riklam

كامیرۆن: هێرشه‌كانی روسیا هه‌ڵه‌یه‌كی قورسه‌

جیهان 03:11 PM - 2015-10-04
 ئه‌گه‌ری باشبوونی بارودۆخی سوریا كه‌متر ده‌كاته‌وه‌

ئه‌گه‌ری باشبوونی بارودۆخی سوریا كه‌متر ده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایاگه‌یاند: هێرشكردنی روسیا بۆسه‌ر سوریا هه‌ڵه‌یه‌كی قورسه‌.

دیڤید كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌كه‌ناڵی (بی. بی. سی) رایگه‌یاندوه‌، روسیا به‌هێرشكردنه‌ سه‌ر سوریا هه‌ڵه‌یه‌كی قورس و گه‌وره‌ ده‌كات، نائارامی و شه‌ڕی ناوخۆ له‌و وڵاته‌ زیاتر ده‌كات و ئه‌گه‌ری باشبوونی ناوخۆی سوریا كه‌متر ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی.

كامیرۆن راشیگه‌یاندوه‌، پێده‌چێت زۆربه‌ی هێرشه‌كانی روسیا له‌ سوریا بۆسه‌ر هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی ئه‌و وڵاته‌ بێت.

PUKmediaرۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket