روونكردنه‌وه.. پاره ده‌درێت به په‌نابه‌ران یان به هه‌رێمه‌كان؟
تاراوگە 03:59 PM - 2015-09-28.
روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست:
670 یۆرۆ بۆهه‌ر په‌نابه‌رێك ده‌درێته هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڵمانیا نه‌ك به‌ده‌ستی بدرێته په‌نابه‌ر
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 25-9-2015 مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمه فیدراڵیه‌كانی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی بودجه‌ی هه‌رێمه‌كان بۆ راپه‌ڕاندنی كاروباری په‌نابه‌ران كۆبووه‌وه، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا به‌مانشێتی گه‌وره بڵاویانكرده‌وه كه مێركل بڕیاریداوه هه‌ر په‌نابه‌رێك مانگانه 670 یۆرۆی پێبدات، دۆیتشه‌ڤیللـه‌ی ئه‌ڵمانیش به‌م ناونیشانه به‌بێ روونكردنه‌وه وایان پیشاندا كه (ئه‌و پاره‌یه بۆهه‌ر نه‌فه‌رێكه به‌ده‌ستی..!!)، هه‌مانكات له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی خۆشمان له PUKmedia و گه‌لی كوردستان و دواتر رادیۆی نه‌واو رادیۆی ناوخۆ، هه‌مان هه‌والً كرایه مانشێت و بڵاوكرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره‌و بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر‌و راستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه كه كه‌ناڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه، به‌پێویستمانزانی ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بخه‌ینه به‌رچاو تا كاریگه‌ری خراپ به‌جێنه‌هێڵێ.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
هه‌رێمه فیدراڵیه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی لێشاوی په‌نابه‌رانه‌وه توشی قه‌یرانی بودجه بوون، چونكه ئه‌و لێشاوه چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، ئێستاش كێشه‌ی شوێن و نیشته‌جێبوون و خزمه‌تگوزاریان بۆ دروستبووه‌و چه‌ندین كه‌مپ له‌خێمه‌و هۆڵه‌كانی وه‌رزش و سه‌ربازگه‌كاندا دروستكراوه! بۆیه له‌كۆبونه‌وه‌ی حكومه‌تی ئیتیحادیدا كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی چاره‌سه‌ركرا تا ئه‌وكاته‌ی په‌نابه‌ران پۆلێنده‌كرێن و شوێنیان بۆ دابینده‌كرێت به‌مشێوه‌یه..
1- مه‌سره‌فی هه‌ر په‌نابه‌رێك به 670 یۆرۆ مه‌زه‌نده كراوه له‌مانگێكدا، له‌بڕیاره‌كه‌دا حكومه‌تی فیدراڵی بۆهه‌ر په‌نابه‌رێك مانگانه 670 یۆرۆ ته‌رخانده‌كات. بۆنموونه هه‌رێمی بایه‌رن گه‌ر 20 هه‌زار په‌نابه‌ر له‌خۆبگرێت، ئه‌وا حكومه‌ت 670 یۆرۆ ده‌خاته سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێمه‌كه، ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ مه‌سره‌فی شوێنی حه‌وانه‌وه‌و خواردن و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و مه‌سره‌فی خزمه‌تگوزاری و جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌ی پانابه‌ره كه بڕیاره له‌ماوه‌ی 3 مانگدا په‌نابه‌ر دۆسیه‌كه‌ی ساغبكرێته‌وه. ته‌نانه‌ت موچه‌ی ئه‌و 3 هه‌زار كارمه‌نده تازه‌یه‌ی له‌كه‌مپه‌كاندا بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كان دامه‌زرێندراون له‌سه‌ر كۆی گشتی ئه‌و پاره ته‌رخانكراوه‌یه.
2- 350 ملیۆن له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ساڵی 2015 دا بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌سوكاریان له‌گه‌ڵ نیه‌و بێ نه‌واو بێ سه‌رپه‌رشتیارن ته‌رخانكراوه، جگه له‌م پاره‌یه هه‌ندێك پاره‌ی تریش بۆ پشتگیری شارۆچكه‌و ئه‌و شوێنانه‌ی تر كه كه‌مپی بچوكی په‌نابه‌ریان تێدایه ته‌رخانده‌كرێت، ئه‌م پاره‌یه‌ش به‌هه‌مانشێوه بۆ ئه‌و مه‌سره‌فانه‌یه كه پێشتر باسمانكرد.
3- له‌ماوه‌ی ئه‌و 3 مانگه‌دا ئه‌گه‌ر فریابكه‌ون كاره‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن تا ئه‌وكاته هه‌فتانه بۆهه‌ر نه‌فه‌رێك ته‌نها 30 یۆرۆ به‌ده‌ستی ده‌درێته په‌نابه‌ر، كه ئه‌مه‌ش نزمترین پاره‌و ته‌نانه‌ت ره‌نگه به‌شی له‌فه‌یه‌ك و ئاوێكی خواردنه‌وه‌ی رۆژانه نه‌كات.
جێی باسه، ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بوو كه له‌میدیاكان به‌گشتی له‌كوردستان بڵاوكرایه‌وه، تا گه‌نجی كورد راستییه‌كان بزانێت چونكه هیچ په‌نابه‌رێك له‌كۆن و نوێ‌دا ته‌نانه‌ت خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی وڵاته‌كه‌ی خۆشیان كه بێكار بێت دائیره‌ی سۆسیال پاره‌یه‌كی وا به‌ده‌ستی ناداته هیچ كه‌سێك. ته‌نانه‌ت ئه‌و 670 یۆرۆیه بۆهه‌ر په‌نابه‌رێك له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كان له‌به‌ر زۆری مه‌سره‌ف و پێداویستی و خزمه‌تگوزاری كه‌مترین پاره‌یه كه ره‌نگه دواتر ده‌ركه‌وێت به‌وه‌ش فریانه‌كه‌ون.
PUKmedia شه‌هاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28