riklam

روسیا: ده‌مانه‌وێت رێگه‌كانی هاوكاری بۆ داعش په‌كبخه‌ین

جیهان 02:31 PM - 2015-10-04
زیانی گه‌وره‌ له‌ داعش دراوه‌

زیانی گه‌وره‌ له‌ داعش دراوه‌

هێزی ئاسمانی روسیا 20 هێرشی ئاسمانی نوێی بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ سوریا رایگه‌یاند.

وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئه‌مڕۆ 4-10-2015، رایگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی روسیا 20 هێرشی ئاسمانی نوێیان بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ نێو خاكی سوریا ئه‌نجامداوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان 10 ئامانجی گرنگی رێكخراوی تیرۆرستی داعشیان كردۆته‌ ئامانج و چه‌ندین سه‌ربازگه‌و شوێنی گرنگی داعشیان وێرانكردوه‌و زیانێكی زۆریان له‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ داوه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌و رێگاكانی گه‌یشتنی هاوكاری بۆ رێكخراوی تیرۆرستی داعش ببڕن و به‌ته‌واوتی رێگه‌ له‌چالاكییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ بگرن.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket