riklam

ئۆباما: ئه‌سه‌د ده‌بێت بڕوات

جیهان 09:10 AM - 2015-10-03
 ئه‌سه‌د له‌ناو دڵی گه‌لی سوریادا جێگه‌ی نه‌ماوه‌

ئه‌سه‌د له‌ناو دڵی گه‌لی سوریادا جێگه‌ی نه‌ماوه‌

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: واشنتۆن له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ سوریا سووره‌ و به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێت بڕوات.

باراك ئۆباما له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ كۆشكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: ئێران و روسیا هۆكاری مانه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دن، ئه‌گه‌ر تاران و مۆسكۆ نه‌بونایه‌ ئێستا به‌شار له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات نه‌مابوو.

سه‌باره‌ت به‌به‌شداریكردنی روسیا له‌شه‌ڕی دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش، ئۆباما رایگه‌یاند: پوتین ناچار بوو به‌شداری بكات، چونكه‌ روخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌سه‌د نزیك بووه‌وه‌ و مۆسكۆ هیچ رێگه‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدا نه‌مابوو جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه‌ بكات.

ئۆباما له‌باره‌ی چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د وتیشی: ئه‌سه‌د له‌ناو دڵی گه‌لی سوریادا جێگه‌ی نه‌ماوه‌ و زۆربه‌ی هاووڵاتیانی سوری ئه‌ویان ناوێت و ده‌بێت بڕوات.

PUKmedia و/ جه‌واد حه‌یده‌ری 


سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket