riklam

ڤیدیۆ.. كه‌له‌شێرێك له‌كه‌ركوك له‌حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا كڕده‌كه‌وێت

کوردستان 03:19 PM - 2015-10-03
.

.

وه‌ك ئه‌وه‌ی باوه‌ مریشك كڕده‌كه‌وێت به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی جیهانه‌وه‌و له‌شاری كه‌ركوك له‌رووداوێكی ده‌گمه‌ندا كه‌له‌شێرێك ماوه‌ی 4 رۆژه‌ له‌ماڵی هاووڵاتییه‌ك له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كڕكه‌وتووه‌، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسورمانیشه‌ گشت ئه‌و كارانه‌ ده‌كات كه‌ مریشكێك له‌كاتی كڕكه‌وتنیدا پێی هه‌ڵده‌ستێت.

خاوه‌نی كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ له‌دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆندا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ رووداوه‌كه‌ی زۆر به‌لاوه‌ سه‌یر بووه‌ كاتێك كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر سێ هێلكه‌ كڕكه‌وتووه‌ پاشان رۆژانه‌ وه‌كو مریشكێكی كڕ یه‌ك جار هه‌ستاوه‌ هه‌ربۆیه‌ دواتر هێلكه‌ی تری بۆ داناوه‌و ئه‌وا ماوه‌ی 4 رۆژه‌ ئه‌ركی مریشكێكی كڕكه‌وتوو جێبه‌جێ ده‌كات.

پزیشكێكی ڤێته‌رنه‌ریش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات ئه‌وه‌ حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه‌و له‌ جیهاندا له‌نێوان یه‌ك ترلیۆن كه‌له‌شێر ته‌نها یه‌ك كه‌له‌شێر ئه‌گه‌ری توشبوونی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی هه‌یه‌و هۆكاره‌كه‌شی بۆ كێشه‌ی هۆرمۆنی نێرینه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

PUKmedia له‌كه‌ناڵی رێگه‌وه‌

لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆ بینینی ڤیدیۆكه‌

 

                                          

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket