له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چی گوزه‌را ؟
جیهان 11:04 AM - 2015-09-29بان كی مۆن: سه‌ده‌ی 21 سه‌ده‌ی دیوار نییه
له 70 هه‌مین دانیشتنی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك پرسی كۆچبه‌ران و تیرۆر و پرسی سوریا و عیراق و چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆرستی داعش قسه‌ی له‌سه‌ر كرا و هه‌ر یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌مریكا و روسیا و ئێران و قه‌ته‌ر و بان كی مۆن سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دید و بۆچوون و پێشنیار و ره‌خنه‌ی خۆیان خسته‌ڕوو.
ئۆباما: ئه‌مریكا به ته‌نها ناتوانێت هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له وتارێكدا ئاماژه به چه‌ندین پرسی گرنگی وه‌ك به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و پرسی سوریا، روسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد كه واشنتۆن ئاماده‌یه له‌سه‌ر پرسی سوریا له‌گه‌ڵ ئێران و روسیا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بكات، ئه‌مریكا به ته‌نها ناتوانێت هه‌موو كێشه‌كانی جیهان چاره‌سه‌ر بكات. باراك ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه دیكتاتۆری هیچ سوودێكی نییه.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: دوو ساڵ گفتوگۆی چڕ‌وپڕ رێككه‌وتنی لێكه‌وته‌وه، رێكه‌وتنێك كه رێگری له‌سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ كرد و جیهانی ئارامتر كرده‌وه. له‌باره‌ی دروشمی نه‌مان بۆ ئه‌مریكا له لایه‌ن ئێرانییه‌كانه‌وه، باراك ئۆباما وتیشی: دروشمی نه‌مان بۆ ئه‌مریكا، ده‌رفه‌تی كار و پیشه بۆ ئێرانییه‌كان ناخوڵقێنێت و ئاسایشی ئێران فه‌راهه‌م ناكات.
سه‌باره‌ت به روسیا ئۆباما راشیگه‌یاند: واشنتۆن به‌نیازی ئه‌وه نییه كه روسیا گۆشه‌گیر بكات و نامانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد.
بان كی مۆن: سه‌ده‌ی 21 سه‌ده‌ی دیوار نییه
بان كی مۆن سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له وتارێكدا رایگه‌یاند: نابێت له سه‌ده‌ی 21 دا ئێمه دیوار دروستبكه‌ین به ڕووی په‌نابه‌راندا، كاتی ئه‌وه هاتووه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئێران و ئه‌مریكا و روسیا و سعودیه و توركیا و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هاوكاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی سوریا چاره‌سه‌ر بكرێت.داوای له لایه‌نه‌كانی یه‌مه‌نیش كرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر مێزی دانوستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا بان كی مۆن رایگه‌یاند: ئه‌وان پێشوازی له‌و رێككه‌وتنه ده‌كه‌ن و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌بێت له‌و رێككه‌وتنه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه سوود وه‌ربگرێت.
رۆحانی: له‌بری سندوقی ده‌نگدان چه‌ك و تیرۆر چاره‌نووسی گه‌لان دیاری ده‌كه‌ن
حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له وتارێكدا داوای له ئه‌مریكا كرد له‌بری ئه‌وه‌ی كه راستییه‌كان بشارێته‌وه كۆتایی به توندوتیژی و تائیفه‌گه‌ری بێنێت له ناوچه‌كه‌دا.
رۆحانی راشیگه‌یاندووه ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی نوێ و وه‌رزێكی نوێیه له په‌یوه‌ندی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان، له‌باره‌ی رۆڵی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و رێكخراوه له زۆربه‌ی ئه‌ركه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیدا سه‌ركه‌وتوو یان كاریگه‌ر نه‌بووه.
له‌باره‌ی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوایی سه‌رۆكی ئێران رایگه‌یاند: ئه‌و رێككه‌وتنه له راستیدا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شه‌ڕدا بوو، توانیومانه له رێگه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌وه شه‌ڕ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دووور بخه‌ینه‌وه و ئه‌مه سه‌ره‌تای رێگایه‌كی نوێیه بۆ ئاشتی و ئارامی له‌ناوچه‌كه‌دا. رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه ئامانجی كۆتایی ئێمه نییه به‌ڵكو سیاسه‌ت ئێمه ئه‌وه‌یه له كه‌شوهه‌وایه‌كی نوێ‌دا هه‌وڵه ئاشتیخوازییه‌كانی خۆمان له‌ناوچه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین به شێوه‌یه‌ك كه هه‌م ناوچه‌كه و هه‌م جیهان له‌و ئارامی و ئاسایشه سوودمه‌ند بێت.
گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر جیهان له ئێستادا تیرۆر و رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان كه به‌داخه‌وه خه‌ریكه له‌بری سندووقی ده‌نگدان چه‌ك و تیرۆر چاره‌نووسی گه‌لان دیاری ده‌كه‌ن. ئێمه پێشنیار ده‌كه‌ین كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئیرۆر ببێته ئه‌ركێكی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موولایه‌ك بێت و هیچ حكومه‌تێك مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت كه له تیرۆریزم وه‌ك شێوازێكی ده‌ستێوه‌ردانه له‌كاروباری وڵاتان كه‌ڵك وه‌ربگرێت. تاران ئاماده‌یه بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر له ناوچه‌كه هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری وڵاتانی دیكه بكات، هه‌ر وه‌ك تا ئێستا له عیراق و ئه‌فغانستان هاریكاریمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دیموكراسی سه‌قامگیر بێت و له سوریا و یه‌مه‌نیش هه‌مان ئه‌رك جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
بۆ له‌ناوبردنی نه‌زانین و دیكتاتۆری و هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی و تیرۆریزم و توندوتیژی پێویستیمان به به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی گشتگیر هه‌یه و هه‌موو لایه‌ك بانگهێشت ده‌كه‌م بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی له‌دژی توندوتیژی و زیاده‌ره‌وی. وه‌رن له رێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگه‌وه رێگه له كوشتاری خه‌ڵكی بێ‌تاوان بگرن و رێگری له گه‌شه‌كردنی توندوتیژی بگرین.
پوتین: تیرۆر ته‌شه‌نه‌ی كردووه
ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا له‌وتاره‌كه‌ی خۆیدا وێڕای به‌رزنرخاندنی رۆڵی هێزه كوردییه‌كان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش رایگه‌یاند: ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك یارمه‌تی عیراق و سوریا بده‌ن بۆ له‌ناوبردنی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، پوتین ئاماژه به‌وه ده‌كات كه تیرۆر خه‌ریكه سنووره‌كانی به‌رفراوانتر ده‌بێت و زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك له‌دژی تیرۆر هه‌وڵبده‌ن و روسیا به‌رده‌وام له‌دژی تیرۆر جه‌نگیوه.
پوتین ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له ئێستادا هیچ كه‌س به قه‌ت ئه‌سه‌د له سوریا به‌ره‌نگاری تیرۆر نابێته‌وه و هه‌موو ده‌بێت كۆمه‌كی عیراق و سوریا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داعش له‌ناو ببه‌ن و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت به‌ره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی تیرۆر پێكبهێنێت.
سه‌ردانی وه‌فدی ئه‌فغانستان به نیوه‌چلی مایه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی تیرۆرستی تاڵیبان ده‌ستی به‌سه‌ر ویلایه‌تی قه‌ندووز له باكووری ئه‌فغانستان داگرت وه‌فدی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی به نیوه‌چلی ته‌واو كرد و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌فغانستان.
قه‌ته‌ر: كێشه ئێران و وڵاتانی كه‌نداو سیاسییه
شێخ ته‌میم بن حمد ئال سانی ئه‌میری قه‌ته‌ر رایگه‌یاند: كێشه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی كه‌نداو سیاسییه‌نه‌ك مه‌زهه‌بی، راشیگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه میواندارێتی گفتوگۆكانی نێوان تاران و وڵاتانی كه‌نداو بگرێته ئه‌ستۆ. ئه‌میری قه‌ته‌ر وتیشی: كێشه‌ی شیعه و سوننه له ناوچه‌كه‌دا نییه به‌ڵكو كێشه‌كان زیاتربه خاتری به‌رژه‌وه‌نده سیاسییه‌كانه.
داود ئۆغلو: شوێن بۆ ئاواره‌كانی سوریا ناكه‌ینه‌وه
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ی هاوكارییه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه بۆ له‌ناو بردنی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له وتارێكدا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر توركیا له لایه‌ن داعش یان سوریاوه بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسی ئه‌و كات توركیا داوای یارمه‌تی له ناتۆ ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا راشیگه‌یاند له سوریا نوێیدا جێگه‌یه‌ك بۆ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا و رێكخراوی تیرۆرستی داعش نییه.
له‌باره‌ی ئاواره‌كانی سوریا سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئاشكرایكرد كه وڵاته‌كه‌ی هیچ ناوه‌ند و شوێنێكی دیكه بۆ ئاواره‌كان دابین ناكات.
ته‌وقه‌كه‌ی زه‌ریف هه‌را ده‌نێته‌وه
سڵاو و چاك و چۆنی نێوان باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بوه‌ته سه‌ر دێری زۆربه‌ی میدیاكانی جیهان.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه كه باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌كاتی چۆڵكردنی هۆڵی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو چاویان به یه‌كتری كه‌وتووه و پاش چاك و چۆنی ته‌وقه‌یان كردووه.
ئاژانسی میهر- ی ئێرانی له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له ئه‌ندامانی وه‌فدی ئێران بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كه هه‌واڵه‌كه ڕاسته. جێی باسه ساڵی 2013 ش حه‌سه‌ن رۆحانی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا به ته‌له‌فۆنی له گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریك قسه‌ی كردبوو.
وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
PUKmedia سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كانی بی بی سی، میهر، رادیۆ فه‌ردا، رادیۆ ئه‌مریكا
هەواڵی زیاتر
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23