riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. مامۆستایان بایكۆتی ده‌وام ده‌كه‌ن

کوردستان 03:56 PM - 2015-10-03
داوای مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن

داوای مووچه‌كانیان ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ 3-10-2015 له‌به‌رامبه‌ر وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌كانیان بۆ ماوه‌ی زیاترله‌ (3) مانگ و قه‌یرانه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان به‌ نوێنه‌رایه‌تی قوتابخانه‌ و خوێندنگا و كۆلێجه‌كان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ساز كردو داوایان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم كرد باجی قه‌یرانه‌كان به‌ فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت نه‌درێت.

عومه‌ر عوسمان نوێنه‌ری مامۆستاكان PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌ی (3) مانگه‌ مووچه‌مان وه‌رنه‌گرتووه‌ ئه‌مه‌ش باجی قه‌یرانه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمه‌ حكومه‌ت به‌ئێمه‌ی ده‌دات.

وتیشی: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هیچ پلانێكی نییه‌ و په‌راوێز خراوه‌ له‌ ناو وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تدا و ئێمه‌ش هه‌وڵی فراوانكردنی گردبوونه‌وه‌كه‌ ده‌ده‌ین و ناشچینه‌ ناو هۆڵه‌كانی خوێندن تا مافه‌كانمان وه‌رنه‌گرین.

جێ باسه‌ مامۆستایان 302 رۆژه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ و وه‌ك خۆشیان ده‌ڵێن هێشتا كاتی مووچه‌كه‌یان دیار نییه‌ ئاماده‌كاریش بۆ بایكۆت كردنی سه‌رتاسه‌ری له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كرێت.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket