riklam

سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی جه‌ژنی نیشتمانی سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌لی عیراق ده‌كات

عیراق 03:43 PM - 2015-10-03
پیرۆزبایی سه‌رۆك كۆمار بۆ گه‌لی عیراق

پیرۆزبایی سه‌رۆك كۆمار بۆ گه‌لی عیراق

سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له‌گه‌لی عیراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نیشتمانی سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌.

فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق پیرۆزبایی له‌گه‌لی عیراق كرد به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نیشتمانی سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ كه‌ رێكه‌وتی رۆژی شه‌ممه‌ ٣ی مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌و هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانیی بۆ عیراق له‌م رۆژه‌دا له‌ ساڵی 1932 وه‌ وه‌رگرتن و په‌سه‌ندكردنی به‌ ئه‌ندام له‌ كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لاندا دوای كۆتایی هاتنی ئینتیدابی به‌ریتانی له‌سه‌ری، هاوكات ده‌ستخۆشی له‌ بنیاتنه‌رانی ده‌وڵه‌تی عیراقی نوێی كرد به‌ درێژایی هه‌شتا ساڵی رابردوو سه‌رله‌نوێ دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌نگاو به‌ره‌و پێش بنرێت بێ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ به‌ره‌و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دیموكراسی فیدڕاڵی مۆدێرن و به‌هێزو پێشكه‌وتوو و كه‌ مافه‌كانی هاوڵاتیبوون و ته‌واوی پێكهاته‌كان زامن بكات و بیانپارێزێت، عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌  بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان به‌دیبهێنێت و رێزی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تیابگیرێت، ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌یه‌:

''به‌ناوی په‌روه‌دگاری به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌وه‌

ئه‌ی گه‌لی عیراقی به‌ڕێز

سڵاوی خواتان لێبێت

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نیشتمانی سه‌ربه‌خۆیی عیراقه‌وه‌ كه‌ رێككه‌وتنی رۆژی شه‌ممه‌ 3ی مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌و هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌ده‌سهێنانی سه‌به‌خۆیی نیشتمانی عیراق له‌م رۆژه‌دا له‌ ساڵی 1932 وه‌رگرتنی به‌ ئه‌ندام له‌ كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان دوایی كۆتای هاتنی ئینتیدابی به‌ریتانی له‌سه‌ر عیراق، به‌م بۆنه‌ مه‌زنه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ گه‌له‌كه‌مان ئه‌كه‌م و داوای سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كییان بۆ ده‌كه‌م به‌سه‌ر تیرۆرو چه‌ته‌ تاوانباره‌كان و سه‌ركه‌وتنی له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌بووه‌كان بۆ زێدی خۆیان و سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ تازه‌ ئازادكراوه‌كان له‌ چنگی چه‌ته‌كانی داعش و هیوادارم هه‌نگاوی شێلگیرانه‌ بنرێت به‌ره‌و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی فیدڕاڵی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو كه‌ تیایدا مافه‌كانی هاوڵاتیبوون و ته‌واوی مافه‌كان زامن بكرێت و بپارێزرێن، عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان به‌دیبهێنرێت و رێزی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت. به‌م بۆنه‌ مه‌زنه‌وه‌ له‌ كاتێكدا ده‌ستخۆشی له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ ئه‌كه‌م كه‌ به‌شدارییان كردوه‌ له‌ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی عیراقی نوێ به‌ درێژایی زیاتر له‌ هه‌شتا ساڵی رابردوودا، هه‌ستی پێزانین و گرانقه‌دری پێشكه‌ش به‌ قاره‌مانه‌ جوامێره‌كانمان ده‌كه‌م له‌ هه‌موو پێكهاته‌كانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه‌و خۆبه‌خشه‌كان له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ جه‌نگه‌ نیشتمانییه‌كه‌ماندا دژی چه‌ته‌ تیرۆریسته‌ تاوانباره‌كان، هاوكات سڵاو له‌ رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م به‌هه‌موو پێكهاته‌و چین و توێژه‌كان و نه‌وه‌كانیانه‌وه‌ له‌ ئاست ئه‌و قورنبانییانه‌ی كه‌ پێشكه‌شیان كردووه‌و ئه‌و باره‌ قورسه‌ی كه‌ له‌ئه‌ستۆیان گرتووه‌ له‌ پێناوی پاراستنی سه‌ربه‌خۆی و سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یاندا. داواكاریشم كه‌ رێز له‌ ئیراده‌ی هاوڵاتییه‌ لاوه‌كانمان و هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ بگیرێت به‌ ده‌سته‌به‌ربوون و جێبه‌جێبوونی ریفۆرمه‌كان و قه‌لاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری گشتی و زامنكردنی پاراستنیان و ئازادییه‌كانیان و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌ ده‌ستورییه‌كانیان به‌ ته‌واوه‌تی، سه‌رباری ئه‌وه‌ داواكارم كه‌ دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن و چه‌سپاندنی رۆشنبیری لێبورده‌یی و ئاشتی و یه‌كڕیزی و یه‌كسانی قوڵبكرێته‌وه‌.

هه‌موو ساڵێك و عیراق هه‌ر له‌خۆشی ئاشتیدابێت.

فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆمار''

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket