یه‌كه‌مین كونفرانسی ئه‌كادیمی جینۆساید ده‌ستیبه‌كاره‌كانی كرد
جینۆساید 11:52 AM - 2015-10-01به دروشمی جینۆساید و ئه‌نفال، رابردوو ، ئێستا ، داهاتوو
یه‌كه‌مین كونفرانسی ئه‌كادیمی تایبه‌ت به و ئه‌نفال له گه‌رمیان ده‌ستیبه‌كاره‌كانی كرد.
به دروشمی جینۆساید و ئه‌نفال، رابردوو ، ئێستا ، داهاتوو و ئاماده‌بوونی یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مه‌حمود حاجی ساڵح وزیر كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و سه‌لاح كوێخا لێپرسراوی ئیداره‌ی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌ك له لیپرسراوی حكومی ناوچه‌كه و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌مڕۆ 1-10-2015 له كه‌لار كاره‌كانی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی تایبه‌ت به جینۆساید و ئه‌نفال له گه‌رمیان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد كه سه‌نته‌ری لیكوینهوهی جینۆساید و ئه‌نفال به پشتوانی په‌رله‌مانی كوردستان و هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری گه‌رمیان سازی كردوه.
كۆنفرانسه‌كه به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و ته‌ها سلێمان لێپرسراوی سه‌نته‌ری لێكۆلینه‌وه‌ی جینۆساید و ئه‌نفال له وته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی میوانانی كرد و ئاماژه‌ی به به‌رنامه‌ی كونفرانسه‌كه كرد‌و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه نه‌ریتی به‌ستنی كونفرانسی له‌م شێوه بكه‌نه نه‌ریتیكی ساڵانه و هه‌ر ساڵه‌ی له شاریكی گه‌رمیان ببه‌سترێت.
پاشان سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانی له وته‌یه‌دا به‌خێرهاتنی میوانانی كرد و ئاماژه‌ی به قوڵی زامه‌كانی كه‌رمیان و زۆری ژماره‌ی ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان كرد و هیوای خواست ئه‌و كۆنفرانسه هه‌نگاوی باش بهاوێ بۆ دراسه‌ت كردنی واقعی ئه‌نفالی گه‌رمیان و تۆمار كردنی ئه‌و مه‌رگه‌ساته و ناساندنی.
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه پرسی ئه‌نفال ده‌بێت بخرێته پروگرامی خوێند و كاری زیاتر بۆ ناساندنی جینۆساید گه‌له‌كه‌مان.
ئینجا سه‌رۆكی په‌رله‌مان له وته‌یه‌كدا تیشكی خسته سه‌ر گرنگی كۆنفرانسه‌كه و به هه‌نگاوێكی ئیجابی بۆ ده‌ست پێكی ئه‌نجام دانی لێكۆلێنه‌وه‌ی تایبه‌ت به جینۆساید و ئه‌نفال له‌قه‌ڵه‌مدا.
مه‌به‌ستی پشتیوانی كردنی ئه‌م جۆره كونفراسهی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه تاكو رۆڵی زیاتر به رۆلی رێكخراوه‌كان زیاتر بكه‌ن.
به‌رنامه‌ی ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كاری له‌و جۆره و گواستنه‌وه‌ی ئه‌م چالاكیانه بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی كار له‌سه‌ر ده‌كرێت.
وتیشی: دیارترین پرۆسه‌ی جینۆساید پرۆسه‌ی ئه‌نفال بوو كه ویستی له رێگه‌ی ئه‌و پرۆسه دڕندانه‌دا هیوای كورد بكوژینهتهوه و سیرینه‌وه ژیان و ناسنامه سڕینه‌وه كورد بوون بوو .
دوای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی به گه‌وره‌یی زامی ئه‌نفال كرد سه‌رۆكی په‌رله‌مان ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت قه‌ره‌بووی شایسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كار بۆ ناساندنی جینۆساید بكرێت.
ئه‌ركی په‌رله‌مانه كه خه‌ڵك و هه‌رێمه‌كه ئاراسته بكات تاكو شایستانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بكرێت.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به قه‌یرانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه كه زامه‌كانی قه‌یرانه‌كانی تری كوردستان به‌تایبه‌تی دارایی هیوای خواست كه به زوترین كات قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت
ئینجا مه‌حمودی حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وته‌یه‌كی پێشكهشكردو وتی:
به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به ناوی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و لیژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزیدی و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كان تر، به‌خێرهاتنی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌ین و سه‌ربه‌رزین به به‌شداریكردن له یه‌كه‌مین كونفرانسی تایبه‌ت به جینۆساید و ئه‌نفالی سنوری گه‌رمیان، كه ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه بۆ جینۆساید و ئه‌نفال هه‌ڵساوه به ئه‌نجامدانی.
ئه‌م كۆنفرانسه به‌ها و گرنگی خوێی هه‌یه، له‌لایه‌ك وه‌كو كۆنفرانسیكی ئه‌كادیمی زانستی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌كو ده‌ست پێشخه‌ریه‌كی نموونه‌یی له سنوری گه‌رمیان به گشتی و كه‌لار به‌تایبه‌تی كه یه‌كێكه له ناوچه پڕ ئازاره‌كانی پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال له قوناغی سێیه‌میدا ، بۆیه له ناخه‌وه ده‌ست خۆشی له‌م به‌ر پرسیاریه‌تیه گه‌وره‌ییه ده‌كه‌م و رێز و پێزانینی زۆرمان هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له پێناو سه‌رخستنی كاره‌كانی كۆنفرانسه‌كه ماندوو بوون و ماندوو ده‌بن.
وتیشی: كورد له هه‌ر چوارپارچه‌كه‌ی به درێژایی مێژوو روو به رووی په‌لامار و شاڵاوی جینۆساید بۆته‌وه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌لامار و شاڵاوانه‌دا زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه ، ئێمه له میانه‌ی به‌شداری كردنمان له كۆڕ و كۆنفرانسی ناخۆیی و هه‌رێمی و نێو ده‌وڵه‌تیدا به‌پێی پلانی وه‌زاره‌تمان ( وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان) ئاماژه‌مان به قه‌باره و ئاستی زیانه‌كانی جینوسایدی گه‌لی كوردستان به ته‌واوی پێكهاته‌كانی كردوه كه به سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بونه‌ته قوربانی به‌تایبه‌تی قوربانیه‌كانی پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال و شاڵاوه‌كانی جینوساید و تاوانه‌كانی جه‌نگ و تاوانه‌كانی دژی مرۆڤایه‌تی كه ده‌رحه‌ق به كوردستان له عیراق ئه‌نجام دراوه.
راشیگه‌یاند: هه‌روه‌ك لای زۆربه‌مان مه‌علومه بۆ به‌شێك له‌و تاوانانه ئه‌نجام دراون دژی گه‌له‌كه‌مان له دوای ساڵی 2003 و دوای له‌گۆڕنانی رژێمی به‌عس له عیراق به‌ره‌سمی له داگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق وه‌كو تاوانی جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ به بڕیار جێگیر كراون، له‌وانه تاوانه‌كانی ئه‌نفالی 1988 و كیمیاباران و جینۆساید كردنی بارزانیه‌كان و كوردانی فه‌یلی و تاوانی راگواستنی زۆره‌ملێی پشدر وزانكوی سلیمانی له قه‌ڵادزی و سه‌یدسادق كه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌كانی ئه‌نفالدا به جینۆساید بڕیاری لێدراوه، تاوانی تریش كه تاكو ئیستا وه‌كو دۆسێیه‌ك له دادگای باڵای تاوانی عیراق به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و بڕیاری كۆتایی له باره‌یه‌وه نه‌دراوه.
هه‌روه‌ك ئاماژهمپێكرد له چوارچێوه‌ی ئه‌و تاوانانه‌دا به سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی بوون به قوربانی و سادان هه‌زاریش ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره بوون، هه‌زاران گوند و چه‌ندین شارۆچكه خاپوركران به‌سه‌دان هه‌زار دۆنم زه‌وی و ره‌ز و باخ سوتێندران ججای ئه‌و زیانه ژینكهییانهی به كوردستان گه‌یشت ژێرخانی ئابوری تێك و پێكدرا و كوردستانیان له هاونیشتمانی خۆبهخێوكهر كرده به‌كاربه‌ر، به‌وه‌ش تا ئێستا كاریگه‌ری فره ره‌هه‌ند و جۆراجۆری به‌درێژای ئه‌و ماوه‌یه له‌سه‌ر تاكی كورد به‌جێ هێشتووه، كه بڕی زیانه‌كان به ئامار و داتا له لایههن وه‌زاره‌تمان دراوه‌ته حكومه‌تی فیدراڵی عیراق كه مه‌زنده ده‌كرێت به بڕی نزیكه‌ی 400 ملیار دیناری عیراقی به‌لام تاكو ئیستا ئه‌م قه‌ره‌بووه نه‌كراوه‌ته‌وه.
مه‌حمود حاجی ساڵح وزیر كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وتیشی: لێره‌دا ده‌مه‌وێت كات ته‌رخان بكه‌ین بۆ باسكردنی نوێ ترین تاوانه‌كانی جینوساید كه سنوری به‌شێك له خاكی دابڕیندراوی كوردستانی له دژی گه‌له‌كه‌مان له‌لاین تاقمی تیرۆرستی داعش ئه‌نجام دراوه به‌دیاری كراوی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری كه تیایدا كوردانی ئیزید و پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تری وه‌ك كرستیارن و شه‌به‌ك و كاكه‌ییه‌كان بونه‌ته قوربانی به دیاری كراوی له 3 / ئاب و دواتر له ساڵی پاردا 2014 .
به ورد بوونههوه و سه‌رنجدان وه‌ك بهرئهنجامیك ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه له 3/8/2014 له دوای هێرشی تیرۆرستان بۆ سه‌ر قه‌زای شه‌نگاڵ و به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه له كوردستان زیاتر له 30 هه‌زار هاووڵاتی دانیشتووی ئه‌و ناوچانه روویان له كوردستان كردوه به‌تایبه‌تی كه‌مپی با‌جد كه‌ندالا له پارێزگای دهۆك و ژماره‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی تری وه‌كو شێخان و تلكیف. نزیكه‌ی 25% دانیشتوانی شه‌نگال توانیان له شه‌نگال ده‌ربچن له‌كاتێكدا 75% خه‌ڵكه‌كه‌ی كه ده‌كاته 200 هه‌زار كه‌س له قه‌زای شه‌نگال مانه‌وه و بۆ پاراستنی گیانیان روویان له چیای شه‌نگال كرد بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست چه‌ته‌كانی داعش رزگاریان ببێت، كه زۆرینه‌یان له دانیشتوانی قه‌زای شه‌نگال و ناحیه‌ی سنونێ و چه‌ند گوندێكی ئه‌و سنووره بوون. ئه‌وانه‌ی په‌نایان بۆ چیای شه‌نگال برد 95% پێره‌وانی ئاینی ئیزیدی و 5% دایان شیعه مه‌زهه‌ب و كرستیان بوون كه منداڵ له‌نیوانیاندا 40% پێكدههێناو و 2% شیان ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 60 ساڵی بوو، هه‌زاران شه‌نگالی و ئێزیدی و كریستیان و مه‌سیحی و شه‌به‌ك تا ئه‌مڕۆش چاره‌نوسیان نادیاره ژماره‌یه‌ك" تاكو ئیستا ئاماری دروست له‌به‌ر ده‌ست دانیه" كۆمه‌ڵ كوژ كراون و روفاته‌كانیان له چه‌ند گۆرێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه كه دوای ده‌ستگیر كردنیان له‌لایه‌ن تیرۆرستانی بێویژدانانه كوژراون، به‌سه‌دان كچ و ژن و ئافره‌تی ئیزیدی رفێندراون " تاكو ئیستا ژماره‌ی ته‌واو له‌به‌ر ده‌ستدا نیه" به‌ڵام كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ سه‌رو شوێنن ده‌گاته 6000 شه‌ش هه‌زار كه‌س له ژن و منداڵ و پیاو ژن به هه‌موو تهمهنهكانیانهوه، تاكو ئیستا نزیكه‌ی 2000 دوو هه‌زار كه‌س له‌وانه رزگار كراون، واتا تاوانه‌كان تاكو ئێستا دریژه‌یان هه‌یه و كاردانه‌وه‌ی خۆشی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا.
PUKmedia فوئاد عوسمان
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24