رۆژنامه‌نووسی حزب بـه‌رداشـی تـابــۆو تـه‌حـریـم و داهێنـان
بیروڕا 06:05 PM - 2015-10-02.
دوێنێ... میدیای حزب پاڵتۆكه‌ی گۆگۆڵ بوو بۆ دروست كردن و پێگه‌یاندنی میدیاكاران، حزب خاوه‌نی ده‌وڵه‌مه‌نترین ئه‌زموونه(قۆناغی دوای راپه‌رین تا ئه‌مڕۆ) له‌روانگه‌ی چه‌ندو جۆر‌و ته‌مه‌نی بڵاوكردنه‌وه‌دا.. له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه حزبه‌كان شانیان دایه به‌ر ئه‌ركه‌كه‌و ئه‌ندامانیان بوون به یه‌كه‌م تاقم‌و ده‌سته له‌بواری میدیای كوردیدا به هه‌ر سێ جۆره باوه‌كه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه (خوێنراو به كوردی به عه‌ره‌بی، بینراو وه‌ك كه‌ناڵی لۆكاڵ، بیستراو وه‌ك رادیۆ ناوخۆییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه)چونكه پێشتر كه‌سانێك له‌ناو كورددا نه‌بوون كه ئه‌زموونێكی ئه‌كادیمی بواری میدیای خوێنراو بینراو بیستراویان هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ... چه‌ندین ده‌سته‌و تاقمی ئه‌كادیمی له په‌یمانگه‌و كۆلیژه‌كانی راگه‌یاندن ده‌رچوون و گه‌یشتنه قۆناغی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا، كه‌واته میدیای كوردی له‌رووی پسپۆڕییه‌وه خه‌می گۆشه‌گیریو كه‌نارگیربوونی نه‌ماوه، له بواری وه‌شاندنی ئه‌كادیمیشدا لێكۆڵینه‌وه‌كانمان ده‌گه‌نه گۆڤار‌و زانكۆ باڵاكانی جیهان، حكومه‌تی كوردستانیش هاوكاربوو له پێگه‌یاندنی ژماره‌یه‌كی باش له‌خوێندكاری تواناسازی له‌بواری میدیا‌و ماس میدیاداو ئێستا هه‌ندێك له‌و خوێندكارانه پسپۆرن له‌م بواره‌دا..
له‌ساڵی 2000یشه‌وه كه باری ئابوری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كه‌مێك كرانه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی، جۆرێكی تر له‌میدیا دروست بوو كه ویستیان ناوی میدیای ئازاد، یان سه‌ربه‌ست، یان سه‌ربه‌خۆ له‌خۆیان بنێن، به‌ڵام ژینگه‌ی میدیایی له هه‌رێمی كوردستاندا نازناوی (ئه‌هلی) پێدان نه‌ك ئازاد، چونكه له‌ناو گه‌رماو گه‌رمی رووداوه‌كاندا ئه‌م میدیایه ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌هلی بوون و كۆمپانیایی بوونی خۆیان نواند، ئه‌وه‌نده نه‌یانتوانی ئازادانه بیر بكه‌نه‌وه‌و كار بۆ میدیایی بوون بكه‌ن، هه‌ستان به‌ره‌یه‌كیان هه‌ڵبژارد و له‌دژی به‌ره‌یه‌ك وه‌ستانه‌وه، له‌ئه‌نجامدا شه‌قامی كوردی و ژینگه‌ی میدیایی كوردستان ناوبانگی ئازادی لێوه‌رگرتنه‌وه‌و ناوی (ئه‌هلی) پێدان.
به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ باسی تاقمی یه‌كه‌می میدیاكاران كه به‌ناوی میدیاكارانی حزب و كادرانی میدیایی حزبه‌كان ناوبانگیان ده‌ركردبوو، ئێستاش له میدیای كوردیدا به‌رده‌وامن و له بره‌ودان، له‌ئێستادا میدیاكاری حزب به‌كه‌مترین مووچه و زۆرترین كاتی ئیشكردن له كه‌ناڵه‌كانی حزبدا له‌كاركردن به‌رده‌وامه، سه‌رباری ئه‌مانه‌ش هاوكاری و ده‌رماڵه له زۆربه‌ی حزبه‌كاندا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌بێت دابه‌شنه‌كراون، هاوكات هێشتا رۆژنامه‌نووسه‌كانی حزب له كاره‌كانیان به‌رده‌وامن...به به‌روارد به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه میدیای ئه‌هلی و میدیای كۆمپانیاكان و میدیای سێبه‌ر به‌خۆیانه‌وه بینیویانه و له‌سه‌رده‌می ئه‌و لێشاوی پاره‌و پوله‌ی كه تیایاندا خه‌رج ده‌كرێن، میدیای حزب و میدیا ره‌سمیه‌كانی حزب توانیویانه له‌به‌رده‌م ڕه‌شه‌بای ئه‌م دۆخه‌دا به‌رگه بگرن و رۆژنامه‌نووسی حزبیش توانیویه‌تی به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو تانه‌و ته‌شه‌رو تۆمه‌تانه بگرێت و خۆیشی له‌به‌رامبه‌ر ده‌مچه‌وركردن و پاره‌وپولی میدیاكانی تردا رابگرێت..
به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر ئازاری ئه‌م توێژه له رۆژنامه‌نووسان ده‌دات، كه‌می مووچه‌و ده‌رماڵه‌و كاتی زۆری ئیشكردن نیه، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌وتن-ه یان ده‌ست نه‌كراوه‌یی یان توخن نه‌كه‌وتنی تابۆو حه‌رام و ره‌خنه له كێشه‌و بابه‌تی رۆژانه‌یه..
رۆژنامه‌نووسی حزب له‌چوارچێوه‌ی كاری میدیادا جبێبه‌جێكار و داڕێژه‌ری بیری گشتی حزبه له‌دوو توێی لاپه‌ره‌كان و له‌ناو كه‌ناڵه‌كاندا، تۆمه‌تباره به گه‌یاندنی بیری حزب، نه‌ك شێوازی كاره‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له‌و خاڵانه‌ی كه ئازاری خودی میدیاكاری حزب ده‌دات چونكه هه‌رگیز قسه‌وباس له‌سه‌ر هزرو بیروباوه‌ڕو داهێنانی خودی میدیاكاره‌كه ناكرێت، له‌مڕۆشدا حزب ته‌نها ئایدیای خۆی بۆ میدیا واڵاكردوه‌و میدیاش ته‌نها گیرفانی لای حزبه‌و ئه‌ویش له‌خرابترین باری گیرفاندایه، جگه له‌مه ئه‌وی تر هه‌مووی له سه‌رشان و له‌ناو بیری ئامێری جێبه‌جێكاری حزبدان كه رۆژنامه‌نووسه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی حزبه‌كه‌ن، بیریشمان نه‌چێت ئه‌وه‌نده‌ی میدیای ده‌ره‌وه‌ی حزب باس له حزبه‌كان ده‌كه‌ن، زمانحاڵه‌ه‌كان نیوهێنده باسی حزبه‌كانی خۆیان ناكه‌ن...
تابۆ و ته‌حریم
له‌میدیای حزبه‌كاندا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی حه‌رامكراو هه‌ن كه عه‌قڵه‌كانی میدیای حزب ناتوانن توخنیان بكه‌ون، هه‌رچه‌نده ده‌ستبۆبردن و تاوتوێ كردنیان زیاتر بره‌و به‌كاری میدیا‌و ناو وناوبانگی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ش ده‌دات، به‌ڵام تابۆ هه‌رتابۆیه‌و گه‌ر میدیاكاری حزب خۆی له قه‌ره‌ی یه‌ك له‌و حه‌رامكراوانه بدات، بێگومان جگه له‌خۆی، حزبه‌كه‌ش و ده‌زگای میدیاكه‌ش باجێكی قورس و سه‌ختی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن، بۆیه میدیاكاری حزب زۆربه قورسی و زۆر به سه‌ختی به ده‌ستێكی نه‌كراوه‌وه نووكه په‌نجه بۆ تابۆكان ده‌بات نه‌كا حزبی به‌رامبه‌ر یان ده‌وڵه‌تی دراوسێ یان فڵانه تیره‌و عه‌شیره‌ت و تائیفه‌و مه‌زهه‌ب دڵیان گه‌رد بگرێت و له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا رێژه‌و ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی حزب كه‌م ببێته‌وه!!!!! ته‌ماشای قورسی ئه‌م ئه‌ركه‌ی رۆژنامه‌نووسی حزب بكه‌ن..
نوسه‌ری حزب كه‌ده‌یه‌وێت شتێك بڵێت، نابێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سوریالیه‌ت و داداییه‌كان، هێماو ره‌مزی ئه‌وتۆ به‌كار بهێنێت كه ناوه‌رۆكی پێ نارۆشن بكات، ئه‌وه لادانه له‌پره‌نسیپی نووسینی میدیایی، چونكه زمانی میدیا زمانێكه زۆر ئاشكرا‌و ڕوون به‌بێ هێما، بێ ئاماژه، بێ ره‌مزه‌كان، له‌میدیادا تابۆو ته‌حریم نیه، به‌ڵام شێوازی وتن و ده‌ربڕینی زۆر هه‌ن، زمانی میدیا ده‌بێت زانا‌و نه‌زان لێی تێبگات، ده‌شێت له ساده‌یی و ساكاریدا هێنده گه‌یه‌نه‌ر بێت بیركردنه‌وه‌ی قووڵی نه‌وێت، به‌ڵام كه تۆ زمانت به‌ستراو ده‌ست گیراو مێشك خه‌سا به كۆمه‌ڵێك تابۆو حه‌رامكراوی ده‌ورووبه‌ر، كه‌واته داهێنان له ژینگه‌یه‌كی وه‌هادا مه‌حاڵه‌و قورسه و نایه‌ته‌دی، له‌كه‌شوهه‌وایه‌كدا كه هه‌ر وشه‌و گرته‌و فۆتۆو كۆلۆمێك چه‌ندین حسابی جۆراوجۆری بۆ بكرێت، بێگومان داهێنان له بار ده‌چێت یان به كه‌مئه‌ندامی له دایك ده‌بێت یان هه‌ر له دایك نابێت ..
له ئان و ساتێكی وه‌هاشدا ، میدیاكاری حزب نایه‌وێت له‌كاروانی ره‌خنه‌و و راستكردنه‌وه به‌جێ بمێنێت، نایه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی گروپه‌كه بفڕێت یان مه‌له بكات، نایه‌وێت ده‌نگی حزبه‌كه‌ی ده‌نگێكی نه‌شاز بێت، له هه‌مان كاتیش‌دا ناتوانێت به ئاوازی ئه‌وانی تر بخوێنێنت ..ئه‌وه‌ی هاوپیشه‌كه‌ی زۆر به ساده‌یی ده‌ینوسێت به‌ڵام به ده‌ستێك و ده‌مێكی كراوه‌وه، هاوكارێك له میدیای حزبێكدا زۆر قوڵتر باشتر جوانتر روونتر ده‌توانێت و به چه‌ندین زمانی تریش بینوسێت و بیبێژێت و بیوێنێت به‌ڵام نایكات !!!
نه‌كردن، نه‌نووسین، نه‌وه‌شاندن، ناوێناكردن....(نـــــــــا) كانی به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسی حزبن كه به‌ده‌ستی خۆی تواناكانی خۆی له‌بار ده‌بات، به‌قه‌ڵه‌می خۆی فیكری خۆی ده‌سڕێته‌وه، به چه‌كوشی خۆی سه‌رپه‌نجه‌كانی خۆی ده‌كوتێته‌وه، به‌ته‌نیشت (ئه‌م)ی حزبه‌وه (ئه‌و)ی دراوسێ و هاوپیشه و هاوقه‌ڵه‌م و هاوزمانه‌كه‌ی په‌ی ده‌بات به‌و بابه‌ته‌ی كه هه‌زاران وشه له‌مێشكی ئه‌می حزبدا گینگڵ ده‌دات و بۆی ناوترێت، داهێنانیش بۆ (ئه‌و) ی ئه‌هلی و كۆمپانیا‌و سێبه‌ر ئه‌ژمار.
كاروان ئه‌نوه‌ر
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
راوێژکاری جێگری سەرۆک وەزیران: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بەپرۆسەی سیاسی دەگەیەنێت
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27