

عیراق 07:14 PM - 2015-10-07
له‌رێگه‌ بیابانییه‌كانه‌وه‌ ده‌چنه‌ سوریا

له‌رێگه‌ بیابانییه‌كانه‌وه‌ ده‌چنه‌ سوریا

چه‌كداره‌ چیچانییه‌كانی ناو رێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سوپای روسیا عیراق به‌جێده‌هێڵن و روو له‌سوریا ده‌كه‌ن.

رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی بڵاویكردۆته‌وه‌، تیرۆرسته‌ چیچانییه‌كانی نێو رێكخراوی تیرۆرستی داعش بۆ شه‌ڕكردن دژی سوپای روسیا خاكی عیراق به‌جێده‌هێڵن و به‌ره‌و سوریا ده‌ڕۆن.

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ راشیگه‌یاندوه‌، تائێستا نزیكه‌ی 700 چه‌كداری تیرۆرستی چیچانی ناو داعش له‌رێگه‌ی ناوچه‌ بیابانییه‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و خاكی سوریا رۆشتوون، ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌دێت كه‌ سوپای روسیا هێرشه‌كانی دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌سه‌ر خاكی سوریا ده‌ستپێكردو هه‌رله‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانه‌وه‌ زیانێكی زۆر به‌و تیرۆرستانه‌ كه‌وت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket