توبزاوا.. گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
جینۆساید 09:33 PM - 2015-10-05قوربانییه‌كانی بۆ ساڵانی 1988 یان 1991 ده‌گه‌رێته‌وه
له‌كاتی كاركردندا له نزیكه سه‌ربازگه‌ی توبزاوای باشوری كه‌ركوك گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئاگادار كرایه‌وه له‌لایه‌ن مامۆستا ریبوار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ، ئه‌مرۆ په‌ری نوری عه‌زیز به فه‌رمانی مه‌حمودی حاجی سالح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سه‌ردانی شوینه‌كه‌ی كرد.
په‌ری نوری عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی ئاگادار كراینه‌وه، به هاوكاری ئاسایشی كه‌ركوك و پوڵیس و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی یایجی و پولیسی ناوچه‌كه و به‌رێوه‌به‌ری گشتی شه‌هیدانی كه‌ركوك سه‌ردانی شوێنه‌كه‌مان كرد، بۆمان ده‌ركه‌وت كه گۆریكی به‌كۆمه‌ڵه و قوربانیه‌كانی بۆ سه‌رده‌می ئه‌نفال یان راپه‌رین ده‌كه‌رێته‌وه و شوێنه‌كه نزیك سه‌ربازگه‌ی توبزاوایه كه له كاتی ئه‌نفالدا شوێنی جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌نفالكراوه‌كان بووه و له راپه‌رینیشدا رژێمی له‌ناوچوو خه‌ڵكی تێدا گولـله‌باران كردوه.
هه‌روه‌ها وتی: وه‌كو ئاگادارن وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كاری گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عیراقی ئه‌نجام ده‌دات به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئیستادا وه‌زاره‌تی ناوبراو به‌ر پرۆسه‌ی جاكسازی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق حیدر العبادی كه‌وتووه و هه‌ڵوه‌ساوه‌ته‌وه، بۆیه پێشنیاری ئه‌وه‌مان كرد ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌و ده‌سه‌لاتانه به‌كار بهێنێ كه بۆی دابه‌زێندراوه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی هه‌ردوو برگه‌ی 4 و 6 له یاسای ژماره 5 ی ساڵی 2006 بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكمان كرد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نمان بینی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌وێ نه‌بوو داوامان لیكردن كه هاوكارمان بن له پاراستن و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆره به‌كۆڵه‌مه‌ڵه ئه‌وانیش به‌لێنی هه‌موو هاوكاریه‌كیان پێداین و له‌داهاتوودا دوای ته‌واو بوونی رێكاره یاساییه‌كان تیمی تایبه‌تی وه‌زاره‌ت كاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات.
شایانی باسه له‌مه‌وبه‌ریش له هه‌مان شوێندا روفاتی 36 قوربانی ده‌ستی رژێم له نزیك سه‌ربازگه‌ی توبزاوا ده‌رهێنران و دواتر له هه‌مان شوێندا له مه‌راسیمی شایسته به ئاماده بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی و وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكروان و لێپرسراوان به‌خاك سپێردرانه‌وه .
PUKmedia فوئاد عوسمان
هەواڵی زیاتر
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22