riklam

زیندانیانی به‌ندیخانه‌ی فیدراڵی چه‌مچه‌ماڵ دوو رۆژ بێ خۆراك بوون

کوردستان 09:51 AM - 2015-10-04
ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ زیاتر له‌ سێ هه‌زار زیندانی تێدایه‌

ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ زیاتر له‌ سێ هه‌زار زیندانی تێدایه‌

به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌وه‌ ماوه‌ی دوو رۆژه‌ خۆراك نه‌گه‌یشتوه‌ به‌ زیندانیانی به‌ندیخانه‌ی فیدراڵی چه‌مچه‌ماڵ، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ زیاتر له‌ سێ هه‌زار زیندانی تێدایه‌ .

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ندیخانه‌ی فیدراڵی چه‌مچه‌ماڵ كه‌نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت به‌  PUKmedia ی رگه‌یاند: ماوه‌ی دوو رۆژه‌ خۆراك نه‌گه‌یشتوه‌ به‌ زیندانیانی به‌ندیخانه‌ی فیدراڵی چه‌مچه‌ماڵ، چونكه‌ دابینكردنی خۆراك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی عیراقه‌وه‌ دراوه‌ به‌ كۆمپانیایه‌ك كه‌ رۆژانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه‌ خۆراكی پێویست بۆ زیندانیانی به‌ندیخانه‌كه‌ ئاماده‌ ده‌كرا، به‌ڵام به‌هۆی نه‌مانی پاره‌وه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ بۆ ماوه‌ی دوو رۆژه‌ خواردنی نه‌گه‌یاندوه‌ به‌ندیخانه‌ی ناوبراو، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری زۆری دروستكردوه‌ له‌سه‌ر زیادانیه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌و زیندانیانه‌ی كه‌باری ئابووریان خراپه‌.


به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، دوای په‌یوه‌ندیكردنیان به‌ وه‌زاره‌تی دادی عیراقه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 4-10-2015 ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌ سه‌ركراو بڕیاره‌ بارودۆخه‌كه‌ ئاسایی ببێته‌وه‌ .


به‌ندیخانه‌ی فیدراڵی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌وێته‌ باشوری خۆرئاوای چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌و له‌رووی ئیداریه‌وه‌ ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی دادی عیراقه‌، ژماره‌ی زیندانیان له‌و به‌ندیخانه‌یه‌دان نزیكه‌ی سێ هه‌زار و دوو سه‌د زیندانی ده‌بێت، كه‌ زۆرینه‌یان له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن و به‌پێ ماده‌ جۆر به‌ جۆره‌كان ره‌وانه‌ی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه‌ كراون بۆ ته‌واوكردنی ماوه‌ی زیندانیه‌كه‌یان .


PUKmedia هه‌ردی ئه‌بو به‌كر / چه‌مچه‌ماڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket