riklam

خێزانێكی كورد شه‌هید ده‌كرێن

کوردستان 08:02 PM - 2015-10-04
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی كۆماری قه‌زای خورماتوو له‌لایه‌ن چه‌ند  چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌ ده‌ستدڕێژی گوللــه‌ له‌خێزانێكی كورد ده‌كرێت و دایك و كچ و كوڕێك شه‌هید ده‌كرێن . 

 

حه‌سه‌ن بارام جێگری بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌گه‌ڕه‌كی كۆماری قه‌زای خورماتوو ته‌قه‌ له‌ خێزانێكی كورد كراوه‌و سێ كه‌س شه‌هیدبوون . 

 

وتیشی: دایكێك و كچ و كوڕێك شه‌هید بوون و دوو كه‌سی تر كه‌یه‌كێكیان منداڵه‌ به‌سه‌ختی برینداربوون . 

رونیشكرده‌وه‌: تاكو ئێستا هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌. 

 

 

PUKmedia دلنیا مه‌حمود - خورماتوو 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket