riklam

12ـه‌مین لیستی یه‌كخستن و دیاریكردنی نرخی ده‌رمان

کوردستان 02:02 PM - 2015-10-04
.

.

ئه‌مڕۆ 4-10-2015 لیستی ژماره‌ دوانزه‌هه‌مینی یه‌كخستن و دیاریكردنی نرخی ده‌رمان دوای ره‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان كراو دواتر به‌سه‌ر ده‌رمانخانه‌كان و كۆگاكانی ده‌رمان دابه‌شده‌كرێت، كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 130 جۆر ده‌رمان به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستن و یه‌كسانبوونی نرخه‌كان له‌ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان.

هاوكات پرۆسه‌ی یه‌كخستن و دیاریكردنی نرخی ده‌رمان ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت تا ئه‌وكاته‌ی ته‌واوی ده‌رمان له‌هه‌رێمی كوردستان نرخه‌كانیان یه‌كسان ده‌كرێت، له‌م ماوه‌یه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌رمان نرخه‌كانی دیاریكراوه‌ كه‌ ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 1850 جۆر ده‌رمان، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ره‌وانه‌ی سه‌ندیكای ده‌رمانسازان و كۆگاو ده‌رمانخانه‌كانی كورستان كراوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی و كارپێكردنی له‌ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان.

هه‌روه‌ها د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: به‌پێویستی ده‌زانین ‌هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست هاوكارمان بن بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌، چونكه‌ پرۆسه‌یه‌كی نیشتمانییه‌و ئامانج لێی یه‌كسختن و یه‌كسانبوونی نرخی ده‌رمانه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان به‌یه‌ك نرخی دیاریكراو  و خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاًتیانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket