riklam

سۆسیال دیموكراتی هۆڵندا: هاوكاری زیاتری پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین

ی.ن.ک‌‌ 03:11 PM - 2015-10-03
كۆبوونه‌وه‌ی پارتی سۆسیال دیموكراتی هۆڵنداو یه‌كێتی

كۆبوونه‌وه‌ی پارتی سۆسیال دیموكراتی هۆڵنداو یه‌كێتی

هه‌ردوو وه‌فدی پارتی سۆسیال دیموكراتی هۆڵنداو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌، دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسیان له‌ ئامانجی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی هۆڵندا كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا هه‌ردوو جوان ئیحسان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌ی پارتی سۆسیال دیموكراتی هۆڵندا باسیان له‌ ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه‌و ئامانجی سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان روونكرده‌وه‌.

له‌سه‌ره‌تایی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا جوان ئیحسان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: ئامانجی سه‌ردانی ئه‌م وه‌فده‌ی پارتی سۆسیال دیموكراتی هۆڵنداو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لایه‌، كه‌ یه‌كێتی وه‌ك ده‌سته‌ خوشكی پارته‌ سۆسیال دیمواكراته‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بۆ زیاتر له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان پارتی سۆسیال دیموكراتی هۆڵنداو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌.

دواتر نوێنه‌ری پارتی سۆسیال دیموكراتی هۆڵندا رایگه‌یاند: له‌م سه‌دانه‌ماندا بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ سێ مه‌به‌ست داتووین.

یه‌كه‌م: بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبینه‌وه‌ كه‌ وه‌ك حزبێكی سۆسیال دیموكرات له‌ هه‌رێمی كوردستان كارده‌كات و له‌و پێناوه‌شدا خه‌بات و مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری له‌ ناوچه‌كه‌دا تۆماركردوه‌و كۆبوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بۆ زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان یه‌كێتیی و حزبی سۆسیال دیموكراتی هۆڵندایه‌.

دووه‌م: مه‌به‌ستی هاتنمان بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌ ئاگاداربین و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری و روبه‌ڕووبووونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه‌و له‌كه‌م و كورتییه‌كانیان بكۆڵینه‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌ردانی ئاواره‌كان بكه‌ین و ره‌وشی ژیانیان و له‌ بارودۆخیان بزانین تاكو هاوكاری زیاتر یان بكه‌ین.

سێیه‌م: وه‌ك هۆڵندا به‌رده‌وام هاوكاری پێشمه‌رگه‌ بووین له‌ رووبه‌وڕووبه‌نه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ناوچه‌كه‌داو و یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌مانداوه‌، ده‌مانه‌وێت هاوكارییه‌كانمان زیاتربكه‌ین بۆ پێشمه‌رگه‌و له‌ كه‌موو كورییه‌كانیان بكۆڵینه‌وه‌و بزانین چیان ده‌وێت تاكو بۆیان بكه‌ین، هه‌روه‌ها له‌م سه‌دانه‌ماندا ده‌مانه‌وێت هه‌ردوو رێكخراوی خوێندكاران و لاوانی هۆڵندی و هه‌رێم پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن له‌ پێناو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولا و كردنه‌وه‌ی خولی پێگه‌یاندن و به‌هێزكردن بۆ زیاتر به‌ركردنه‌وه‌ی تواناكانیان.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket