riklam

كورده‌كانی دیاله‌ داوای خوێندن به‌زمانی دایك ده‌كه‌ن

کوردستان 07:26 PM - 2015-10-04
.

.

ده‌یان گوندی سنوری ناحیه‌كانی جه‌باره‌و قه‌ره‌ته‌په‌ی سنوری پارێزگای دیاله‌ داوا له‌هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ندو هه‌رێم ده‌كه‌ن خوێندنگه‌ی تایبه‌ت به‌زمانی كوردی له‌ناوچه‌كانیان بكرێته‌وه‌، چونكه‌ له‌پاش پرۆسه‌ی ئازادی عیراق و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زێدی خۆیان ئه‌وان چاوه‌ڕێی جێبه‌جی كردنی ئه‌و داواكارییه‌ ده‌كه‌ن.
 
حه‌سه‌ن زۆراب هاووڵاتیه‌كی نیشته‌جێی سنوری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ به‌ PUKmdia راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌ بۆ ئێمه‌ی كورد له‌سنوره‌كه‌ بۆماوه‌ی زیاتر له‌ ده‌ساڵه‌ ئێمه‌ داواكاری كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌ به‌زمانی كوردی بۆمنداڵه‌كانمان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌و لایه‌نه‌ كوردی و عه‌ره‌بیه‌كانی دیاله‌ كردوه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌ده‌م دواكاریه‌كانی ئێمه‌وه‌ نه‌هاتوون.

ئه‌و هاووڵاتییه‌ وتیشی: ئێمه‌ بۆماوه‌ی ساڵانێكی زۆره‌ زه‌وی و زارو زمان و زێدی خۆمانمان لێ داگیركرابوو به‌ڵام له‌پاش پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆسه‌ر زێدی خۆمان داواكاری سه‌ره‌كیمان كردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌ بوه‌ به‌زمانی كوردی بۆمنداڵه‌كانمان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و داواكاریه‌مانین.

 لای خۆشیه‌وه‌ د. فه‌رهاد قادر ئه‌ندامی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmdia راگه‌یاند: وه‌ك چۆن له‌ ده‌ستوردا مافی ته‌واوی پێكهاته‌كان دیاری كراوه‌ كه‌ به‌زمانی دایك درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن و بخوێنن به‌هه‌مان شێوه‌ش ته‌واوی پێكهاته‌كانی سنوری دیاله‌و به‌تایبه‌ت پێكهاته‌ی كورد مافی خۆیه‌تی به‌زمانی دایك منداڵه‌كانیان بخه‌نه‌ به‌رخوێندن.

وتیشی: گه‌لی كورد له‌و ناوچانه‌ به‌درێژای مێژوو به‌ده‌ست رژێمه‌ یه‌ك به‌دوایه‌كه‌كانی عیراقه‌وه‌ مێژوو زمان و كلتورو زێدی داگیركراوه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان داواكاری ته‌وای خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ین.

ئه‌وه‌شی وت، ئێمه‌ وه‌ك لیژنه‌ی خوێندنی باڵا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ ئاماده‌ین هه‌ر داواكاریه‌ك له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌ یاخود ئه‌نجومه‌نی ئه‌و ناحیانه‌وه‌ بگات به‌ده‌ستمان به‌جدی كاری ته‌واو له‌سه‌ری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی كوردانی ئه‌و ناوچانه‌ به‌زمانی دایك بخوێنن و درێژه‌ به‌خوێندن بده‌ن.

PUKmedia - دڵنیا مه‌حمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket