مه‌سیحییه‌كان ده‌ڕۆن، به‌ڵام زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م موسوڵمانه‌كانن
چاوپێکەوتن 12:30 PM - 2015-10-07.
نوێنه‌ری كۆتایی مه‌سیحییه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت ئامانجێكی روون هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی عیراق مه‌سیحی تیا نه‌مێنێت، به‌ڵام له‌مه‌دا موسوڵمانه‌كان زیان ده‌كه‌ن.
زیاتر له 120 هه‌زار مه‌سیحی له‌نه‌ینه‌وا ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان له‌موسڵ جێبهێڵن و ببنه ئاواره له‌ناوخۆی عیراق یان له‌ده‌ره‌وه، ئه‌نوه‌ر مه‌تی هیدایه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی گردبوونه‌وه‌ی سریانی‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌چاوپێكه‌وتنێكی نیقاشدا مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كان گرێ‌ده‌داته‌وه به‌دابینكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆیان به‌گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای چاكسازی له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و ده‌ربازكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ده‌ست به‌شه‌پشكی تایفی.
عومه‌ر ئه‌لزاحی
+ ژماره‌ی ئه‌و مه‌سیحیانه چه‌ندن كه له‌پاش هاتنی داعشه‌وه ئاواره‌بوون؟
- ژماره‌ی مه‌سیحییه ئاواره‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌گاته سه‌دو بیست هه‌زار كه‌س، به‌شی زۆریان دووجار ئاواره‌بوون، جارێكیان له‌حوزه‌یرانی ساڵی 2014 كاتێك ئاواره‌بوون بۆ ناوچه‌كانی قه‌ره‌قوش‌و كرملیس‌و به‌رته‌ڵه‌و تلكێفه‌وه پاش ئه‌وه‌ی داعش موسڵی داگیركرد.
جاری دووه‌م كاتێك له‌مانگی ئابی هه‌مان ساڵدا داعش ئه‌و ناوچانه‌شی داگیركرد‌و به‌ره‌و هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك هه‌ڵهاتن، به‌شێكی تریشیان چوونه ده‌ره‌وه‌ی عیراق بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی‌و ئاسایش بۆ خۆیان‌و كه‌سوكاره‌كه‌یان دابین بكه‌ن.
+ هیچ ئامارێك هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌و موڵك‌و ماڵه‌ی مه‌سیحییه‌كان له‌نه‌ینه‌وا له‌ده‌ستیان داوه؟
- هیچ ئامارێكی دیاریكراو له‌به‌ده‌ستدا نییه، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین 250 هه‌زار خێزانی مه‌سیحی به‌ر له‌ساڵی 2003 له‌نه‌ینه‌وادا بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی دانیشتوانی ره‌سه‌نی پارێزگاكه‌ن، بۆیه خاوه‌نی رووبه‌رێكی به‌رفراوانی زه‌وی‌و ژماره‌یه‌كی زۆری خانووبه‌ره‌بوون، ورده‌ورده به‌هۆی فرۆشتن یان ده‌ست به‌سه‌رداگرتنیان له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كان‌و داعشه‌وه كه‌مبوونه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی داعش 40 هه‌زار دۆنمی مه‌سیحییه‌كانی له‌قه‌زای حه‌مدانییه‌و قه‌ره‌قوش له‌خۆرئاوای موسڵ داگیركرد، هه‌روه‌ها سی هه‌زار دۆنم له‌ناحیه‌ی به‌رته‌ڵه‌و 25 هه‌زار دۆنم له‌كرملیس، له‌گه‌ڵ رووبه‌رێكی به‌رفراوان له‌شارۆچكه‌كانی تلسقف‌و تلكێف‌و ئه‌لقوش، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕانی گه‌وره‌ی دیمۆگرافییه‌وه كه له‌سه‌ده‌ی شه‌شی رابردوو له‌و ناوچانه روویدا، ناتوانین ژماره‌ی ئه‌و موڵك‌و ماڵانه بژمێرین كه له‌مه‌سیحییه‌كان سه‌ندراوه، ئه‌وه‌ی روونه داعش 29 كه‌نیسه‌و سه‌دان ماڵی له‌به‌ری راست‌و چه‌پی شاره‌كه داگیركردووه به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌كانی ده‌واسه‌و موهه‌ندسین‌و مه‌جموعه‌و عه‌ره‌بی‌و دركزلیه‌و نورو مساریف‌و زهور، له‌پاڵ چه‌ندین پرۆژه‌و شوێنكاری بازرگانی‌و پیشه‌سازی له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تری شاره‌كه.
+ حكومه‌تی خۆجێیه‌تی نه‌ینه‌واو حكومه‌تی ناوه‌ند هیچ هه‌نگاوێكیان ناوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كان؟
- هیچ رێوشوێنێك نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كان، به‌ڵام چه‌ند بڕیارێك هه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداو حكومه‌تی خۆجێیه‌تی نه‌ینه‌واوه بۆ به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر مه‌سیحی‌و ئێزدی‌و شه‌به‌ك‌و توركمان هاتووه، كه ئه‌مه‌ش چه‌ندین لێكه‌وته‌ی ده‌بێت‌و ره‌نگه له‌ئاینده‌دا بمانگه‌ێنێته قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووان.
داگیركردنی موڵك‌و ماڵی مه‌سیحییه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه كاتییه‌و گرێدراوه به‌ئازادكردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌واوه، خاوه‌نده‌رێتی هه‌ر موڵك‌و ماڵێكی مه‌سیحییه‌كان كه له‌سه‌رده‌می داعشدا گواسترابێته‌وه به‌پوچه‌ڵ هه‌ژمار ده‌كرێت‌و بڕیاری حكومه‌تیش هه‌یه له‌مباره‌یه‌وه، یاریكردن به‌تۆماره فه‌رمییه‌كان‌و سوتاندنی مانای ئه‌وه‌نییه مافی خه‌ڵك بخورێت‌و هه‌ر كه‌س مافی خۆی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌مه‌ش له‌ڕێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه پارێزراوه‌و له‌فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانی به‌غدا هه‌ن وه‌كو فه‌رمانگه‌ی تۆماری خانوبه‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ.
+ ئه‌ی دادگا عیراقییه‌كان چی‌یان كردووه، هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی مه‌سیحییه‌كانه‌وه ده‌رچووه؟
- له‌ساڵی 2003وه تائێستا دادگای عیراقی هیچ به‌رپرس‌و ده‌ستڕۆیشتوویه‌كی گه‌نده‌ڵی سزا نه‌داوه جا چ جای ئه‌وه‌ی سزای ئه‌و تیرۆریستانه‌ی موسڵیان داگیركرد، ئه‌گه‌ر شتێكی له‌ده‌ست بهاتایه ئه‌وه سزای ئه‌و تاوانبارانه‌ی ده‌دا كه ساڵی 2010 په‌لاماری كه‌نیسه‌ی (نه‌جات)یان دا كه ته‌نها چه‌ند مه‌ترێك له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداوه دووره‌و هه‌رچی باره‌گا حكومییه‌كانه له‌وێ كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌وكات چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان 53 مه‌سیحیان كوشت‌و بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر له‌كه‌نیسه‌كه‌دا مانه‌وه‌و دوای ئه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتن، تائێستا دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه سزا نه‌دراوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باس له‌وه كرا كه چه‌ند تاوانبارێك ده‌ستگیركراون.
له‌لایه‌كی تره‌وه موڵك‌و ماڵی مه‌سیحییه‌كان له‌به‌غداش له‌رێی فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كانه‌وه ده‌فرۆشرێت‌و حكومه‌تیش بێده‌نگه، زۆربه‌ی موڵك‌و ماڵی ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی به‌م دواییه له‌به‌غدا به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منییه‌وه یان گێچه‌ڵی میلیشیاكانه‌وه هه‌ڵهاتوون یان پێشتر ئاواره‌بوون ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت‌و له‌رێی فه‌رمانگه‌ی خانووبه‌ره‌و دادگاوه خاوه‌ندارێتی ده‌گوێزرێته‌وه، بۆیه پێموایه دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌یه پێویستی به‌چاكسازییه له‌عیراقدا.
+ چیتان كردووه بۆ دۆزی مه‌سیحییه‌كان، به‌ڕای تۆ چاره‌سه‌ر چییه بۆئه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كان له‌عیراق بمێننه‌وه؟
- به‌ر له‌ساڵی 2014 دۆزی مه‌سیحییه‌كانمان وه‌ك به‌شێك له‌دۆزی كۆی گه‌لی عیراق باسده‌كرا، ئه‌وكات باس له‌وه ده‌كرا كه پێویسته كێشه‌كانی عیراق چاره‌سه‌ر بكرێت، وه‌ك حزبه مه‌سیحییه‌كان‌و كه‌نیسه چه‌ندین رێگه‌چاره‌مان خسته‌ڕوو به‌شداری چه‌ندین كۆڕوكۆبوونه‌وه‌مان كرد له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی عیراق.
به‌ڵام له‌دوای 6ی ئابه‌وه تێگه‌یشتین كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ده‌ركردنی مه‌سیحییه‌كان له‌عیراق‌و داوامان له‌حكومه‌تی عیراقی‌و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م مه‌سیحییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان بهێڵدرێنه‌وه‌و گوزه‌رانیان بۆ دابین بكرێت تا ئه‌وكاته‌ی نه‌ینه‌وا ئازاد ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ش داخوازییه‌كی نوێ هاته پێشه‌وه كه ئه‌ویش دروستكردنی پارێزگایه‌ك بۆ مه‌سیحییه‌كان له‌دۆڵی نه‌ینه‌واو به‌ده‌ستهێنانی گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی‌و حكومی بۆ پاراستنی ئاینده‌ی مه‌سیحییه‌كان‌و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریاندا هات، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه گه‌ورانه‌ی به‌سه‌ریاندا هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داماڵینی پرۆسه‌ی سیاسی له‌به‌شه پشكی تایفی.
+ به‌شێك له‌مه‌سیحییه‌كان لۆمه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن كه ده‌ستدرێژییان كردوونه‌ته سه‌رو له‌كاتی هاتنی داعشدا نه‌چوون به‌هانایانه‌وه؟
- داعش مه‌سیحییه‌كانی خسته به‌رده‌م سێ بژارده، موسوڵمان بوون یان پێدانی جزیه یاخود چۆڵكردنی شاره‌كه، زۆرێك له‌موسوڵمانه‌كانی موسڵ به‌هانای مه‌سیحییه‌كانه‌وه چوون‌و هه‌ڵوێستی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یان هه‌بوو، ماڵ‌و سامانی مه‌سیحییه‌كانیان پاراست‌و ئه‌وه‌ی گواسترایه‌وه یارمه‌تییان دان بۆئه‌وه‌ی بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی موسڵ، چه‌ند موسوڵمانێكیش هه‌بوون كچه كه‌نیزه ئێزدییه‌كانیان رزگاركردو به‌و هۆیه‌وه گیانیشیان له‌ده‌ستدا، ئه‌وانه‌ی په‌لاماری مه‌سیحییه‌كانیاندا ژماره‌یان زۆر نه‌بوو، ئه‌وه‌شیان له‌ترسی داعش كرد.
به‌ڵام له‌ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی مه‌سیحییه‌كان وه‌ك قه‌ره‌قوش‌و به‌رته‌ڵه‌و كرملیس‌و تلكێف، به‌داخه‌وه چه‌ند كه‌سێك ده‌ستدرێژیان كرده سه‌ر مه‌سیحییه‌كان‌و په‌لاماری كه‌نیسه‌كانیاندا، دڵنیام ئه‌وه‌ی كردوویانه قبوڵكراو نییه له‌چوارچێوه‌ی عه‌شیره‌ته‌كانی نه‌ینه‌واو عیراقدا.
+ ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر مه‌سیحییه‌كانی نه‌ینه‌وا كرا، سیاسی بوون یان تایفی؟
- له‌سه‌ره‌تاوه ئامانجه‌كه سیاسی بوو، هه‌ر كه كاتی هه‌ڵبژاردن نزیك ده‌بووه‌وه له‌نه‌ینه‌وا، له‌گه‌ڵیدا هێرشی سه‌ر مه‌سیحییه‌كان زیادی ده‌كرد، سه‌ره‌تا خوێنه‌وییه‌كه بۆ ساڵی 2008 ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌واو خولی دووه‌می ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌ساڵی 2009و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق چه‌ند مانگێك دوای ئه‌وه.
دوای ئه‌وه ئامانجه‌كان گۆڕدران بۆ تایفی‌و گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان كه‌وتنه هه‌ڵمه‌تی كوشتن‌و تۆقاندن‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌مه‌سیحییه‌كانی موسڵ‌و ده‌وروبه‌ری، زۆر گله‌یمان له‌حكومه‌تی لۆكاڵی نه‌ینه‌واو شێخ‌و پیاوماقوڵانی شاره‌كه هه‌یه، چونكه ئه‌وكاته له‌رێی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه هانی خه‌ڵك ده‌درا بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر مه‌سیحییه‌كان‌و داوا له‌موسوڵمانه‌كان ده‌كرا كه موڵك‌و ماڵی مه‌سیحییه‌كان نه‌كڕنه‌وه، چونكه دواتر ده‌بێته خۆڕایی‌و وه‌ك ده‌سكه‌وت به‌ده‌ستی ده‌هێنن، سه‌ره‌نجام هه‌ر ئه‌وه روویدا.
+ به‌بڕوای تۆ كێ سوودمه‌نده له‌خاڵی بوونی نه‌ینه‌وا له‌مه‌سیحییه‌كان؟
- بێگومان چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی سوودمه‌ندن له‌گه‌ڵ داعش، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان دوژمنی نه‌ینه‌وان، به‌ڵام ده‌بێت لێره‌دا باسی ئه‌وه‌بكرێت كێ زیانمه‌نده له‌رۆیشتنی مه‌سیحییه‌كان؟ به‌دڵنیاییه‌وه به‌پله‌ی یه‌كه‌م موسوڵمانه‌كانی موسڵ زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كان ئاماده‌ییه‌كی كارایان هه‌بوو له‌هه‌موو بواره‌كانی رۆشنبیری‌و زانستی‌و ئابووری‌و سیاسیداو ئه‌وان شارستانێتی موسڵیان بنیادنا، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سیحی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاشتی خوازبوو، تادوا ساته‌كانیش چڵه زه‌یتوونی به‌ده‌سته‌وه بوو به‌زمانی برایه‌تی‌و پێكه‌وه ژیان ده‌دوا.
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27