riklam

مه‌لا به‌ختیار: له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا كاندیدی به‌هێزمان ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم

ی.ن.ک‌‌ 12:23 PM - 2015-10-04
.

.

مه‌لا به‌ختیار هه‌ڵوێستی نوێی یه‌كێتی له‌باره‌ی پرسی سیاسی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت، ئاشكراشیده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ چوار لایه‌نه‌كه‌ كاندیدی به‌هێزیان ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم.

مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ سازانین بۆ پرسه‌كان، به‌ڵام نابێت ئه‌و سازانه‌ له‌سه‌ر حسابی پڕۆژه‌ی چوار قۆڵی بێت.

وتیشی: ئه‌گه‌ر سازان نه‌یه‌ته‌ ئاراوه‌ یه‌كێتی پڕۆژه‌ی جیاوازی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ده‌بێت.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌و له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان بێت چوار لایه‌نه‌كه‌ بۆ هه‌موو ئاسته‌كان كاندیدیان ده‌بێت.

لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی ئاشكراشیكرد: له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا چوار لایه‌نه‌كه‌ كاندیدی به‌هێزیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت و هه‌وڵی سه‌رخستنی ده‌دةن.

PUKmedia كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket