riklam

ژماره‌ی قوربانییه‌ سێكسییه‌كانی كوسبی گه‌یشته‌ 50 كه‌س

هەمەرەنگ 04:58 PM - 2015-10-02
.

.

سێ ژنی تر چونه‌ ریزی ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ ئه‌كته‌ری كۆمیدی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوبانگ بیڵ كوسبی به‌ سه‌رخۆشكردنیان و پاشان ده‌ستدرێژی سێكسی كردنه‌ سه‌ریان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌وه‌ش ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ به‌وه‌ تۆمه‌تیارده‌كه‌ن، گه‌یشته‌ 50.

ژنێك به‌ناوی بامیلا ئه‌بیتا له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ له‌ شاری لوس ئه‌نجلوس رێكیخست رایگه‌یاند، له‌پشووی كۆتایی هه‌فته‌یه‌كی ساڵی 1979 له‌شاری لاس فیگاس، كوسبی بینیوه‌و پاشان بۆ ئێواره‌خوانێك بانگهێشت كراوه‌، دواتر له‌هۆش خۆی چووه‌و پاشان كاتێك هۆش خۆی هاتووه‌ته‌وه‌، ده‌بینێت له‌سه‌ر جێگای خه‌وتنی كوسبیدایه‌.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ژنێكی تر به‌ناوی شارون ئێرت كه‌ له‌ساڵی 1976 كه‌ ئه‌و كاته‌ شاگرد بووه‌، كوسبی بینیوه‌و خواردنه‌وه‌ی كهولی له‌گه‌ڵدا خواردووه‌ته‌وه‌و پاشان له‌هۆش خۆی چووه‌و دواتریش كاتێك له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا هۆش خۆی هاتووه‌ته‌وه‌، بینیویه‌تی جلی ژێره‌وه‌ی له‌به‌ردا نه‌ماوه‌.

ژنی سێیه‌میش كه‌ تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسییان دایه‌ پاڵ كوسبی، لیزا كریستییه‌ كه‌ نمایشكاری جلوبه‌رگ و شاجوانی پێشویی ئه‌مه‌ریكا بووه‌.
تائێستا ده‌یان ژن كوسبیی ته‌مه‌ن 78 ساڵیان به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تباركردووه‌.

 PUKmedia-له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌: والی عه‌لی
سه‌رچاوه‌: mustaqila.com

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket