riklam

بەغدا پارەی جوتیارانی هەرێم رەوانە دەكات

ئابوری 07:11 PM - 2015-10-03
لەچەند رۆژی داهاتودا جوتیارانی هەرێم پارەی گەنمەكانیان وەردەگرن

لەچەند رۆژی داهاتودا جوتیارانی هەرێم پارەی گەنمەكانیان وەردەگرن

پەرلەمانتارێكی كورد لەبەغدا رایدەگەیەنێت وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕی 683 ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی وەرگیراوی جوتیاران خەرجدەكات و لەچەند رۆژی داهاتوشدا جوتیارانی هەرێم پارەی گەنمەكانیان وەردەگرن.

د.فەرهاد قادر پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سەوز لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: لەچوارچێوەی بەدواداچونی بەردەواممان بۆ خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیاران، ئەمڕۆ 2015/10/3 پەیوەندیمان بە دكتۆر محەمەد هەدلوش بەڕێوەبەری گشتی دارایی و كارگێڕی لەوەزارەتی بازرگانی عیراقەوە كردو پێی راگەیاندین كە بڕی 683 ملیار دینار دابەش دەكرێتە‌ سەر جوتیارانی پارێزگاكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لە بەرامبەر گەنمی وەرگیراوی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥.

وتیشی: نیوەی ئەو بڕە‌ پارەیە لەبری گەنمی ساڵی پارەو نیوەكەی تریشی بۆ ئەمساڵە، خەرجكردنی ئەم گوژمەیەش كە بەراورد بەبڕی وەجبەكانی پێشوو زۆر زیاترەو لەژێر فشارو لەسەر داوای بەردەوامی پەر‌لەمانتاران بەگشتی و نوێنەرانی كورد بەتایبەتی بووە.

لەبارەی كاتی گەیشتنی پارەكەش، رایگەیاند: بڕیارە لەڕۆژانی داهاتوودا پارەكە دەگاتە دەست جوتیارانی هەرێمی كوردستان.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket