riklam

سەرۆك کۆماری پۆڵۆنیا باسی چارەنوسی ئێزیدییەکان دەکات

جینۆساید‌‌ 12:33 PM - 2015-09-30
 ئاندژێی دودا سەرۆك کۆماری پۆڵۆنيا

ئاندژێی دودا سەرۆك کۆماری پۆڵۆنيا

سه‌رۆكی پۆڵۆنیا رایده‌گه‌یه‌نێت: ناتوانین چارەنوسی سەختی ئێزیدییەکان و کریستیانەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یاد بکەین.

لە یۆبێلی حەفتایەمین کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاندژێی دودا Andrzej Duda سەرۆك کۆماری پۆڵۆنیا وتارێکی دەگمەنی پێشکەش کرد.
لە وتارەکەیدا سەرۆك کۆماری پۆڵۆنیا باسی گرنگترین کێشەکانی ئێستای جیهانی کرد، بە تایبەت تیشکی خستە سەر رووداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بۆئه‌وه‌كرد کە ناتوانین چارەنوسی سەختی ئێزیدییەکان و کریستیانەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یاد بکەین.

هه‌روه‌ها بە ناوی وڵاتی پۆڵۆنیا داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد دەست بەجێ لە پێناوی پاراستنی کەمینە ئایینییەکان كاربكةن.

وتارەکەی سەرۆك ئاندژێی دودا دەنگێکی فراوانی دایەوە لە کۆڕبەندی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.

شایانی باسە، سەرۆكی پۆڵۆنیا کەمێك دوای سەرۆکی ئەمریکا باراك ئۆباما وتارەکەی خۆی پێشکەش کرد.

تەواوی وتارەکەی سەرۆك کۆماری پۆڵۆنیا لەو لینکە دەتوانن ببینن
https://www.youtube.com/watch?v=F1HduzKGxJ4

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket