riklam

دوای 27 ساڵ له‌ كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ رووفاتێك ده‌دۆزرێته‌وه‌

جینۆساید‌‌ 06:52 PM - 2015-10-06
.

.

رووفاتی  شه‌هیدێكی تری تاوانی كیمیابارانی  هه‌ڵه‌بجه‌ له‌گوندی عه‌نه‌بی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ دۆزرایه‌وه‌و تیمێكی گه‌وره‌ بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی گه‌یشتنه‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌.
 
ئاراس عابید جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لێدوانیكی تایبه‌تدا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌بوونی رووفاتێك ئێمه‌ش به‌ڕێووبه‌رایه‌تی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانمان له‌بوونی رووفاته‌كه‌ ئاگاداركرده‌وه‌و وه‌فدێكیشیان سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كردووه‌ .

ووتیشی چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین تیمه‌كه‌ سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌نه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی رووفاته‌كه‌ هه‌ڵبگرنه‌وه‌و به‌دواداچوونی ووردیش له‌و ناوچه‌یه‌دا بكه‌ن بۆ بوونی هه‌ر رووفاتێكی دیكه‌.

جێی باسه‌ له‌ 16-3-1988 رژێمی به‌عسی رووخاو هه‌ستا به‌ كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌  (5) هه‌زار هاووڵاتی شه‌هیدبوون و (10) هه‌زاریش برینداربوون و له‌دوای ئه‌و تاوانه‌شه‌وه‌ تاوه‌كو ئیستا (53) گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه‌.


PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket