riklam

موسڵ.. هاوپه‌یمانان چه‌ندین مۆڵگه‌ی گرنگی داعش خاپور ده‌كه‌ن

عیراق 06:57 PM - 2015-10-07
به‌ده‌یان تیرۆرست كوژراون

به‌ده‌یان تیرۆرست كوژراون

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ندین هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعش له‌ ناوچه‌كانی موسڵ ئه‌نجامداوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ به‌ده‌یان تیرۆرست كوژراون و زیانێكی زۆریش به‌ر ئه‌و تیرۆرستانه‌ كه‌وتووه‌.

غه‌یاس سورچی لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 7-10-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان خانوویه‌كی تیرۆرستانی داعشیان له‌ گوندی وائلییه‌ی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی عه‌یازییه‌ی موسڵ بۆردومانكردوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌و ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژراون.

وتیشی: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری تیرۆرستانی داعشیان له‌ گوند قبك-ی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی عه‌یازییه‌ سوتاندوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ 18 تیرۆرستی داعش كوژراون.

PUKmedia حه‌لیمه‌ عه‌بدولوه‌هاب-موسڵ




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket