riklam

ورده‌كاری داواكاری لیژنه‌ی به‌رگری بۆ هێرشی روسیا له‌ عیراق

عیراق 06:07 PM - 2015-10-07
به‌شداری روسیا بۆ لێدانی داعش له‌ عیراق

به‌شداری روسیا بۆ لێدانی داعش له‌ عیراق

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری رایده‌گه‌یه‌نێت وه‌ك لیژنه‌ی به‌رگری تاوتوێی ته‌واوی بابه‌تی داواكاری له‌ روسیا كراوه‌ بۆ هێرشه‌كردنه‌سه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ عیراق.

عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 7-10-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌ك لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبوونه‌وه‌ی زۆرمان له‌سه‌ر بابه‌تی داواكردن له‌ روسیا بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر داعش له‌عیراق، هه‌رله‌و كۆبوونه‌وانه‌دا وه‌ك نوێنه‌رانی كورد داوامانكردوه‌ له‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ی له‌ به‌غدا ده‌بێت هه‌ر وڵاتێك ده‌بێت شه‌ش كه‌سی تێدابێت وه‌ك كورد داوامانكردوه‌ دوو كه‌سی ئێمه‌شی تێدا بێت.

وتیشی: وه‌ك لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری پێمان باشه‌ كه‌ روسیا به‌شداری بكات له‌هێرش بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌عیراق، به‌ڵام به‌شداریكردنه‌كه‌ی نه‌بێته‌ مایه‌ی گه‌رمبوونی ئه‌و ململانێیه‌ی كه‌ له‌ نێوان ئه‌مریكا و روسیا هه‌یه‌ بێته‌ سه‌ر خاكی عیراق، به‌ڵكو روسیا به‌شداری راسته‌قینه‌ بكات له‌لێدانی داعش و ببێته‌ ته‌واوكه‌ری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌شداریكردن بۆ لێدانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق .

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری راشیگه‌یاند: وه‌ك لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی روسیاو حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه‌ بانگهێشتكراوین بۆ ئه‌و وڵاته‌ به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنی داواكردن بۆ به‌شداریكردنی روسیا له‌هێرش بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ عیراق، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی بڕیاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حكومه‌تی عیراق و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌دا كراوه‌.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket