riklam

كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی دواخرا

کوردستان 07:28 PM - 2015-10-04
 بۆ رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو دواخرا

بۆ رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو دواخرا

كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی بۆ رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو دواخرا.

سەعدی ئەحمەد پیرە سەرۆكی وەفدی دانوستانكاری یەكێتی لەكۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لایەنەكان بە PUKmediaی راگەیاند: هەرچەندە بڕیاربوو رۆژی 6ی ئەم مانگە كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لایەنەكان لەسەر یەكلایكردنەوەی پرسی سەرۆكایەتی هەرێم بەڕێوەبچێت، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ رۆژی 8ی ئەم مانگە كە دەكاتە رۆژی پێنج شەممە دواخراوە.

لەبارەی هۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەكەش، وتی:دواخستنی كۆبوونەوەكە پەیوەندی بەئامادە نەبوونی د.رۆژ نوری شاوەیس سەرۆكی وەفدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستانەوە هەیە كە لەئێستادا بەسەردانێك لەدەرەوەی وڵاتەو رۆژی 7ی ئەم مانگە دەگەڕێتەوە.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket