riklam

پلانی رێگه‌گرتن بۆ گه‌یشته‌ ئه‌وروپا ئاشكراده‌بێت

جیهان 07:39 PM - 2015-10-04
.

.

كه‌ناڵی ARD ی ئه‌ڵمانی پلانێكی گرنگ و هاوبه‌شی یه‌كێتی ئه‌وروپاو توركیای بۆ رێگه‌گرتن له‌هاتنی په‌نابه‌ران ئاشكراكرد.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 4/10/2015 راگه‌یاندنه‌كان به‌پشت به‌ستن به‌سه‌رچاوه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایانكرد، كۆمیسێونی یه‌كێتی ئه‌وروپاو توركیا سه‌رقاڵی داڕشتنی پلانێكی تۆكمه‌ن بۆ رێگه‌گرتن له‌هاتنی په‌نابه‌ران و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری.

له‌و باره‌یه‌وه‌ كه‌ناڵی (ئه‌ی.ئاڕ.دی) ئاشكرایكرد به‌پێی ئه‌ونه‌خشه‌یه‌ حكومه‌تی توركیا پابه‌ند ده‌بێت به‌دابینكردنی تواناكانی به‌درێژایی سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ یۆنان و په‌پێی نه‌خشه‌كه‌ش له‌سه‌ر كه‌ناره‌ ئاویه‌كانی توركیاو یۆنان تیمی سه‌ربازی تایبه‌ت بۆ چاودێریكردنی ئه‌و سنورانه‌و ده‌ریای ئیجه‌ به‌هاوكاری و پشتگیری ئاژانسی پاراستنی سنوری ئه‌وروپی ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.

بڕیاریشه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ رۆژی دووشه‌مه‌ 5/10/2015 له‌لایه‌ن گه‌وره‌ سیاسه‌تمه‌دارانی یه‌كێتی ئه‌وروپاو سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بڕیاری لێوه‌بدرێ له‌حاڵه‌تی بڕیارلێدانیشدا ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌بێته‌ به‌شێك له‌وپلانه‌ گشتگیره‌ی كه‌ بڕیاره‌ له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا له‌كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌وروپیدا بڕیاری یه‌كجاری سه‌باره‌ت به‌هاتنی په‌نابه‌ران لێوه‌بدرێ.

میدیاكان رونیشیانكرده‌وه‌، هه‌ر به‌پێی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ئه‌و هێزانه‌ هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن كه‌قاچاخچێتی و بازرگانی به‌مرۆڤه‌وه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ ده‌ستگیریش ده‌كرێن ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ 6 كه‌مپی نوێ له‌توركیا دروستده‌كرێت كه‌ له‌توانایدا بێت ٢ ملیۆن كه‌س له‌خۆبگرێت و یه‌كێتی ئه‌وروپاش بودجه‌ی خه‌رجی و خزمه‌تگوزاریه‌كانی ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی.

PUKmedia
شه‌هاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket