riklam

كورد بەشدار دەبێت..پارێزگاری نوێی نەینەوا هەڵدەبژێردرێت

کوردستان 08:07 PM - 2015-10-04
 ژمارەیەك كەس خۆیان كاندید كردوە

ژمارەیەك كەس خۆیان كاندید كردوە

سبەینێ فراكسیۆنەكانی ناو ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا پۆستی پارێزگاری نەینەوا یەكلا دەكەنەوەو هەڵبژاردن بۆ پارێزگاری نوێ دەكەن.

هەڵۆ پێنجوێنی لێپرسراوی مەڵەبەندی نەینەواوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: دوای بڕیاری لەسەركارلابردنی ئەسیل نوجێفی پارێزگاری نەینەوا، ئەو ماوە یاساییەی دەبێت كەسێك بۆ شوێنی دابنرێت تەواو دەبێت و بڕیارە سبەینێ سەرجەم فراكسیۆنەكانی ناو ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لەكۆبوونەوەی خۆیاندا لەڕێی هەڵبژاردنەوە پارێزگاری نوێ دیاری بكەن.

وتیشی: وەك فراكسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا پێگەو قورسایی خۆمان هەیەو لەسنورەكەش جەماوەرێكی زۆرمان هەیە لەگەڵ لیستی برایەتی و پێكەوە ژیان پێكەوە وەك كوتلەیەكی كوردی بەشداری یەكلایكردنەوەی پۆستی پارێزگاری نەینەوا دەكەین و لەگەڵ هەموو لایەنەكانی تری ناو ئەنجومەنی پارێزگاكە لەگفتوگۆداین، بەڵام لەسەر بنەمای بەرژەوەندی كورد لەو پارێزگایە. 

هەڵۆ پێنجوێنی راشیگەیاند: زۆربە كوتلەكان كاندیدیان هەیەو هەشیانە زیاتر لەكاندیدێكی هەیە،بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەو كوتلەیەداین كە لەگەڵ كوردو بارودۆخی كوردستان یەكدەگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو لەبەرئەوەی پێشتر فراكسیۆنی پارتی هەموو پۆستەكانی كوردی لەو پارێزگای بۆخۆی وەرگرتوە دوای یەكلایكردنەوەی پۆستی پارێزگاری نەینەوا وەك فراكسیۆنی سەوز بەشێكی زۆری ئەو پۆستانەی بەپێی دەستكەوتی هەڵبژاردن بەرمان دەكەوێت وەری دەگرینەوە.

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket