riklam

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا هه‌رێم بۆردومان ده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان 10:11 AM - 2015-10-04
ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌وربه‌ری گوندی ئێندزێ له‌ بناری قه‌ندیل بۆردومان ده‌كه‌ن و هاوكاتیش فڕۆكه‌ی سیخوری تا دره‌نگانێكی شه‌و به‌ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سوڕاوه‌ته‌وه‌.


به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنیوز دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی سوپای توركیا بۆردومان ده‌وروبه‌ری گوندی ئێندزێیان كرد.


بۆردومانه‌كه‌ تا دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو به‌رده‌وام بوو، له‌هه‌مانكاتدا فڕۆكه‌ی سیخوریش به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕانه‌وه‌.


  تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانی ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌زانراوه‌.



PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket