riklam

مامۆستایانی پێنجوێن-یش مانیان گرت

کوردستان 01:49 PM - 2015-10-04
.

.

شارو شارۆچكه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ 4-10-2015 له‌زۆربه‌ی خوێندنگاكانی ناو قه‌زای پێنجوێن، مامۆستایان سه‌ربای ئه‌وه‌ی چوونه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌وام، به‌ڵام مانگرتنیان راگه‌یاندووه‌و نه‌چوونه‌ته‌ ناو پۆله‌كانیان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌مامۆستایانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن به‌ PUKmedia یان راگه‌یاند: ئێمه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ نزیكه‌ی ماوه‌ی چوار مانگه‌ مووچه‌مان له‌یه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ پێنه‌دراوه‌، ئه‌مڕۆ هاتینه‌وه‌ بۆ خوێندنگاكانمان، به‌ڵام نه‌چووینه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن.

ئه‌و مامۆستایانه‌ وتیشیان: ناتوانین به‌مشێوه‌یه‌ درێژه‌ به‌ده‌وامكردنمان بده‌ین، چونكه‌ كرێی هاتوچۆی رۆژانه‌و ئه‌ركی ماڵ و منداڵمان له‌سه‌ره‌و داواكاریشین كه‌ ئه‌مجاره‌یان حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی سێ مانگمان پێبده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ وه‌ك جارانی رابردوو ناتوانین به‌پێدانی مووچه‌یه‌ك بایۆكته‌كه‌مان بشكێنین.

PUKmedia رێبین حه‌سه‌ن - پێنجوێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket