دیدارێك بارگاوی به به‌سه‌رهاتی پڕ قاره‌مانێتی
ی.ن.ک 02:05 PM - 2015-10-01.
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌ڵمانیا، چاومان به (لیوا وه‌ستا ره‌سوڵ) فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری 4ی كه‌ركوكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌وت و ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵ سازكرد.
له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌رئه‌وه رێكه‌وتین چاوپێكه‌تنه‌كه‌مان ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا بێت كه بۆ ئه‌ڵمانیاو هه‌ندێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپی كردوویانه. ویستمان بزانین ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌و ئاكامه‌كانی چی بوون؟ ئه‌و چاوپێكه‌وتن و سه‌ردان و دیدارانه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاتانی فه‌ره‌نساو به‌لجیكاو نه‌رویج چۆن به‌ڕێوه‌چوو. به‌گشتی له‌سه‌ر كۆی به‌رنامه‌و چاوپێكه‌وتن و هه‌وڵه‌كانیان ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌مان ئه‌نجامدا.
لیوا ره‌سوڵ عومه‌ر له‌تیف ناسراو به (وه‌ستا ره‌سوڵ) فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری 4ی كه‌ركوكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، راسته سه‌رۆكایه‌تی وه‌فده‌كه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه پێویستی به‌چاره‌سه‌ریش بوو، كه‌چی ته‌نها له‌په‌راوێزدا گه‌ر ئاماژه‌یه‌كی بچوكی پێبدابایه به‌بێ ئه‌وه‌ی بچێته ورده‌كارییه‌وه ئه‌گه‌رنا باسی نه‌ده‌كرد! منیش رێگه‌م به‌خۆم نه‌دا ئه‌و بیره‌وه‌رییه تاڵه‌ی له‌ده‌ستدانی قاچی بیربێنمه‌وه. چونكه هه‌میشه سه‌رنجی راكێشابووم وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی قاره‌مان له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژی داعشدا رۆڵ و كارامه‌یی و شوێنده‌ستی دیاره‌و وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی له‌سه‌نگه‌ری شه‌ره‌ف و سه‌ربه‌رزیدایه. ئه‌وخه‌می گه‌وره‌ی پشوو چاره‌سه‌ر نه‌بوو هێنده‌ی ئه‌وه‌ی دڵی لای سه‌نگه‌ره‌كان و په‌یداكردنی پشتیوانی بۆ پێشمه‌رگه‌و دیدار‌و چاپێكه‌وتنه‌كانی بوو وه‌ك وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
له‌میانه‌ی ئه‌و ئاماژه‌یه‌وه قسه قسه‌ی راكیشاو باسی له‌تیرۆرو شه‌ڕی دژه‌تیرۆر كرد‌و پێیوابوو داعشی ئه‌مڕۆ جوندالاسلام و ئه‌نسار ئیسلامه‌كه‌ی جارانه له‌فۆرمێكی نوێ‌دا، له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌وه چیرۆكێك هاته‌وه ناو یاده‌وه‌رییه‌كانی و هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشاو چیرۆكه‌كه‌ی بۆ گێڕامه‌وه، له‌كاتی گیڕانه‌وه‌یدا چركه به‌چركه سه‌رنجی راده‌كێشام به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی سه‌ره‌نجامێكی له‌وشێوه‌یه بكه‌م كه له‌لام وه‌ك شێوه چیرۆكی مۆباسانی فه‌ره‌نسی بوو كه هه‌میشه پڕه له‌موفاجه‌ئه. ئه‌مه‌ش وایكرد دیداره‌كه‌مان له‌چوارچێوه باوه‌كه‌ی خۆی ده‌رچێت و بۆیه وامكرد ئه‌م لاپه‌ڕه پڕشانازییه‌ی خه‌بات و قوربانی وه‌ك به‌شێك له‌مێژووی كه‌سایه‌تیه‌كی قاره‌مانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و شۆڕشی نوێ و یه‌كێتی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بارگاوی بكه‌م و له‌و چوارچێوه‌یه ده‌رچێ كه له‌سه‌ری رێككه‌وتبووین.
چیرۆكه‌كه
هه‌ستمكرد زۆر به‌ئیحساسه‌وه ده‌ستیپێكرد، دواجار زانیم پاڵه‌وانه‌كان چه‌ند گه‌وره‌ن. گێڕایه‌وه‌و وتی: ساڵی 2001 له‌پشتی شنروێ، كاتێك توشی شه‌ڕی ئه‌نسارولئیسلام بووین، من سه‌رپه‌رشی ئه‌و میحوه‌ره‌م ده‌كرد، دوای 40 ده‌قیقه شه‌ڕه‌كه‌مان به‌سه‌ركوتوویی ئه‌نجامداو به‌جیهاز پیرۆزباییم له‌هێزه‌كه‌مان كرد كه شێرزاد خاڵۆ بازیانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، پێشمه‌رگه‌یه‌كی تری له‌گه‌ڵبوو گوێم لێی‌بوو وتی بۆ پیرۆزبایی له‌منیش ناكه‌یت خۆ شوێنی خۆمم گرتووه! وتم ئابمده‌رێ، زانیم كێیه، ئه‌ویش هه‌ر ناوی شێرزاد بوو به‌نه‌قیب شیرزاد ناسرابوو. پێموت ره‌بی پیرۆزت بێت و ئیتر ده‌نگی نه‌ما! چه‌ند با‌نگم كرد ده‌نگ نه‌ما، پاش كه‌مێك (نازم كه‌ركوكی) وه‌ڵامی دامه‌وه وتی شێرزاد ته‌واو بانگی مه‌كه شه‌هیدبوو! كه وایوت زۆر كاری تێ‌كردم، ئه‌وه‌نده كاری تێ‌كردم نه‌متوانی خۆم به‌پێوه بگرم دانیشتم و ئیتر نه‌مزانی چی روویدا! ته‌قاندمیانه‌وه‌و شوێنه‌كه‌م لوغمڕێژ كرابوو. من چاوه‌ڕوانی گیانله‌ده‌ستدان و شه‌هیدبوون بووم وه‌سێتی خۆمم كرد، به‌كاك هه‌ڵۆ پێنجوینیم وت وه‌سێته‌كه‌م بگه‌یه‌نه. كاك هه‌ڵۆ پێیوتم وه‌ستا ره‌سوڵ له‌هه‌موو ته‌مه‌نمان هه‌ر براگه‌وره بوویت، به‌لام نه ده‌شمری و نه وه‌سێته‌كه‌شت ده‌گه‌یه‌نم، ئیسعاف هات و وه‌ك دوایی پێیانوتم به‌ده‌م ئازاره‌وه سروده‌كه‌ی شه‌هید ئازاد هه‌ورامی رێی خه‌باتمانم وتوه‌ته‌وه. كه گه‌یشتمه خه‌سته‌خانه‌ی شۆڕش وتیان 10 ده‌قیقه‌ی تر نه‌تانهێنابایه شه‌هید ده‌بوو. ئیدی ئه‌وه‌بوو دواجار قاچم له‌ده‌ستدا.
* كه ئه‌م چیرۆكه‌م بیست له‌دڵی خۆمدا ده‌موت ره‌نگه هه‌رئه‌مه‌ش وایكردبێت ئه‌م قاره‌مانه له‌ئێستاشدا به‌و گیانه‌وه روبه‌ڕووی به‌داعش بێته‌وه، به‌ڵام مێژووی ئه‌م تێكۆشه‌ره لێوانلێوه له‌تێكۆشان و لاپه‌ڕه‌كانی ژیانی پڕه له‌ڕوناكی بیروباوه‌ڕو بڕوابوون به‌گه‌له‌كه‌ی و هێزی پێشمه‌رگه‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی و عه‌داله‌تی كێشه‌كه‌ی به‌تایبه‌تی وه‌ك كه‌ركوكیه‌ك كه هه‌میشه خۆڕاگری گه‌له‌كه‌یان به‌رجه‌سته كردووه‌و خاوه‌نی سه‌دان ده‌رس و وانه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ن. ئه‌م فه‌رمانده‌یه وه‌ك كه‌سێكی رووناكبیر ئه‌وه‌ی لێی تێگه‌یشتم خوێندنه‌وه‌یه‌كی جوانی بۆ سه‌له‌فیه‌ت و ئوسوڵی و توندوتیژیه‌كانی ئیسلامی سه‌له‌فی هه‌یه‌و له‌چه‌ند چاوپێكه‌وتنیكدا داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی وه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و زانایانی ئیسلامی كردووه ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌قورئاندا باس له‌توندوتیژی ده‌كه‌ن له‌خوێندندا لایانببه‌ن، چونكه توندڕه‌وه‌كانی داعش سوودی زۆریان لێوه‌رگرتووه‌و پێیوایه ده‌بێت رێگه نه‌ده‌ین منداڵان و گه‌نجانمان بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری ئه‌وجۆره ده‌قانه‌وه.
سه‌ردانی وه‌فدی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا
* ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌تان؟ ئه‌و دیدار‌و چاوپیكه‌وتنانه‌ی ئه‌نجامتاندا؟
وه‌ستا ره‌سوڵ: ئێمه له 1-9-2015 به‌یاوه‌ری چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پله‌به‌رزی میحوه‌ره‌كه (عه‌مید كاوه كه‌ریم، عه‌مید روكن خالد عودول) گه‌یشتینه ئه‌ڵمانیا، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌مانبوو سه‌ردانی هه‌ندێك له‌وڵاتانی ئه‌وروپیمان كرد‌و چه‌ندین دیدار‌و چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه‌دا سه‌باره‌ت به‌شه‌ڕی داعش و گرنگی هاوكاری و یارمه‌تی و پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه به‌ڕاشكاوانه قسه‌و گفتوگۆی باشمان ئه‌نجامدا، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نساو به‌لجیكا، بڕیاریشه له‌نه‌رویج هه‌مان دیدار ئه‌نجامبده‌ین و له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیاش دابنیشین، چونكه ئه‌ڵمانیا له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه هاوكاریان كردووین له‌شه‌ڕی داعشدا‌و جێی بایه‌خی زۆری ئێمه‌ن به‌تایبه‌تی چه‌كی دژه‌تانك جۆری میلان.
فه‌ره‌نسیه‌كان پێیان وتین ئێمه شانازی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین
* سه‌ردانی فه‌ره‌نساتان كرد‌و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته دانیشتن، ئه‌و دانیشتنه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگینن؟
وه‌ستا ره‌سوڵ: ئه‌گه‌رچی له‌هه‌واڵه‌كاندا ئاماژه‌یه‌كی كه‌می پێ‌درابوو به‌ڵام به‌پێویستی ده‌زانم له‌سه‌ر كۆی ئه‌و دانیشتنانه قسه‌بكه‌م، چونكه به‌دانیشتنی پڕبایه‌خی ده‌زانم و به‌گشتی خوێندنه‌وه‌یان بۆ كورد‌و هێزی پێشمه‌رگه زۆر جوان و بابه‌تیانه بوو، به‌ڵێ رۆژی 4-9-2015 به‌هیمه‌تی د.لوئه‌ی جاف به‌رپرسی كۆمیته‌ی فه‌ره‌نسا كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نسیدا به‌یاوه‌ری ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵمدا بوون ئه‌نجامداو له‌لایه‌ن گه‌وره ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی دائیره‌ی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سه‌رۆكی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی به‌رگری و سه‌رۆكی لۆجستی وه‌زاره‌ت به‌پله‌ی (ئه‌دمیراڵ) پێشوازیمان لێكرا. دواتر به‌رچاوڕوونی زیاترمان له‌سه‌ر ره‌وشی به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشدا دایه وه‌زاره‌تی به‌رگری فه‌ره‌نساو سه‌باره‌ت به‌م چه‌تانه‌و پێكهاته‌و توانا‌و وره‌ی داڕوخاویان روونكردنه‌وه‌مان دا‌و به‌وردی جومگه‌كانی شه‌ڕی داعشمان بۆ باسكردن و به‌بیرمان هێنانه‌وه كه پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ له‌بری جیهان له‌شه‌ڕێكی سه‌ختدایه له‌گه‌ڵ هێزێكی تاریكپه‌رستی مه‌ترسیدار، نه‌ك ته‌نها بۆسه‌ر كورد بگره بۆسه‌ر هه‌موو مرۆڤایه‌تی و شارستانیه‌كان. پێمان وتن ئێمه كه‌ركوكمان پاراستووه، شارێكه به‌جیاوازی پێكهاته‌كانی به‌كوردو توركمان و عه‌ره‌ب و كلدۆئاشوری و سریانه‌وه، ئه‌وانیش سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی پێیان وتین پاراستنی كه‌ركوك وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو عیراقتان پاراستبێت!.
* ئێوه چ داواكارییه‌كتان له‌فه‌ره‌نسا هه‌بوو؟
وه‌ستا ره‌سوڵ: ئێمه داواكارییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌مان له 5 خاڵدا خسته به‌رده‌میان، كه هه‌موویان تایبه‌تبوون به‌بواری لۆجستی و كه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی پێشمه‌رگه. ره‌نگه بڵێن بۆ پێنج خاڵ بۆ زیاترنا، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه پرۆتۆكۆلی داواكاری سه‌ربازی ده‌بێت له‌پێنج خاڵدا كۆبكرێته‌وه! هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌دا سوپاسی تیمی مه‌یدانی ئه‌وانمان كرد كه ئێستا له‌میحوه‌ری 4ی كه‌ركوكی ئێمه‌دان و سوپاسمان كردن و بایه‌خی ئه‌و هاوكاریانه‌مان روونكردنه‌وه. لایه‌نی فه‌ره‌نسی له‌دانیشتنه‌كه‌دا به‌وردی له‌باره‌ی شه‌ڕی داعش و تێكشكاندنیان له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕدا پرسیارگه‌لێكی جۆراوجۆریان كرد‌و رێزی زۆریشیان بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پیشاندا كه به‌كرده‌وه له‌بری هه‌موو دنیا شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا به‌ڵێنیاندا پێداویستیه‌كانمان بۆ جێبه‌جێبكه‌ن. دڵنیاشیان كردینه‌وه كه به‌رده‌وامده‌بن له‌ناو هێزی هاوپه‌یماناندا تا كۆتایی به‌داعش ده‌هێنن. دانیشتنه‌كه كاتژمێرێكی خایاند‌و له‌كۆتاییدا پێیان راگه‌یاندین شانازی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین. بیریشمان نه‌چێت له‌هه‌موو ئه‌و دانیشتن و دیدارانه‌دا داوامان لێكردوون كه هاوكارییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و چه‌ك و پێداویستییه‌كان راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه بگاته ده‌ستمان نه‌ك له‌ڕێگه‌ی به‌غداوه.
* دیدار له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌لجیكا له‌ئاستێكی به‌رزدا
لیوا وه‌ستا ره‌سوڵ سه‌باره‌ت به‌دیداری وه‌فده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌لجیكا پێیوتین: رۆژی 23-9-2015 له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ ئه‌وروپا به‌هیمه‌تی سیروان مارف نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپاو به‌لجیكا دیدارێكمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌لجیكا ئه‌نجامداو له‌لایه‌ن جێگری وه‌زیری به‌رگری و به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری وه‌زاره‌ت و به‌رپرسی كابینه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌لجیكاو به‌رپرسی كابینه‌ی وه‌زیری به‌رگری و نوێنه‌ری په‌رله‌مان و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كۆچبه‌رانه‌وه پێشوازیمان لێكرا، له‌و دیداره‌دا كه ماوه‌ی دوو سه‌عاتی خایاند توانیمان به‌وردی لایه‌نه هه‌ستیارو گرنگه‌كانی ماوه‌ی شه‌ڕی داعشیان بۆ روونبكه‌ینه‌وه، پێداویستییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش له 5 خاڵدا بخه‌ینه به‌رده‌ستیان، راشكاوانه‌ش گله‌یی خۆمان لێ‌كردن له‌به‌رئه‌وه‌ی تیمی مه‌یدانیان له‌كوردستاندا نیه! چونكه به‌لای ئێمه‌وه گرنگه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا تیمه مه‌یدانیه‌كانیان بێنه كوردستان به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنمان، چونكه وڵاتی به‌لجیكا له‌بواری هه‌نده‌سه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی (مین) دا به‌ناوبانگ و به‌توانایه. مایه‌ی خۆشحاڵیمان بوو له‌دانیشتنه‌كه‌دا به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێداین كه تیمه مه‌یدانیه‌كانیان بنێرن و داواكاریه‌كانیشمان بۆ جێبه‌جێبكه‌ن.
PUKmedia چۆن دڵنیابوون كه ئه‌و داوایانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن؟
لیوا وه‌ستا ره‌سوڵ: من پرسیارێكم لێ‌كردن و پێموتن: به‌هیوابین ئه‌م كارانه‌مان بۆ جێبه‌جێده‌كه‌ن؟ له‌وه‌ڵامدا پێیان وتین 100% به‌هیوابن، چونكه دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه ئێوه له‌بری مرۆڤایه‌تی و ئێمه‌ش شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن! له‌نێوان هه‌ردوولاشماندا گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و تیرۆرستانه جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
له‌ڕۆژنامه‌كانی به‌لجیكا وتارێك سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانی وه‌فدی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
وه‌ستا ره‌سوڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و دانیشتنانه‌دا به‌پێی پرۆتۆكۆلی وه‌زاره‌تی به‌رگری هه‌ریه‌كێك له‌و وڵاتانه وێنه‌گرتن قه‌ده‌غه‌یه جگه له‌كامێرای تایبه‌تی خۆیان، به‌ڵام له‌دانیشتنه‌كه‌دا رۆژنامه‌نووس (به‌هرام مارف) ئاماده بووه‌و پاشان له‌ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌لجیكیدا بابه‌تێكی باشی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌لجیكا بڵاوكرده‌وه.
به‌لجیكا.. پشتگیری و هاوسۆزی خۆیان بۆ كورد‌و هێزی پێشمه‌رگه دووپاتكرده‌وه
وه‌ستا ره‌سوڵ سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامی دانیشتنه‌كه رایگه‌یاند: دانیشتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ به‌لجیكیه‌كان زۆر ئیجابی بوو، بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر ره‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و بارودۆخی سنوره‌كه ده‌ربڕی و هاوسۆزی خۆشیان بۆ پشتگیری له‌گه‌لی كورد نیشاندا.
دوای فه‌ره‌نساو به‌لجیكا.. نه‌رویج و ئه‌ڵمانیا
* به‌رنامه‌ی داهاتووی ئه‌م گه‌شته‌تان به‌ره‌و كوێ؟
وه‌ستا ره‌سوڵ: بڕیاره له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری نه‌رویج دابنیشین، هه‌روه‌ها به‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه‌مان به‌رنامه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی به‌رگری له‌په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا دانیشتن بكه‌ین.
پرۆفیسۆرێكی پێیوتم "بۆ من شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه خزمه‌تی پێشمه‌رگه بكه‌م
وه‌ستا ره‌سوڵ: راسته من پێویستیم به‌چاره‌سه‌ر بووه، بۆ زانیاریتان من تائێستا 23 جار نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ كراوه‌و ده‌یان بوتڵ خوێنم تێكراوه. له‌به‌ر زۆری رۆشتن و به‌پێوه ڕاوه‌ستانیش له‌شه‌ڕه‌كانی داعشدا قاچم پێویستی به‌نوێكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ر هه‌بوو، به‌ڵام وه‌ك وتم راسته پێویستیم به‌چاره‌سه‌ره به‌ڵام ئه‌وه به‌بچوك ده‌زانم له‌ئاستی ئه‌ركه‌كانمدا به‌رامبه‌ر به‌هێزی پێشمه‌رگه‌و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌م ته‌واوكردن و هاوكاری هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه بۆ دابینكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی سه‌ربازی كه فرسه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه‌نده سه‌ربازییانه‌ی ئه‌وروپادا دابنیشین، به‌تایبه‌تی داوایان لێبكه‌ین راسته‌وخۆ یارمه‌تی و چه‌ك بگه‌یه‌ننه هێزی پێشمه‌رگه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر سوپاسی تیمی مه‌یدانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌م به‌تایبه‌تی پرۆفیسۆر (زی) كه له‌نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی ئولم چاره‌سه‌ریان بۆ كردم، خۆتان ده‌زانن پێشتر برینداربووم. ئه‌وه‌ی زۆر شادمانی كردم پرۆفیسۆریكی ناوداری نه‌خۆشخانه‌كه پێیوتم "شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆمن خزمه‌تی هێزی پێشمه‌رگه بكه‌م" ئه‌م پرۆفیسۆره چاره‌سه‌ره‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی بۆ كردم و به‌سه‌ركه‌وتوویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ مه‌یدانی خه‌بات.
* له‌دوای شه‌ڕه‌كانی مانگی چوار له‌عه‌تشانیه له‌پڕدا له‌نه‌خۆشخانه بینرایت و عه‌مه‌لیاتت بۆكرا برینداربوویت؟ یان نه‌خۆشی بوو؟ یان تاچه‌ند ئه‌و ده‌نگۆیه راستبوو كه ده‌رمانخوارد كرابیت؟
وه‌ستا ره‌سوڵ: له‌شه‌وی 17/18-4-2015 له‌كاتی شه‌ڕی رزگاركردنی گونده‌كانی عوزه‌یریه‌و عه‌تشانه‌و بان شاخ كه ئه‌ركی ئه‌نجامدانی ئه‌و شه‌ڕه له‌سه‌ر میحوه‌ری 4ی كه‌ركوك بوو، له‌ئه‌نجامی به‌پێ رۆیشتنێكی زۆر توشی ئازارێكی زۆر بووم، به‌ڵام دانم به‌خۆمدا گرت تا كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی شه‌ڕه‌كه دروستنه‌بێت، بڕیارمدا ته‌حه‌مول بكه‌م و دانبه‌خۆمدا بگرم، ته‌نانه‌ت زۆرم له‌خۆم ده‌كرد كه پێوه‌م دیارنه‌بێت و روو به‌پێكه‌نین خۆم نیشانده‌دا، شه‌ڕه‌كه به‌سه‌ركه‌توویی ته‌واوبوو ئه‌وسا هه‌ڤاڵان گه‌یاندمیانه نه‌خۆشخانه له‌سلێمانی و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره‌م بۆكرا، نه‌خۆشی ئازاره‌كه به‌هۆی ته‌قینی به‌ردی زراومه‌وه كه پێم نه‌زانیبوو وه‌ك دكتۆر پێیوتم حاڵه‌تی وا ته‌نها شه‌ش بۆ حه‌وت سه‌عات ده‌خایه‌نێت، ئه‌گه‌ر فریای نه‌كه‌ون نه‌خۆشه‌كه ده‌مرێت! به‌ڵام من 24 سه‌عات ئه‌و ئازاره‌م پێوه‌بوو شانسێكی باشم هه‌بوو، ئه‌مه راستیه‌كه بریندار نه‌بووم، نه‌خۆش بووم، ده‌رمانخواردیش نه‌كرابووم، ته‌نانه‌ت له‌كه‌ركوك و نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕشیش ئه‌و ئه‌گه‌ره‌یان دانابوو به‌ڵام دواجار به‌هیمه‌تی دكتۆر نه‌شته‌رگه‌ریم ئه‌نجامدا. لێره‌وه ده‌مه‌وێ سوپاسی تیمی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی كه‌ركوك بكه‌م كه زۆر ماندوو بوون. سوپاسی كاك هه‌ڵۆ پێنجوینی ده‌كه‌م كه گه‌یاندمیه سلێمانی، لێره‌وه ده‌ڵێم دوو جار خۆم به‌قه‌رزاری كاك هه‌ڵۆ پێنجوینی ده‌زانم، جارێك له‌شه‌ڕی ئه‌نسارئیسلامدا كه لاقم په‌ڕی گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه ئێستا له‌ژیاندا نه‌ده‌مام. ئه‌مجاره‌شیان نه‌یگه‌یاندمایه‌ته سلێمانی مه‌حاڵ بوو بژیم.
* له‌شه‌ڕی ئه‌نسارولئیسلامه‌وه بۆ شه‌ڕی داعش
سه‌ره‌ڕای باری ته‌ندروستی هه‌میشه قاره‌مانێك ده‌بینی له‌ڕیزی پیشه‌وه دیاره/ ئه‌وه‌ی كه گرنگه‌و بووه‌ته قه‌ده‌ری سه‌ركرده‌و تێكۆشه‌ره‌كانی یه‌كێتی له‌مه‌یدانی روبه‌ڕووبونه‌وه‌و ئه‌ركه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی شۆڕشی نوێ‌دا، ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ن و له‌وه‌ش زیاتر شێوازه‌كانی خه‌بات زۆرن كه بونه‌ته خه‌سڵه‌تی ئه‌م تێكۆشه‌رانه، ئه‌وه‌تا له‌میانه‌ی گه‌شتیكدا بۆ ئه‌وروپاش له‌ده‌رگاكان ده‌ده‌ن و دڵیان هه‌ر لای نیشتمانه.
PUKmedia شه‌هاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27