riklam

ڤیدیۆ.. ببینه‌ له‌سوریا چه‌ند جۆر فڕۆكه‌ی روسی بۆردومانده‌كات

جیهان 06:19 PM - 2015-10-04
.

.

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای روسیا له‌ 30 ئه‌یلولی 2015 وه‌ له‌سوریا ده‌ستیان به‌ بۆردومانكردن كردووه‌و راشیده‌گه‌یه‌نن ئامانج له‌هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان تیرۆرستانی داعشه‌.

به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نن بۆردومانه‌كانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی روسیا ته‌نها ئامانجی تیرۆرستانی داعش نیه‌.

یه‌كێك له‌و فڕۆكانه‌ی روسیا به‌كاری دێنێت بریتییه‌ له‌ SU-24M ، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ له‌هێزه‌كانی ناتۆدا به‌ FENCER ناسراوه‌، دروستكراوی روسیایه‌و له‌ساڵی 1983 خراوه‌ته‌ خزمه‌ت هێزی ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌وه‌.

هه‌روه‌ك فڕۆكه‌ی SU-24M ئاماده‌كراوه‌ به‌ موشه‌كی ئاسمان به‌ ئاسمان (AIR-TO-AIR) و ، ئاسمان به‌ زه‌وی (AIR-TO-SURFACE)، هه‌روه‌ها چه‌ندین موشه‌كی ئاسمانی و چه‌كی ره‌شاشاتی لێبه‌ستراوه‌.

یه‌كێكی تر له‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییانه‌ی كه‌ روسیا له‌ بۆردومانه‌كانیدا له‌وڵاتی سوریا به‌كاری دێنیت بریتییه‌ له‌ فڕۆكه‌ی هێرشبه‌ری SU-25 ، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ له‌هێزه‌كانی ناتۆدا به‌ FROGFOOT ناسراوه‌، دروستكراوی وڵاتی روسیایه‌.

فڕۆكه‌ی SU-25 ئاماده‌كراوه‌ به‌ موشه‌كی ئاسمان به‌ ئاسمان (AIR-TO-AIR) و ئاسمان به‌ زه‌وی (AIR-TO-SURFACE)، هه‌روه‌ها موشه‌كی ئاڕاسته‌كراو به‌ له‌یزه‌ر، بۆمبی ئاگرینی.

وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و پلانه‌یان زیاتر له‌ 50 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و هه‌لیكۆپته‌ریان ره‌وانه‌ی سوریا كردووه‌.

PUKmedia و-محه‌مه‌د به‌كر
CNN العربیه‌

لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌.

 

                                

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket