riklam

روسیا: هێرشه‌كانمان بۆسه‌ر داعش به‌رده‌وامی ده‌بێت

جیهان 02:31 PM - 2015-10-03
هێرشه‌كانی روسیا بۆسه‌ر داعش

هێرشه‌كانی روسیا بۆسه‌ر داعش

وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا زیاتر له‌ 20 هێرشی ئاسمانی كردۆته‌ سه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌سه‌ر خاكی سوریا.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 3-10-2015، له‌زاری به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیاوه‌ بڵاویانكردۆته‌وه‌، هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی روسیا بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌رده‌وامییان هه‌یه‌و له‌و میانه‌یه‌شدا له‌ 24 سه‌عاتی رابردوودا فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی روسیا زیاتر له‌ 20 هێرشی ئاسمانییان كردۆته‌ سه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌سه‌ر خاكی سوریا.

راشیگه‌یاندوه‌، هێزی ئاسمانی روسیا له‌ هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر داعش فڕۆكه‌ی جۆری سۆخۆی 24 ی به‌كارهێناوه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌ پێشكه‌وتووه‌ كاریگه‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته‌و توانایه‌كی باش و كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌بۆردومانكردنی ئامانجه‌كانی .

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket