riklam

به‌ڤیدیۆ.. فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان به‌هه‌ڵه‌ سێ پزیشك ده‌كوژن

جیهان 01:03 PM - 2015-10-03
به‌هه‌له‌ بۆردومان كراون

به‌هه‌له‌ بۆردومان كراون

دوێنێ هه‌ینی ده‌رئه‌نجامی به‌هه‌ڵه‌ بۆردومانكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ناتۆوه‌  له‌شاری قه‌ندوز جگه‌ له‌ رووخانی بیناكه‌ی سێ پزیشكی ناوداری ناوچه‌كه‌ كوژراون . 

 

چه‌ند ئاژانسێكی هه‌واڵی ئه‌فغانستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌:  فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ناتۆ رۆژی هه‌ینی به‌مه‌به‌ستی بۆردومانكردنی چه‌كداره‌كانی تاڵیبان و گروپه‌ تیرۆرستیه‌كانی تری ناوچه‌كه‌، به‌هه‌ڵه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره‌ی شاری قه‌ندوزیان بۆردومانكردوه‌.

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌ جگه‌ له‌ هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی هیچ چه‌كدارێكی تاڵیبان یان گروپی تیرۆرستی داعش نه‌كوژراون .

 

جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌: له‌ناو كوژراوه‌كاندا سێ پزیشكی ناوداری نه‌خۆشخانه‌كه‌ كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 10 ساڵه‌ دڵسۆزانه‌ شه‌و رۆژ كارده‌كه‌ن كوژراون و بینای نه‌خۆشخانه‌كه‌ش سوتێنراوه‌و هیچ كه‌ڵكێكی نه‌ماوه‌.

 

 

PUKmedia  و ، سامان یاروه‌یس 

 

 

 

لینكی یارمه‌تیده‌ر( ده‌توانیت گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ لێره‌شدا ببینیت ) 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket