riklam

ته‌ئكید له‌ئازادكردنی ناوچه‌كانی تری كه‌ركوك كرایه‌وه‌

کوردستان 03:26 PM - 2015-10-04
پێشوازی له‌ وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری كرد

پێشوازی له‌ وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری كرد

 ئه‌مڕۆ 4-10-2015 د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پێشوازی كرد له‌ وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق ڕوكن ریاز جه‌لال تۆفیق و به‌ ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌واو فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك .

 له‌ دیداره‌كه‌دا بارودۆخی ئه‌منی عیراق به‌ تێرو ته‌سه‌لی خرایه‌ به‌رباس و بابه‌تی رزگار كردنی ئه‌و شاروشارۆچكانه‌ی له‌ژێر ركێفی تیرۆرستانی داعشدایه‌ به‌تایبه‌تی قه‌زای حه‌ویجه‌ و ده‌وروبه‌ری تاووتوێكران .

 هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگی زیاتركردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان‌ و ئه‌و رێوشوێنانه‌ی پێویستن بۆ رزگاركردنی یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی سه‌ربه‌ پارێزگاری كه‌ركوك كه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆریستاندایه‌ به‌تایبه‌تی حه‌ویجه‌ و ناحییه‌كانی ده‌وروبه‌ری خرانه‌ به‌رباس .

 فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی قه‌ڵغانی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌یانی به‌خشییه‌ پارێزگاری كه‌ركوك بۆ ئه‌و رۆڵ و ئیداره‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ی به‌رێزیان هه‌ستاوه‌ پێی له‌دۆسێی ئه‌منیدا و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای عیراق و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا كه‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی هاتنه‌دی ئه‌و ئاسایش و ئارامییه‌ی له‌ شاری كه‌ركوكدا ده‌بینرێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket