riklam

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئیدانه‌ی شه‌هیدكردنی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 09:47 AM - 2015-10-02
.

.

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌توندی ئیدانه‌ی شه‌هیدكردنی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات، كه‌ دیل بوون لای تیرۆرستانی داعش و به‌شێوازێكی زۆر نامرۆڤانه‌و دڕندانه‌ به‌كۆمه‌ڵ شه‌هیدكران.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، هاتووه‌: ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌ كه‌ دووره‌ له‌هه‌موو قیه‌م و به‌های ئاینی و یاسایی و مرۆڤایه‌تی رووی راسته‌قینه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌رده‌خات كه‌ مه‌ترسییه‌ له‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر گه‌لی كوردستان.

له‌به‌شێكی تریشیدا هاتووه‌: به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌كه‌سوكارو هاوسه‌نگه‌رانی ئه‌و پۆله‌ شه‌هیده‌ قاره‌مانه‌ ده‌كه‌ین و داوا له‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كانیان چڕترو جدیتر بكه‌ن بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش و یارمه‌تیدانی زیاتری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.

 هیوادارین گیانی پاكی شه‌هیدان له‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادبێت.

نه‌مری بۆ شه‌هیدان و سه‌ركه‌وتن بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket