riklam

ئاماده‌كاریی بۆ پاككردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌كرێت

عیراق 10:48 AM - 2015-10-04
عه‌بادی و سه‌لیم جبوری كۆده‌بنه‌وه‌

عه‌بادی و سه‌لیم جبوری كۆده‌بنه‌وه‌

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق تاوتوێی به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆ پاككردنه‌وه‌ی رومادی و بێجی له‌ تیرۆرستان و ئاماده‌كارییه‌كانی رزگاركردنی موسڵ ده‌كه‌ن.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق تاوتوێی پێشكه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانی بارودۆخی ئه‌منی و سیاسی كراوه‌، هاوكات گفتوگۆ له‌باره‌ی به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ پاككردنه‌وه‌ی رومادی و بێجی و ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كاری بۆ رزگاركردنی شاری موسڵ له‌ داهاتوودا كراوه‌.

ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌شده‌كات:  هه‌رله‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی داڕشتنه‌وه‌ی یاساكان و رۆڵی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زیران له‌ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ كراوه‌، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی چۆنێتی به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندیه‌كاتنی نێوان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جچكردن كراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی ریشه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عیراق.


PUKmedia  ئاژانسی هه‌واڵی براسا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket