riklam

سه‌رۆك وه‌زیران ده‌چێته‌ په‌رله‌مان

عیراق 10:48 AM - 2015-10-04
بانگهێشت كردنی وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ته‌نها بۆ گفتوگۆكردن نه‌بووه‌

بانگهێشت كردنی وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ته‌نها بۆ گفتوگۆكردن نه‌بووه‌

بڕیاره‌ له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی په‌رله‌مان بكات، به‌مه‌به‌ستی گفتۆكردن له‌باره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پرسه‌ هه‌نوكه‌ییانه‌ی كه‌له‌ ئێستادا له‌عیراق ده‌گوزه‌رێت.


 به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی سه‌وز به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: په‌رله‌مانی عیراق په‌رله‌مانێكی ئه‌كتیڤه‌و له‌ چه‌ند دانیشتنی رابردوودا هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیره‌كانی كاره‌با و به‌رگری و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ئاوییه‌كانی بانگهێشت كردوه‌ته‌ په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها میوانداری هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری خوێندنی باڵاو ته‌ندروستی كردوه‌.


 وتیشی: تائێستا دووجار بانگهێشتی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی كراوه‌ كه‌ بێته‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌هۆی به‌شداریكردنی له‌ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخراوه‌و بڕیاره‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا بێته‌ په‌رله‌مان.


به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بانگهێشت كردنی وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ته‌نها بۆ گفتوگۆكردن نه‌بووه‌، به‌ڵكو دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانتاران، متمانه‌دانه‌وه‌ی خراوه‌ته‌ ده‌نگدانه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ده‌نگی پێویستیان نه‌هێنایه‌وه‌ بێگومان متمانه‌یان لێوه‌رده‌گیرایه‌وه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket