riklam

پشتیوانی و پشتگیری

بیروڕا 02:17 PM - 2015-10-05
د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون

د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون

له‌كاتێكدا مافی پاداشتی ئه‌ركی فه‌رمانبه‌ران و دواكه‌تنی مووچه‌كانیان پێده‌نێته‌ مانگی سێهه‌مه‌وه‌، هاوشانی نه‌به‌ردی و خۆڕاگری برا پێشمه‌رگه‌كانمان له‌سه‌نگه‌ره‌كانی خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانیان و به‌ره‌ی نێوخۆدا به‌رده‌وامن له‌راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیاندا..

له‌م دۆخه‌ ناله‌بارو قه‌یرانه‌ داراییه‌دا، فه‌رمانبه‌ران مافی ره‌واو داواكاری به‌جێی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن. ئێمه‌ش پشتگیرو پشتیوانی حه‌ق و داواكانیانین تا ئه‌و شوێنه‌ی مافه‌كانیان له‌ئاستێكدا بڵندتر بكه‌ینه‌وه‌، ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا، پێویستده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی شایسته‌ به‌هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران پێداچوونه‌وه‌ به‌هه‌یكه‌لی ئابووری هه‌رێم و سیستمه‌ داراییه‌كه‌یدا بكرێته‌وه‌.

ئه‌وكاته‌ی ده‌گوترا: ئه‌گه‌ر به‌غدا مانگێك به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم دوابخات، حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی خۆی پێنادرێت، ده‌بوو ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگیرایه‌، چاره‌نوسی ئابووری و دارایی وڵات نه‌به‌سترایه‌ته‌وه‌ به‌بودجه‌ی نه‌وته‌وه‌، دووچاری قه‌یرانێكی له‌مشێوه‌ی ئێستا نه‌بووینایه‌ته‌وه‌.

له‌ئێستاشدا هه‌نووكه‌ییترین هه‌نگاو سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و سیستمی ئابووری هه‌رێمی كوردستانه‌، ده‌نا رۆژ به‌ڕۆژ قه‌رزداری و ده‌سته‌وه‌ستانی حكومه‌ت زیاتر قوڵده‌بێته‌وه‌. پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان به‌شداربین بۆ سه‌رله‌نوێ هه‌یكه‌له‌ كردنه‌وه‌ی ئابووری نێوخۆیی و خۆیه‌تیمان.

هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ جارێكیتر پشتیوانی و پشتگیری خۆمان بۆ ماف و داواكارییه‌كانی فه‌رمانبه‌ران دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌و داواكارین ره‌چاوی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هاووڵاتیان بكرێت. به‌تایبه‌تی له‌سێكته‌ره‌كانی ئاو و كاره‌باو فه‌رمانگه‌ فریاگوزاریه‌كاندا.

براتان
د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket