روسیا.. له‌رۆڵی كۆمبارسه‌وه بۆ پاڵه‌وان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا!
بیروڕا 02:19 PM - 2015-10-04.
• روسیا وه‌ك میراتگری یه‌كێتی سۆڤیه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه له‌ساڵی 1991وه رۆڵ و كاریگه‌ری خۆی بۆ ده‌یه ساڵ و زیاتریش له‌هه‌موو دونیادا‌و به‌تایبه‌تیش له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وه‌ك زلهێزێك و جه‌مسه‌رێكی ململانێ جیهانیه‌كه له‌ده‌ستداوه‌و خۆشی بچوك و گۆشه‌گیر كه‌وتوه‌و هاوپه‌یمان و دۆسته‌كانیشی بێئومێد‌و ده‌ستخه‌ڕۆ خستوه.
گه‌ر به‌مێژووی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و روسیای ئێستاشدا بڕوانین، ئه‌وا هه‌میشه دووڕوویی له‌به‌ڵێن و وازهێنان و به‌جێهێشتنی هاوپه‌یمان و دۆسته‌كانیان له‌نیوه‌ی رێگادا پیشه‌ی هه‌میشه‌یی و سیاسه‌تی حزبی شیوعی سۆڤیه‌تی و حكومه‌تی كرملین بوه بۆ وڵات و حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت حزبه شیوعیه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ش.
ئه‌وه‌تا كاتێك شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر به‌ڕابه‌رایه‌تی حزبی شیوعی سۆڤیه‌تی سه‌ركه‌وت له‌گه‌رمه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا، راسته‌وخۆ له‌وجه‌نگه كشایه‌وه‌و كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی خسته‌ناو هاوكێشه سیاسی و سه‌ربازیه‌كانه‌وه‌و ئیدی لێره‌وه رۆڵ و كاریگه‌ری یه‌كێتی سۆڤیه‌تی روو له‌بچوكبونه‌وه و گۆشه‌گیری كرد.
له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌میشدا یه‌كێتی سۆڤیه‌ت روبه‌ڕووی داگیركردنی ئه‌ڵمانیه‌كان بوه‌و كاره‌ساتی به‌ناوبانگی ستالینگرادی لێكه‌وته‌وه‌و هێنده‌ی نه‌مابوو مۆسكۆی پایته‌ختیش بگیرێت و له‌ئه‌نجامیشدا یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ته‌نها توانی چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاتی بخاته‌ژێر ركێف و خولگه‌ی خۆیه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك حزبی شیوعی له‌دونیادا دروستبكات كه زۆرینه‌یان نه‌یانتوانیوه بگه‌نه ده‌سه‌ڵات و هه‌میشه یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به به‌كارهێنانی سیاسه‌تی توندوتیژی و تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌كان و پشتیوانیكردنی له‌هێزو حكومه‌ته تاكڕه‌وه‌كان له‌دونیادا گه‌شه‌ی به‌سیاسه‌ت و رۆڵی خۆی داوه. به‌ڵام هه‌میشه زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌رو كۆمه‌ڵگای له‌ده‌ستداوه.
له‌سه‌رده‌می جه‌نگی ساردیشدا كه له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه‌و له‌ساڵی 1952وه ده‌ستیپێكردوه‌و تا ساڵی 1991 به‌رده‌وامبوه له‌نێوان بلۆكی سۆسیالیستی رۆژهه‌ڵات و سه‌رمایه‌داری رۆژئاوادا به‌ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، هێواش هێواش رۆڵ و كاریگه‌ری روسیا به‌ره‌و قه‌تیسبوون و بچوكبونه‌وه ده‌چوو تا له‌كۆتایداو له‌ئه‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی داخراو و نه‌بونی دیموكراسی و ئازادیه‌كان و به‌كارهێنانی سیاسه‌تی ئاگرو ئاسن له‌ناوخۆی خۆی و له‌و وڵاتانه‌شی كه پێڕه‌وی به‌ناو سۆسیالیستیان كردوه.
• ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا پرسیاری له‌باره‌وه بكرێت، ئه‌وه‌یه ئه‌ری رۆڵی روسیا له‌ئێستادا له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناویندا چیه؟ ئایا وه‌ك له‌ڕابووردوودا ده‌بێت یان له‌ئاینده‌دا كاریگه‌رترو ئه‌كتیڤتر ده‌بێت؟ ئایا رۆڵی له‌كۆمبارسه‌وه ده‌بێته پاڵه‌وانی سه‌ر شانۆی ناوچه‌كه‌و دونیاش؟ ئایا ده‌توانێت روبه‌ڕووی سیاسه‌ت و ململانێكانی ئه‌مریكاو رۆژئاوا ببێته‌وه؟ ئایا ده‌توانێت ببێته‌وه به‌جه‌مسه‌رێكی گرنگ و كاریگه‌ری دونیا‌و جارێكی‌تر دونیا دابه‌شبكاته‌وه؟ یان هه‌ر به‌گۆشه‌گیری ده‌مێنێته‌وه‌و جارێكی تریش دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌سخه‌ڕۆ ده‌كاته‌وه؟ ئه‌مه‌و ده‌یان پرسیاری تر.
ئاشكرایه سۆڤیه‌ت و روسیاش هه‌میشه رۆڵی لاوه‌كیان هه‌بوه له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستداو هیچكات پێگه‌و مۆڵگه‌یه‌كی چه‌سپاو و جێگیر‌و به‌هێزیان نه‌بوه له‌هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه‌دا كه هه‌میشه‌ش و به‌درێژایی مێژووش هه‌وڵیداوه بگاته ئاوه گه‌رمه‌كان و سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و گازی سروشتی ناوچه‌كه، به‌ڵام تائێستاش نه‌یتوانیوه له‌به‌رامبه‌ر هێزو هه‌ژمونی ئه‌مریكاو پێشتریش ئینگلیز‌و فه‌ڕه‌نسیه‌كاندا خۆڕابگرێت و جێگه پێی خۆی بكاته‌وه. رۆڵ و بوونی سیاسی و سه‌ربازی روسیا‌و سۆڤیه‌تیش له‌م ناوچه‌یه‌دا ته‌نها له‌شێوه هاوكاری جاسوسی و راوێژكاری سه‌ربازی و شاره‌زادا بوه ئه‌ویش به‌نیوه ناچڵی و تاسه‌ر نه‌بوه، نمونه‌ش په‌یوه‌ندی و هاوكاریه كاتیه‌كانی بۆ میسری عه‌بدول ناسرو سوریا له‌ڕابووردوو ئێستاشداو ئێران و عێراق و یه‌مه‌نی سۆسیالیستی و..هتد.
سۆڤیه‌ت و روسیا ته‌نها بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان و ناو و ناوبانگیان هه‌ندێجار هاتونه‌ته‌سه‌ر خه‌ت بۆ پشتیوانی ده‌ربڕین به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی بێناوه‌ڕۆك، ئه‌گینا به‌كردار له‌م ناوچه‌یه‌دا پارێزگاری ته‌نانه‌ت له‌حزبه شیوعیه‌كانی سه‌ربه‌خۆشیدا نه‌كردوه ئه‌وه‌تا له‌كاتی سه‌ركوتكردنی شیوعیه‌كانی عێراق له‌سه‌رده‌می قاسمی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا بێده‌نگ و ته‌نانه‌ت به‌زۆرو هه‌ڕه‌شه له‌شیوعیه‌كان كه دژی قاسم نه‌بنه‌وه.. هیچكات روسیا خاوه‌نی ده‌ستپێشخه‌ری و هاوپه‌یمانی ستراتیژی نه‌بوه به‌شێوه‌ی حیلفی به‌غداو سه‌نتۆو سه‌عدئاباد كه له‌نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌و ئه‌مریكادا رێكخرابوون.
هه‌میشه سۆڤیه‌ت و روسیا خاوه‌نی به‌ڵێنی تاسه‌ر نه‌بوون بۆ گه‌لان و شۆڕش و راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه له‌پشتیوانی و پشتگیریكردنیاندا بۆ رووخاندنی رژێمه تاكڕه‌وه‌كان و پێكه‌وه‌نانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان، ئه‌وه‌تا هه‌ڵوێستی سۆڤیه‌ت و روسیاش له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد دا هه‌ر له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیه‌وه تا جه‌نگی سارد‌و به‌ئێستاشه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مریكاو رۆژئاوا پشتیوانی مه‌سه‌له‌ی كورد‌و كوردستان بوه نیوهێنده روسیا‌و سۆڤیه‌ت رۆڵیان نه‌بوه، زه‌قترین نمونه‌ش به‌جێهێشتن و بڕینی پشتیوانی و هاوكاریان بوو له‌كۆماری كوردستان و قازی محه‌مه‌د له‌ساڵی 1946دا‌و له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلولیشداو له‌ساڵی 1972دا هاوپه‌یمانێتی دۆستایه‌تی و هاوكاری له‌گه‌ڵ عێراقدا واژۆ كرد‌و له‌شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌شماندا باشترین دۆستی رژێمه‌كه‌ی به‌عسی سه‌دامی بوو دژ به‌مه‌سه‌له‌ی كورد‌و كوردستان له‌باكوری كوردستانیشدا هیچكات دۆستی تاسه‌ری په‌كه‌كه نه‌بوه‌و ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی ته‌نها عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌و روسیا گه‌وره‌یه‌دا جێگه بكاته‌وه‌و بیپارێزێت و له‌ئێستاشدا بچوكترین هاوكاری كوردانی رۆژئاوا ناكات و به‌پێچه‌وانه‌وه تائێستا تاكه وڵاتی دونیایه جگه له‌ئێران پشتیوانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات و گه‌ره‌كیشێتی بمێنێته‌وه. له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیشدا تازه به‌تازه پشتیوانی سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌تۆمی ئێران و ئاخونده‌كان و رژێمی ئیسلامی ده‌كات دژ به‌كوردو وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌نداو.
هه‌موو ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی سۆڤیه‌ت و روسیا وایانكردوه كه گه‌لان و كۆمه‌ڵگاكان و حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه هیچكات روسیا به‌پشتیوانیه‌كی تاسه‌رو دڵسۆزی خۆیان نه‌زانن و هه‌ربۆیه‌ش به‌ناچاری ملكه‌چی سیاسه‌ته‌كانی رۆژئاوا بوون و رۆژئاواش بۆ به‌رژوه‌ندیه‌كانی خۆی و پاراستنی ئیسرائیل و سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و گازی سروشتی ناوچه‌كه له‌هه‌موو ته‌نگانه‌كاندا رۆڵ و كاریگه‌ری و بونی هه‌بوه له‌سه‌ر زه‌مین و هه‌موو ئه‌و هێزو وڵاتانه‌ی پاراستوه كه له‌خولگه‌ی خۆیدا بوون و به‌ڕووكه‌شیش بێت هه‌میشه پشتیوانی هێزه دیموكراسی و عیلمانیه‌كان و راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌كان بوه‌و و زیندووترین نموونه‌ش به‌هاری عه‌ره‌بی ناوچه‌كه بوو كه ته‌نها روسیا دژایه‌تی ده‌كردن و ئه‌نجامیش گه‌لێك له‌و راپه‌ڕینانه سه‌ركه‌وتنیان وه‌ده‌ستهێناوه.
• ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه كه له‌ئێستادا روسیا هه‌وڵده‌دات كه هاوپه‌یمانی سیاسی و سه‌ربازی نوێ له‌ناوچه‌كه‌دا پێكبهێنێت له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا و عیراقدا، بۆ پشتگیری و مانه‌وه‌ی رژێمی تاكڕه‌و تیرۆرستی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌وه‌تا روسیا دوێنی 30/9/2015 له‌لایه‌ن دۆمای روسیاوه پڕۆژه یاسایه‌كیان په‌سه‌ندكردوه كه رێگه به‌ناردنه ده‌ره‌وه‌و به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی ده‌دات له‌ده‌ره‌وه‌ی روسیادا كه ئه‌مه پێشهاتێكی نوێیه‌و نیه‌ت و نیازێكی شاراوه‌و گه‌وره‌ی له‌پشته‌وه‌یه بۆ پشتیوانیكردی رژێمه‌كه‌ی سوریا كه هه‌موو رۆژئاوا‌و ئه‌وروپاو عه‌ره‌به‌كانیش دژایه‌تی ده‌كه‌ن.
روسیا وا خۆی نیشانده‌دات كه پشتیوانی گه‌لانی ناوچه‌كه‌و دژ به‌ململانێكانی ئه‌مریكاو رۆژئاوایه‌و گه‌ره‌كێتی له‌مڕێگه‌یه‌وه جێگه پێی خۆی قایم بكات و بتوانێت له‌و رۆڵی نێگه‌تیف و كزۆڵ و قه‌تیسه‌ی جارانی ده‌ربچێت و له‌ڕیزی كۆمبارس و دواوه بێته‌سه‌ر شانۆ‌و ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌كته‌رو كاراكته‌ره‌كان و بتوانێت ئه‌وه‌ی له‌ڕابردوودا له‌ده‌ستیداوه بیگێڕێته‌وه، به‌ڵام به‌دڵنیایش ئه‌وكاره‌ی بۆ ناچێته‌سه‌ر، چونكه روسیا له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازی و ته‌كنه‌لۆژیه‌وه زۆر له‌ئه‌مریكا له‌دواتره‌و له‌پێگه‌یه‌كدا نیه بتوانێت ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌دا و ئێرانیش گه‌رچی له‌ئێستاداو بۆ ئاینده‌ش بۆته هێزێك كه توانیویه‌تی تاڕاده‌یه‌ك هه‌ژمون و نفوزی خۆی بسه‌پێنێته‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك وڵاتان و حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه له‌عێراق و یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین و سوریا‌و لوبنان و فه‌له‌ستین و..هتد. به‌ڵام به‌دڵنیایی هه‌موو سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكاو رۆژئاوا‌و ئیسڕائیلیش بۆ بچوكردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئێرانه‌و په‌كخستنی توانا سه‌ربازی و ئه‌تۆمیه‌كه‌یه‌تی، هه‌رچی عیراق و سوریاشن بۆخۆیان له‌دۆخی شڵه‌ژاو و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و نه‌ماندان، بۆیه گره‌وه‌كه‌ی روسیا له‌سه‌ر ((ئه‌سپی تۆپیوه)) و له‌زه‌مان و زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو‌دا نین، كه هیچ نیاز‌و ئومێدیك نیه پێیان و ناشتوانن خۆیان رابگرن له‌به‌رده‌م هه‌ژمون و گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌دا.
راسته ئه‌مریكا له‌ساڵی 1991وه بۆته تاكه جه‌مسه‌رو رابه‌ری بێڕكابه‌ری هه‌موو دونیا‌و توانیویه‌تی نه‌زمێكی نوێی جیهانی پێكه‌وه بنێت و سوود له‌ته‌كنه‌لۆژیای نوی وه‌ربگرێت و جیهان بكاته گوندێكی بچوك و تێكچڕژاو و بۆته تاكه جه‌مسه‌ری ململانێكان و له‌هه‌موو رووه‌كانی سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی و ته‌كنه‌لۆژیاوه بۆته پێشه‌نگ و باڵاده‌ستی هه‌موو دونیا، به‌ڵام ئه‌مه‌ش رێگر نه‌بوه له‌به‌رده‌م سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین قه‌یران و كێشه له‌دونیادا له‌ئه‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌و تاكتیكی سه‌رنه‌گرتووی ئه‌مریكاوه‌و له‌سه‌روشیانه‌وه دیارده‌ی قێزه‌ونی تیرۆر‌و تیرۆریستانه كه دونیای دابه‌شكردۆته‌سه‌ر دووبه‌ره‌و بۆته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكاو رۆژئاوا‌و سه‌رتاسه‌ری جیهان. هه‌ربۆیه كێشه‌و قه‌یران و ململانێكان به‌جۆرێك گه‌وره‌و ترسناك بوون كه به‌ته‌نها ئه‌مریكا ناتوانێت چاره‌سه‌رو كۆنترۆڵیان بكات و له‌ئێستادا دونیای تاك جه‌مسه‌ری ئه‌مریكا كاڵبۆته‌وه‌و تاراده‌یه‌ك فره جه‌مسه‌ری یابان و ئه‌ڵمانیاو فه‌ڕه‌نساو روسیاش تۆخبونه‌ته‌وه.
هه‌ربۆیه له‌م نێوه‌نده‌دا بۆشاییه‌ك له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دونیاشدا دروستبوه‌و روسیاش گه‌ره‌كێتی به‌هه‌ر نرخێك بوه رۆڵ و كاریگه‌ری هه‌بێت و چه‌ندی بتوانێت هه‌یمه‌نه‌و هه‌ژمون و نفوزی خۆی گه‌شه پێبدات و وه‌ك كۆتایی جه‌نگه جیهانیه‌كان هه‌ندی ده‌سكه‌وتی بچوكی ده‌سبكه‌وێت. به‌ڵام وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ ئاوێنه‌ی رابردوه، بۆیه خه‌وبینین و ئومێد هه‌ڵچنینی زۆر له‌سه‌ر رۆڵی روسیای ئاینده له‌ناوچه‌كه‌دا كارێكی ژیرانه نابێت و ده‌بێت هه‌میشه بیر له‌ده‌ستخه‌ڕۆكردن و پشتتێكردنی روسیا ئاماده‌گی هه‌بێت له‌پلان و به‌رنامه‌و هاوپه‌یمانیه‌كاندا.
به‌تایبه‌تیش بۆ كورد‌و مه‌سه‌له‌كه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا نابێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ستراتیژی خۆی بكاته قوربانی تاكتیكه‌كانی و كارێكی هه‌ڵه نه‌كات به‌گۆڕینه‌وه‌ی پشتیوانی و دۆستایه‌تی ئه‌مریكاو رۆژئاوا بۆ كورد به‌پشتیوانی و به‌ڵێنه‌كانی روسیا‌و ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر مێژووی كۆماری مهابادو شۆڕشه‌كانی ئه‌یلول و شۆڕشی نوێ و شۆڕشه‌كانی باكوریش دووباره نه‌بنه‌وه به‌ده‌ستخه‌ڕۆكردنی سۆڤیه‌ت و روسیه‌كان و پشتتێكردنیان له‌نیوه‌ی رێگادا.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
[email protected]
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18