riklam

لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر كوشتنی ژنه‌كه‌ی سلێمانی پێكهێنرا

ژنان‌ 11:32 AM - 2015-10-05
له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا ژنێك له‌ شارى سلێمانی كوژرا

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا ژنێك له‌ شارى سلێمانی كوژرا

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ژنێك له‌پاركی دایك له‌شاری سلێمانی كوژرا سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی دوێنێ 2015/10/4 لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ژنان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.

 

له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ عه‌مید سه‌ركه‌وت عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی خێزانی له‌ پارێزگای سلێمانی ئاماده‌یبوو به‌ وردی گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی كوشتنی (سنوور عومه‌ر ره‌زا)ی ته‌مه‌ن (22) ساڵان كرا، كه‌له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌پاركی دایك له‌شاری سلێمانی ته‌قه‌ی لێكراو كوژرا.

 

له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ عه‌مید سه‌ركه‌وت سه‌رجه‌م لێكۆڵینه‌وه‌كان و به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانی به‌لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ژنان راگه‌یاند.

 

 هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ژنان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریاندا لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنن بۆ به‌دواداچوونی زیاتر سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی كوشتنی (سنور عومه‌ر).

 

ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی ئه‌و سه‌رنجانه‌ی رێكخراوه‌كانی ژنان هه‌یانه‌ له‌سه‌ر ره‌شنوسی ده‌ستوری كوردستان، له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنه‌كه‌ بڕیاریدا له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌كانی وڵاتانی بیانی له‌هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌و ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان بانگهێشتی لیژنه‌كه‌یان بكات.

 

PUKmedia   ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket