riklam

ئیداره‌ی گه‌رمیان دوو رۆژ ماته‌مینی راده‌گه‌یه‌نێت

کوردستان 12:43 PM - 2015-10-04
به‌هۆی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی چوار گه‌نجی ناوچه‌كه‌

به‌هۆی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی چوار گه‌نجی ناوچه‌كه‌

به‌هۆی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی چوار گه‌نجی دانیشتووی ناوچه‌كه‌ كه‌له‌رووداوی بارهه‌ڵگره‌كه‌ی نه‌مسا خنكابوون، ئیداره‌ی گه‌رمیان دوو رۆژ ماته‌مینی له‌سه‌رانسه‌ری سنوره‌كه‌ی راگه‌یاند.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌: 

 

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان

 

رِاگه‌یاندنی ماته‌می گشتی له‌ گه‌رمیان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ته‌رمی چوار گه‌نجه‌كه‌وه‌

ئیمه‌ له‌ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌كاتیكدا به‌وپه‌رِی حه‌سره‌ت و ماته‌مه‌وه‌ و ده‌ست له‌سه‌ر سینگ له‌به‌رده‌م ته‌رمی چوار گه‌نجه‌ ئازیزه‌كه‌ی گه‌رمیاندا ده‌وه‌ستین كه‌ له‌رِوداوه‌ ویژدانی دنیا هه‌ژینه‌كه‌ی نه‌مسادا بوونه‌ قوربانی، له‌گه‌ڵ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیدا  بۆ  خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆست و هاورِییانی ئه‌م ئازیزه‌ جوانه‌مه‌رگانه‌ دوو رِۆژ ماته‌می گشتی له‌ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان رِاده‌گه‌یه‌نین، هاوكات جه‌ختیش ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ماته‌می كۆچی ناوه‌ختی ئه‌م ئازیزانه‌  پرسه‌ و ماته‌می هه‌موومان و هه‌موو گه‌رمیانیه‌كانه‌، هه‌ر به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌شه‌وه‌ ئیمه‌ له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان ئومیده‌وارین كۆستی كۆچی ئه‌م گه‌نجه‌ جوانه‌مه‌رگانه‌ی گه‌رمیان، ببیته‌ هۆی كۆتایهینان به‌و بارودۆخه‌ قه‌یراناویه‌ی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان په‌ندی لی وه‌ربگرن و بگه‌نه‌ سازانیكی نیشتیمانی كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستاندا بیت، تا چیتر گه‌نجانمان سه‌ری خۆیان هه‌ڵنه‌گرن و به‌م جۆره‌ كاره‌ساتباره‌ له‌ غه‌ریبیدا سه‌ر نه‌نینه‌وه‌، جاریكی تریش پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ كه‌س و كار و دۆست و هاورِییانی گه‌نجه‌ جوانه‌مه‌رگه‌كانمان و جیگای ئازیزان به‌هه‌شت بی و خوای په‌روه‌ردگار سه‌بووری كه‌س و كاریان بدات .

 

     سه‌ڵاح كویخا

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان

 

ماوه‌ی 40 رۆژ پێش ئێستا ته‌رمی زیاتر له‌ 71 په‌نابه‌ر له‌ناو بارهه‌ڵگرێكدا له‌وڵاتی نه‌مسا به‌خنكاوی دۆزرانه‌وه‌ ، كه‌ چواریان خه‌ڵكی سنوری گه‌رمیانن و شه‌وی رابردوو ته‌رمه‌كانیان له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان نێژران.

    4/10/ 2015

 

PUKmedia     سامان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket