مه‌گه‌زین.. هه‌گبه‌یه‌ك پڕ له‌زانیاری جۆراوجۆر
ریپۆرتاژ 03:08 PM - 2015-10-05مه‌گه‌زین به‌رنامه‌یه‌كی كلتووری و رۆشنبیری و هونه‌ری و هه‌مه‌ڕه‌نگی كوردساته
مه‌گه‌زین به‌رنامه‌یه‌كی كلتووری و رۆشنبیری و هونه‌ری و هه‌مه‌ڕه‌نگی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردساته، ده‌توانین بڵێین هه‌گبه‌یه‌كی پڕ له‌زانیاری هه‌مه‌ڕه‌نگه.
له‌جیهاندا زانیاری كۆده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌م به‌رنامه‌یه یه‌كێكه له‌به‌رنامه سه‌ركه‌وتووه‌كان كه خاوه‌ن بینه‌رێكی زۆره، بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تی ئاماده‌كردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه (ئاری ئه‌نوه‌ر) سه‌رپه‌رشتیاری به‌رنامه‌كه به PUKmediaی راگه‌یاند: به‌رنامه‌كه هه‌گبه‌یه‌كه پڕ له‌زانیاری جۆراوجۆر، ئێمه رۆژانه له‌بواره جیاجیاكاندا وه‌كو هونه‌ری، رۆشنبیری، ته‌كنه‌لۆژی، شتی سه‌یروسه‌مه‌ره له‌جیهاندا زانیاری كۆده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ی كوردسات مه‌گه‌زین-دا پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
گۆڤارێكی ته‌له‌فزیۆنییه
سه‌باره‌ت به‌ناوی به‌رنامه‌كه‌ش ئاری ئه‌نوه‌ر وتی: مه‌گه‌زین واته گۆڤار، گۆڤاريش چه‌ندین بابه‌تی جۆراوجۆر له‌خۆده‌گرێت، له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی زانیاری جۆراوجۆر پێشكه‌شی بینه‌ر ده‌كات، هه‌ربۆیه ئێمه ده‌توانین بڵێین ئه‌م به‌رنامه‌یه گۆڤارێكی ته‌له‌فزیۆنییه، ئێمه‌ش هه‌میشه كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه بینه‌ر له‌هه‌موو ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا كۆبكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ك به‌رنامه هه‌یه كۆمه‌ڵێك كه‌سی نوخبه سه‌یری ده‌كات، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵمانداوه له‌منداڵێكه‌وه هه‌تا كه‌سێكی به‌ساڵاچوو بابه‌ته‌كان سه‌یربكه‌ن و جێگه‌ی سه‌رنجیان بێت، به‌وپێیه‌ی گۆڤار شتی جۆراوجۆ له‌خۆده‌گرێت.
هه‌وڵمانداوه بینه‌ر له‌ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا كۆبكه‌ینه‌وه
هه‌ر سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌م به‌رنامه‌یه چه‌ندین قۆناغی تێپه‌ڕاندووه‌و هه‌وڵمانداوه به‌پێی ئه‌و فیدباكه‌ی كه هه‌مانه له‌لایه‌ن بینه‌رو له‌لایه‌ن كوردساتیشه‌وه بینه‌ر له‌ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا كۆبكه‌ینه‌وه.
چه‌ندین بابه‌ت له‌خۆده‌گرێت
سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كه‌ش وتی: له‌ڕووی ته‌وه‌ره‌وه به‌رنامه‌كه چه‌ندین بابه‌ت له‌خۆده‌گرێت، هاوكات ته‌وه‌رێكیش له‌خۆده‌گرێت، كه ئه‌و ته‌وه‌ره‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ رۆژدایه، واتا هه‌ر چالاكییه‌ك بكرێت له‌هه‌رێمی كوردستان و له‌ده‌ره‌وه‌ش ئێمه كه‌سێكی تایبه‌تمه‌ندو دیاریكراو له‌وبواره‌دا ده‌هێنین قسه‌ی له‌سه‌ر بكات.
گرنگی به‌گه‌نج ده‌ده‌ین
ئاری ئه‌نوه‌ر وتیشی: ئێمه یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانمان ئه‌وه‌یه كه گرنگی به‌گه‌نج ده‌ده‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه تازه ده‌كه‌ونه سه‌ر پێی خۆیان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بۆئه‌وه‌ی هانده‌ریان بین كاری باشتر بكه‌ن.
مه‌رجمان ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مه‌كان كوالێتیان هه‌بێت
سه‌باره‌ت به‌میوانه هونه‌رمه‌نده‌كانیش رایگه‌یاند: هه‌رچه‌نده زۆرجار له‌به‌رنامه‌كانماندا هونه‌رمه‌ندی به‌توانای وه‌ك میكائیل و عه‌دنان كه‌ریم و زۆرێكی ترمان بانگ كردووه كه له‌گۆڕه‌پانی هونه‌ری كوردیدا ناسراون، هاوكات گه‌نجیشمان هه‌یه كه توانایه‌كی دیاریكراوی هه‌یه‌و به‌رهه‌مه‌كه‌شی كوالێتییه‌كی باشی هه‌یه بانگمان كردووه، نه‌ك ئه‌وانه بانگبكه‌ین كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی هیچ كوالێتییه‌كی نه‌بێت و ئێمه ته‌نها ریكلامی بۆ بكه‌ین، به‌وپێیه‌ی ئێمه كار له‌سه‌رئه‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌و گه‌نجه‌ی دێته به‌رنامه‌كه‌وه ده‌بێت كاره‌كه‌ی كوالێتییه‌كی باشی هه‌بێت و ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له‌ناو خه‌ڵكداو خه‌ڵك گوێی لێبگرێت، هه‌روه‌ها كار بۆ ئه‌و كارانه‌ش ناكه‌ین كه له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاوه به‌ڵام كوالێتی نییه.
ستافێك له‌پشتی ئه‌م كاره‌وه‌یه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا به‌رنامه‌كه‌یان بینه‌ری زۆره؟ ئاری ئه‌نوه‌ر وتی: له‌ڕاستیدا وه‌كو سه‌رپه‌رشتیكردن من سه‌په‌رشتی ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌یه ئیشی گروپێكه (تیمۆركه) به‌ته‌نها من نیم به‌ڵكو ستافێك له‌پشتی ئه‌م كاره‌وه‌یه، زۆربه‌ی كاره‌كان به‌وتووێژ ئه‌نجامده‌ده‌ین، هه‌ركارێك بزانین ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی ده‌بێت ئینجا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه‌و په‌یامی باش به‌خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نین
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم له‌كۆتایی هه‌موو كارێكماندا ئێمه بینه‌رین تا راده‌یه‌كی باش لێی رازین، هه‌روه‌ك ئه‌مجۆره به‌رنامانه پێویستی به‌وه‌یه به‌رده‌وام كاری تێدا بكه‌یت و به‌رده‌وام بڕگه‌ی نوێ و كاری جوان بكه‌یت، كاتێك زانیت له‌قۆناغێكدایت بینه‌رێكی باشت هه‌یه، ده‌بێت هانده‌رێك بێت بۆئه‌وه‌ی كاری باشتر بكه‌یت، خه‌ڵكانێك هه‌ن بۆ كوالێتی باش ده‌گه‌ڕێن و بۆ به‌رنامه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێن كوالێتی باش بێت، ئێمه‌ش ده‌بێت كارێك بكه‌ین كوالێتی به‌رزو باش بێت له‌هه‌موو رووه‌كانه‌وه‌و په‌یامی باش به‌خه‌ڵك بگه‌یه‌نین، هه‌روه‌ها ئێمه زۆر به‌وردی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین په‌یامی باش بگه‌یه‌نین به‌بینه‌ر، له‌پێناوی ئه‌وه‌شدا گوێ له‌ڕه‌خنه‌و تێبینییه‌كان ده‌گرین.
بێژه‌كانمان ئاستیان باشه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تا چه‌ند له‌ئه‌دای كاركردنی بێژه‌كان رازیه؟ ئاری ئه‌نوه‌ر وتی: به‌رنامه‌كه‌ی ئێمه ڕۆژانه‌یه‌و پێویستی به‌وه‌یه هه‌میشه زانیاری بدات به‌بینه‌رن، به‌خۆشحاڵییه‌وه بێژه‌كانمان ئاستیان باشه‌و هه‌میشه هانیشیان ده‌ده‌ین كه باشتر بن.
PUKmedia ئا/ كۆچه‌ر عومه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24