riklam

تارانتینۆ.. خاوه‌نی شێوازێكی تایبه‌ت له‌بواری سیناریۆو ده‌رهێنان

ئەدەب وهونەر 02:32 PM - 2015-10-07
كۆنتن تارانتینۆ

كۆنتن تارانتینۆ

بابه‌تێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ژیان و كارو به‌رهه‌مه‌كانی كۆنتن تارانتینۆ.

ئه‌كته‌ری سینه‌مای هۆڵیوده‌
كۆنتن تارانتینۆ له‌ 27ی مارسی ساڵی 1963 له‌تینیسی ئه‌مریكا له‌دایكبووه‌، ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌ری سینه‌مای هۆڵیوده‌، له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌بواری فیلمسازیدا به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وت.

روبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه‌
له‌بواری ده‌رهێناندا خاوه‌نی شێوازی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و له‌به‌ر بوونی دیمه‌نی زۆری توندوتیژی له‌فیلمه‌كانیدا، روبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی ده‌رهێنه‌ره‌ لاوه‌كانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ له‌فیلمه‌كانیاندا لاسایی شێوازی تارانتینۆ ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌ 16 ساڵاندا یه‌كه‌مین سیناریۆی فیلمی كردووه‌
تارانتینۆ دایكی سسته‌ر بووه‌و باوكیشی ئه‌كته‌رو موزیكژه‌نێكی هاوی بووه‌و باو و باپیری به‌ڕه‌گه‌ز ئیتاڵی بوون، له‌ته‌مه‌نی (16) ساڵاندا یه‌كه‌مین سیناریۆی فیلم به‌ناوی (سه‌ركێشییه‌كانی مسته‌ر لی) ده‌نووسێت و پاشان واز له‌قوتابخانه‌ ده‌هێنێت و بۆ فێربوونی هونه‌ری نواندنیش په‌یوه‌ندی به‌یه‌كێك له‌په‌یمانگاكانی شانۆوه‌ ده‌كات.

سیناریۆی دووه‌م فیلمی فرۆشته‌وه‌
كۆنتن تارانتینۆ دووه‌مین سیناریۆی خۆی بۆ فیلمی (Natural Born Killers) نووسیوه‌و دواتر سیناریۆكه‌ی به‌ (ئۆلیڤه‌ر ستوون)ی ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌مریكی فرۆشته‌وه‌.

چه‌ند خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌؟
له‌دیارترین فیلمه‌كانی كۆنتن تارانتینۆ: (Reservoir Dogs ، Kill Bill Vol.1، Kill Bill Vol.2)...  له‌فیلمی  (Pulp Fiction)یشدا خه‌ڵاتی ئۆسكاری بۆ باشترین سیناریۆنووس وه‌رگرتووه‌و له‌فێستیڤاڵی كان-یشدا له‌ساڵی 1994 خه‌ڵاتی چڵه‌ خورمای ئاڵتوونی له‌بواری ده‌رهێناندا له‌هه‌مان فیلمدا وه‌رگرتووه‌. ئه‌مساڵیش له‌به‌شی ره‌سمی پێشبڕكێی فێستیڤاڵی كان-دا به‌فیلمی (Inglourious Basterds”) له‌نواندنی (براد پیت) به‌شداری كردبوو.

كاره‌كانی تایبه‌تمه‌ندیی هه‌بووه‌
ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا شێوازێكی زۆر سه‌یری له‌بواری ده‌رهێنانی فیلمدا هه‌یه‌و له‌وانه‌یه‌ زۆر كه‌س تێبینیان نه‌كردبێت، بۆنموونه‌ له‌زۆربه‌ی فیلمه‌كانیدا یه‌كێك له‌كاره‌كته‌ره‌كان چه‌رخێكی له‌جۆری (Zipo)ی پێیه‌، زۆركات پاڵه‌وانی فیلمه‌كانی ئۆتۆمبێلی جۆری "ژه‌نه‌راڵ مۆتۆرز یان ئۆتۆمبیلی جۆری "هۆندا سیفك"ی ره‌نگی سپی مۆدێلی كۆن لێده‌خوڕن! زۆربه‌ی كات له‌فیلمه‌كانیدا هانا بۆ ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ ده‌بات كه‌ پێشتر به‌ناوبانگ بوون و ئێستا به‌هۆی ته‌مه‌نه‌وه‌ ناوبانگیان وه‌ك جاران نه‌ماوه‌...!

به‌شداری له‌م فیلمانه‌دا كردووه‌
كۆنتن تارانتینۆ وه‌ك ئه‌كته‌ریش به‌شداری له‌ژماره‌یه‌ك فیلم كردووه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن:
Reservoir Dogs
Pulp Fiction
Sleep With Me
Destiny Turns On the Radio
Four Rooms
Desperado
From Dusk Till Dawn
Girl 6
Jackie Brown
Little Nicky
lias
Kill Bill
Z Channel: A Magnificent Obsession
The Muppets' Wizard of Oz
Grindhouse
Sukiyaki Western: Django

سیناریۆكانی
تارانتینۆ له‌ نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه‌ تائێستا ژماره‌یه‌ك سیناریۆشی نووسیوه‌، كه‌ بریتین له‌:
My Best Friend's Birthday
Past Midnight
Reservoir Dogs
True Romance
Pulp Fiction
Natural Born Killers
Four Rooms
From Dusk Till Dawn
Jackie Brown
Kill Bill
Grindhouse
Inglorious Bast

PUKmedia   ئا/ئاكام ئه‌نوه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket