riklam

پۆتین، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی به‌زیندوی ده‌وێت

جیهان 05:06 PM - 2015-10-04
بۆئه‌وه‌ی شكست به‌هاوپه‌یمانیه‌تی دژ به‌داعش بهێنێت

بۆئه‌وه‌ی شكست به‌هاوپه‌یمانیه‌تی دژ به‌داعش بهێنێت

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه‌چه‌ند له‌رێگه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌پۆتینه‌وه‌ له‌ئاژانسه‌ هه‌واڵیه‌كانی روسیا و سوریا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، فلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆماری روسیا هۆشداریداوه‌ له‌كوشتنی سه‌ركرده‌كانی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی روسیاوه‌ . 

 

سه‌رچاوه‌كانی نزیك له‌ كۆشكی كرملینگ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن: سه‌رۆك كۆماری روسیا بۆ ئه‌وه‌ی شكستی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بسه‌لمێنێت ئه‌وه‌ داوایكردوه‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی داعش به‌تایبه‌ت ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی نه‌كرێنه‌ ئامانج و نه‌كوژرێن ، به‌ڵكو به‌زیندوی ده‌ستگیربكرێن . 

 

هاوكات ئیگۆر كۆشینكۆف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاندوه‌: هه‌نگاوی یه‌كه‌ممان بۆردومانكردنی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌كانی داعشه‌ به‌تایبه‌ت شاری ره‌قه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و گروپه‌ تیرۆرستیه‌ و چه‌ندین مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی و شوێنی ستراتیژیمان كردوه‌ته‌ ئامانج . 

 

 

PUKmedia  و، سامان یاروه‌یس

سه‌رچاوه‌ : coptstoday ، سپۆتینگ 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket