riklam

وه‌زیری ته‌ندروستی: هیچ حاڵه‌تێكی ئیفلیجی منداڵان تۆمارنه‌كراوه‌

کوردستان 01:56 PM - 2015-10-04
.

.

ئه‌مڕۆ 4-10-2015 له‌شاری هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی د.رێكه‌وت حه‌مه‌ ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی و به‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێرو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، مه‌راسیمی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد.

له‌و مه‌راسیمه‌دا وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌گرنگی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌ته‌كانی كوتان دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان كرد، كه‌ خۆشبه‌خاته‌ تائیستا هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی ئیفلیجی تۆمارنه‌كراوه‌. سه‌ره‌ڕای مه‌ترسییه‌كانی هه‌بوونی یه‌ك ملیۆن و 700 هه‌زار ئاواره‌و بوونی نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌وڵاتی سوریای دراوسێ و به‌شه‌كانی تری عیراق.

وتیشی: له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا زیاتر له‌ 850 هه‌زار منداڵ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌خوار پێنج ساڵه‌ ده‌كوترێن به‌ دوو دڵۆپ له‌پێكوته‌ی دژی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان له‌لایه‌ن 2150 تیمی پزیشكی جێگیرو گه‌ڕۆك كه‌ ماڵ به‌ماڵ ده‌ڕۆن بۆ كوتانی منداڵان، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراقی فیدراڵ و رێكخراوه‌كانی یونسێف و ته‌ندروستی جیهانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ تێچووی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان گرتووه‌ته‌ئه‌ستۆ.

وه‌زیری ته‌ندروستی راشیگه‌یاند: هاوكات به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ به‌كاربهێنین بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا كه‌ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ له‌ڕێگه‌ی تیمه‌كانه‌وه‌ یه‌ك ملیۆن پرۆشوری هۆشیاری و زانیاری خۆپارێزی كۆلێرا چاپكراوه‌و ده‌درێت به‌هاووڵاتیان، وه‌ك ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری ته‌ندروستی فراوانتر بۆ نه‌خۆشی كۆلێرا كه‌ ئێستا له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراق بڵاوبووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هیچ حاڵه‌تێك نیه‌ له‌كوردستان، داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ین پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان بن بۆ خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییه‌.

هه‌روه‌ها داوای له‌دایكان و باوكان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد كه‌ هاوكاری تیمه‌كانی كوتان بن بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌پاكی بمێنێته‌وه‌ و دووربێت له‌نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket