riklam

به‌ریتانیا پشتگیری خۆی بۆ هه‌رێم دووپاتده‌كاته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 11:20 AM - 2015-10-07
سه‌عدی پیره‌ پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر كرد

سه‌عدی پیره‌ پێشوازی له‌ كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر كرد

دوێنێ 6-10-2015 سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندیه‌ گشتیه‌كانیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ هه‌ولێر پێشوازی له‌ ئه‌نگۆسمككی كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ گه‌لی كوردستان له‌ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆریزم یه‌كگرتووه‌و پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانی زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا میللـه‌تی كورد ھاوڕێ و ھاوكاری زۆره‌و كورد نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی دنیا ده‌كات بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی.

وتیشی: له‌ ھه‌وڵی جدیداین بۆ یه‌كخستن و یه‌كڕیزی ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كورد بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆرو ھاوكاریكردنی كوردانی رۆژئاوا.

سه‌عدی پیره‌ ئاشكراشیكرد: سه‌باره‌ت به‌ عیراقیش ئێمه‌ له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كانمانین له‌ رێگه‌ی گفتوگۆو دانوستاندن.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كونسۆڵی گشتی به‌ریتانیا پشتگیری وڵاته‌كه‌ی له‌روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket