خێزانێك له‌باوه‌شی میدیای كوردیدا
چاوپێکەوتن 04:28 PM - 2015-09-22خێزانێك به‌هه‌موو ساده‌یی و ئاسوده‌ییه‌كانیانه‌وه ته‌مه‌نیان به‌خشیوه به‌میدیای بینراو
خێزانێك له‌باوه‌شی میدیای كوردیدا، پڕ له‌جوانی و خۆشبه‌ختی، خێزانێك به‌هه‌موو ساده‌یی و ئاسوده‌ییه‌كانیانه‌وه ته‌مه‌نیان به‌خشیوه به‌میدیای بینراو، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ناسه‌قامگیری و جه‌نجاڵی و كلتووره باوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا ئه‌وان زۆر به‌ئازادی كاری رۆژانه ده‌گوزه‌رێنن و ده‌یانه‌وێت بڵێن ئێمه خێزانێكین میدیای كوردی ماڵمانه.
له‌دیمانه‌یه‌كدا PUKmedia ئه‌و خێزانه‌ی دواند، ئه‌وانیش به‌وپه‌ڕی لێبورده‌یی و خۆشحاڵییه‌وه كاتی خۆیان به‌خشییه ئێمه‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان داینه‌وه.
پرۆفایلی ئه‌و خێزانه
له‌باره‌ی پرۆفایلی خۆیه‌وه، سنوور رايگه‌یاند: ناوم (سنوور مه‌جید)ـه، له كوردسات نه‌بێت له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كان به (سنوور ئالانی) ناوده‌برێم، كچی ناوه‌ندی خێزانه‌كه‌مانم، به‌هه‌وڵ و توانای خۆم هاتومه‌ته بواری راگه‌یاندن، چونكه له‌خێزانه‌كه‌م هیچ كه‌سێك میدیاكار نییه تاوه‌كو ده‌ستیان گرتبم و رێنماییان كردبم له‌بواری راگه‌یاندندا.
سه‌رتیپ-یش وتی: ناوم (سه‌رتیپ به‌ختیار)ـه له‌منداڵییه‌وه حه‌زم له‌كاری راگه‌یاندن بووه، ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت حه‌زم لێیه‌تی و ده‌مه‌وێت به‌رده‌وام بم له‌بواری راگه‌یاندن، كوڕی گه‌وره‌ی خێزانه‌كه‌مانم و له‌شاری سلێمانی له‌دایكبووم، سلێمانیم زۆر خۆشده‌وێت و هیواخوازم بتوانم له‌ڕێی كاری میدیاییه‌وه خزمه‌ت به‌شاره‌كه‌م بكه‌م.
ژن له‌بواری راگه‌یاندندا له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا شۆڕشی ده‌وێت
سه‌باره‌ت به‌پرسیاری ئه‌وه‌ی كه سه‌رتیپ ده‌یه‌وێت سنوور به‌ئازادی مه‌شقی كاری میدیای بكات، تاچه‌ند روبه‌ڕووی ئه‌و كلتووره باوانه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌بیته‌وه كه ژنی په‌راوێز خستووه؟ سه‌رتیپ وتی: لای هه‌مووان ئاشكرایه كاركردنی ژن له‌بواری راگه‌یاندندا له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا ئه‌سته‌مه‌و شۆڕشی ده‌وێت و پێویسته قوربانی بۆ بده‌یت، سنووریش به‌ده‌ر نییه له‌و كه‌سانه‌ی ویستویه‌تی به‌گژ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بچێته‌وه، منیش هه‌وڵی زۆرم داوه پاڵپشتی بكه‌م، وه‌كو خۆشم تێڕوانینی تایبه‌تیم جگه له سنوور بۆ هه‌ر كچێكی میدیاكار، هونه‌رمه‌ند، گۆرانیبێژ، شانۆكار له‌هه‌ر مه‌جالێكدا ده‌رده‌كه‌وێت و خه‌ڵك ده‌یناسیت، پاڵپشتی ده‌كه‌م و پاڵپشتی زۆركه‌سیشم كردووه. بۆ سنووریش هیوادارم هه‌قی خۆیم پێدابێت و توانیبێتم هاوكاری بكه‌م له‌بواره‌كه‌یدا.
ئه‌وكاره‌ی سنوور پێشخستنی كۆمه‌ڵگایه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ستده‌كه‌یت روبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگا ده‌بیته‌وه كه پێویستی به‌شۆڕشێك هه‌یه دژی ئه‌و كلتووره باوه‌ی كه مه‌رجی بۆ ژن داناوه؟ سه‌تیپ وتی: راسته، بۆ سنوور كه‌مێك جیاوازتریشه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كاركردنی میدیاییدا نواندن و كاری هونه‌ریشی هه‌ڵبژاردووه، ئه‌مه‌ش هه‌ردووكیان بۆخۆیان كارێكی زه‌حمه‌ته‌و له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا سنوور بۆخۆی له‌ڕابردووشدا له‌دونیای شیعر‌و نوسین و رۆمانسیه‌ت ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه، هه‌موو ئه‌مانه به‌ڕاستی ده‌بێت كاری بۆ بكه‌یت و خه‌ڵك هۆشیاربكه‌یته‌وه‌و بڵێیت كاریك ناكه‌م بۆ له‌كه‌داركردنی تۆ، ده‌بێت ئه‌م بۆچوونه بگۆڕین.
وتیشی: ئه‌وكاره‌ی سنوور ده‌یكات، پێشخستنی كۆمه‌ڵگایه به‌هه‌ر جۆرێك له‌جۆره‌كان، له‌به‌رئه‌وه گرنگه خه‌ڵك وا له‌وكاره‌ی سنوور تێبگات سه‌خت نییه راكردنه به‌دوای ژیاندا، ده‌شمه‌وێت هه‌ر پیاوێك ئه‌م چاوپێكه‌وتنه ده‌خوێنێته‌وه هانی ژنه‌كه‌ی یان خوشكه‌كه‌ی یان كچه‌كه‌ی بدات له‌وبواره‌ی ده‌یه‌وێت كاربكات به‌كاری راگه‌یاندنیشه‌وه.
قوربانیمان داوه له‌پێناو كاره‌كه‌مان
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان خێزانێكن هه‌میشه كاری TV سه‌رقاڵی كردوون، چۆن هاوسه‌نگی له‌نێوان په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانی و TV راده‌گرن؟ سه‌رتیپ وتی: ئه‌گه‌ر بڵێم هاوسه‌نگیمان راگرتووه ره‌نگه 100% نه‌مانتوانیبێت هاوسه‌نگییه‌كی پێویست به‌ومانایه‌ی كه ژیانی تایبه‌تی خۆمان كردووه به‌قوربانی ئیش و كاره‌كه‌مان، بۆنموونه بۆنه‌یه‌كی خۆش هه‌بووه نه‌مانتوانیوه به‌هۆی ئیشه‌كه‌مانه‌وه بڕۆین، ره‌نگه ویستبێتمان سه‌فه‌رێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ین دیسانه‌وه به‌هۆی ئیشه‌كه‌مانه‌وه نه‌مانتوانیبێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌وڵمانداوه به‌شی خۆی ئه‌و رۆژانه‌ی كه پشووین و ده‌واممان نییه جێبه‌جێی بكه‌ین.
زیاتر په‌یوه‌ستین به TVـه‌وه وه‌ك له‌ماڵه‌وه
سه‌باره‌ت به‌ڕێكخستنی كاروباره‌كانیانه‌وه، سنوور وتی: هه‌ردووكمان ماندووین، هه‌موكات به سه‌رتیپ-م وتووه من زیاتر ماندووم چونكه من هه‌تا ئه‌م مانگه‌ی پێشووش خوێندكار بووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رقاڵی كاری TV و ماڵه‌وه بوون.
وتیشی: هه‌ندێجاریش گله‌ییمان دێته‌سه‌ر له‌لایه‌ن خزم و كه‌سوكاره‌وه كه ده‌بێت به‌مه‌وعید سه‌ردانمان بكه‌ن یان ئێمه سه‌ردانیان بكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وانیش له‌وه تێبگه‌ن كه كاره‌كه‌ی ئێمه ده‌وامێكی حكومی نیه، هه‌ركاتێك TV پێویستی به‌ئێمه بێت ده‌بێت بچین، هه‌ركاتێكیش ده‌واممان هه‌بێت ده‌بێت ئیلتیزاممان هه‌بێت. نایشارمه‌وه زیاتر په‌یوه‌ستین به TVـه‌وه وه‌ك له‌ماڵه‌وه.
ده‌ركه‌وتن له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا زۆر قورسه
سنوور رایگه‌یاند: له‌ڕاستیدا كاركردن و ده‌ركه‌وتن له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا زۆر قورسه، قوربانی ده‌وێت، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی زۆر تۆیان به‌دڵه‌و ده‌ستخۆشیت لێده‌كه‌ن و له‌وه تێده‌گه‌ن كه تۆ كارده‌كه‌یت بۆ خزمه‌تكردن و هۆشیاركرنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام دواجار كه‌سانێكیش هه‌ن له‌م هه‌وڵ و ماندووبوونه‌ی تۆ تێناگه‌ن، هێشتا زۆری ماوه گۆمه‌ڵگای كوردی له‌وه تێبگات كه ژن ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ كاربكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه كاری ده‌ره‌وه‌ی هه‌یه ده‌بێت زیاتر ئه‌وكارانه بكات كه له‌خۆیه‌وه نزیكن یان ئه‌وكارانه بكات كه هێشتا له‌ژێر سایه‌و سێبه‌ری پیاودایه.
راگه‌یاندن یه‌كێكه له‌وكارانه‌ی ژن یه‌كسان ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ پیاو
سنوور وتیشی: كاری راگه‌یاندن یه‌كێكه له‌وكارانه‌ی ژن یه‌كسان ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ پیاو، ئێستا من و سه‌رتیپ له‌ماڵه‌وه هاوسه‌ری یه‌كین به‌ڵام كه هاتینه ستۆدیۆوه سه‌رتیپ بێژه‌ره‌و سنووریش بێژه‌ره، سه‌رتیپ پێشكه‌شكاره‌و سنووریش پێشكه‌شكاره. له‌به‌رئه‌وه قوربانی زۆرمداوه له‌م پێناوه‌دا كه ره‌نگه خه‌ڵك ئه‌وه نه‌بینێت، چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت بینه‌ر زه‌رده‌خه‌نه‌كانمان ببینێت، بینه‌ر ئه‌و ماندووێتیه نه‌بینێت كه ئێمه له‌پشتی كاره‌كانمانه‌وه هه‌مانه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ره‌نگه زۆر كه‌سی تر هه‌بێت، زۆر كچی تریش هه‌بێت كه بتوانێت قوربانی بدات و بیه‌وێت كاری راگه‌یاندن بكات، به‌ڵام كه‌شه‌كه بۆی گونجاو نه‌بێت، به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌وكه‌شه‌ی كه سه‌رتیپ بۆ منی خوڵقاندووه له‌ماڵه‌وه‌و له‌شوێنی كاره‌كه‌شم، دڵنیام له‌وه‌ی كه كه‌م كه‌س ده‌توانێت ئه‌وه بكات، چونكه به‌ڕاده‌یه‌ك پشتم به‌سه‌رتیپ به‌ستووه كه له‌هه‌موو كاره‌كانی ده‌وامیشدا پێكه‌وه كارده‌كه‌ین و هاوكاری یه‌كترین.
ژیانم بۆ بواری راگه‌یاندن ته‌رخانكردووه
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی سنوور تا ئه‌مساڵیش خوێندكاری زانكۆ بووه، له‌نێوان خوێندن و TV و خێزانیشدا كامیان له‌پێشتر بووه؟ سنوور وتی: له‌ته‌مه‌نی سیانزه ساڵانه‌وه خه‌ریكی شیعر نوسین بووم و به‌شداری كۆڕ‌و فێستیڤاڵه‌كانم كردووه، واتا حه‌زێكی بێسنورم هه‌یه بۆ كاری راگه‌یاندن، له‌به‌رئه‌وه كه‌متر كاری ناوماڵم كردووه، (به‌پێكه‌نینه‌وه) نایشارمه‌وه له‌چێشتلێنان خراپم، به‌ڵام ناهێڵم ماڵم شپرزه بێت، هه‌ربۆیه زۆرترین ژیانم بۆ بواری راگه‌یاندن ته‌رخانكردووه‌و ئه‌فزه‌ڵیه‌تیشم داوه به‌كاری راگه‌یاندن، به‌ڕاده‌یه‌ك كه من و سه‌رتیپ له‌ماڵه‌وه‌ش به‌رده‌وام سه‌یری هه‌واڵ ده‌كه‌ین.
نازانین ئایینده چی هه‌ڵگرتووه بۆمان
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ته‌نها ده‌تانه‌وێت وه‌ك بێژه‌ری هه‌واڵ ده‌ربكه‌ون؟ سنوور وتی: له‌ئێستادا ته‌نها بێژه‌ری هه‌واڵین، به‌رنامه‌یه‌كیشمان هه‌یه (رۆژی حه‌وته‌م) له كوردسات نیوز كه هه‌ر هه‌فته‌یه‌ی یه‌كێك له‌بێژه‌ره‌كانه، به‌ڵام له‌به‌رنامه‌مدایه له‌هه‌واڵ دووربكه‌ومه‌وه‌و به‌رنامه‌یه‌كی نوێ له‌كه‌ناڵی كوردسات نیوز پێشكه‌شبكه‌م، هیوادارم ئه‌ویش له‌خزمه‌تی هاووڵاتیاندا بێت و به‌رنامه‌یه‌ك بێت خه‌م و گیروگرفتی هاووڵاتیان بگه‌یه‌نم له‌به‌رنامه‌كه‌دا.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه سه‌رتیپ وتی: من وه‌ك خۆم سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنم له رادیۆ بووه، زۆربه‌ی بواره‌كانی راگه‌یاندنیشم تاقیكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا هه‌ردووكمان وه‌كو بێژه‌ری هه‌واڵ ده‌ركه‌وتووین، ئایینده‌ش نازانین چی هه‌ڵگرتووه بۆمان، به‌ڵام هه‌رشتێك له‌چوارچێوه‌ی كاری میدیاییدا بێت به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
ده‌بێت شه‌ڕبكه‌یت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادییه‌كانت نه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاروه نانێك
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئێوه دوو گه‌نجن له‌م دونیا جه‌نجاڵه‌دا كه زۆربه‌ی گه‌نجان هه‌وڵی جێهێشتنی ده‌ده‌ن، بۆچوونی ئێوه چییه؟ سنوور وتی: من و سه‌رتیپ بۆچوونمان جیاوازه، چونكه من هه‌میشه پێم وابووه له‌نیشتمانی خۆتدا نرخت زیاتره‌و به‌هه‌موو سنورداركردنی ئازادییه‌كانته‌وه هێشتا ئازادتری چونكه وڵاتی خۆته‌و خاكی خۆته. به‌ڵام كه بیرده‌كه‌یته‌وه ژیان له‌م وڵاته زۆر قورسه، ئه‌گه‌ر بۆ من و سه‌رتیپ جیاوازتر بێت ئه‌ی دوو گه‌نجی تر بڵێن چی، ده‌بێت شه‌ڕبكه‌یت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادییه‌كانت نه‌ك بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاروه نانێك، مافه سه‌ره‌تاییه‌كانت ده‌سته‌به‌ر نییه، چونكه ده‌توانیت خۆت بژیێنیت به‌ڵام نا‌توانیت ئاسووده بیت و به‌دڵی خۆت له‌كافێیه‌ك دانیشیت و كه‌س هه‌قی نه‌بێت به‌سه‌رته‌وه.
میدیا‌و كاری راگه‌یاندن بێبه‌شت ده‌كات له‌زۆر شتی تر
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ژیان قورسه، به‌ده‌ر له‌كاری راگه‌یاندن بیرتان له‌وه كردووه‌ته‌وه كارێكی تر بكه‌ن؟ سه‌رتیپ وتی: مه‌سه‌له‌ی كاركردن گومانی تێدا نییه، من و سنوور كه سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌ریمانه پێویستمان به‌وه‌یه ئایینده‌مان سه‌قامگیر بكه‌ین و بتوانین له‌ئایینده‌دا جێ پێی خۆمان گیربكه‌ین له‌كۆمه‌ڵگادا، هه‌موو ئه‌م شتانه‌ش به‌ماندوو بوون و كار ده‌كرێت. به‌ڵام میدیا‌و كاری راگه‌یاندن بێبه‌شت ده‌كات له‌زۆر شتی تر. به‌ڵام له‌داهاتوودا هه‌ركارێك بێت حه‌زده‌كه‌م له‌گه‌ڵ سنور پێكه‌وه بیكه‌ین.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه سنوور وتی: به‌رده‌وام حه‌زم له‌كاركردنه، وه‌ك ده‌ڵێن ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سكی تێره، ده‌مانه‌وێت خۆمان ماندوو بكه‌ین و به‌رهه‌مه‌كه‌ی وه‌ربگرین.
ماوه‌یه‌كی زۆره دیمانه‌مان بۆ هیچ كه‌ناڵێك نه‌كردووه چونكه له‌مانشێته‌كانیان رازی نین تا ئه‌م دیداره‌ی PUKmedia
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی فیلمی كچی كا فرۆش سه‌دایه‌كی زۆری هه‌بوو، ئه‌م سه‌دایه بۆ سنوور و سه‌رتیپ چۆن بوو؟ سنوور وتی: ئه‌م فیلمه له‌كاتی به‌رهه‌مهێنانیدا پێوه‌ی ماندوو بووین، سوپاس بۆ سه‌رتیپ كه من نزیكه‌ی بیست رۆژ بۆ مانگێك له‌ده‌ره‌وه كه خه‌ریكی وێنه‌گرتنی ئه‌و فیلمه بووین به‌ته‌نها لێره كاره‌كانی منی ده‌كردو له‌ماڵیشه‌وه به‌ته‌نها بوو، له‌دوای ته‌واوبوونی كاره‌كه‌ش كه بینیمانه‌وه هیچ ماندوویه‌تیه‌كمان نه‌ما، زۆر دڵخۆش بووین به‌كاره‌كه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك شت هه‌بوون له‌وكاته‌دا منی نیگه‌ران كرد، ئه‌ویش ئه‌وه بوو راگه‌یاندنه‌كان به‌سوپاسه‌وه زۆر گرنگیان به‌م بابه‌ته داوه وه‌كو بێژه‌رێك بۆ كچی كا فرۆش و گرنگییه‌كی زۆری هه‌بوو له‌ناو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، به‌ڵام راگه‌یاندنكاره‌كان كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ مندا ده‌كرد، دواتر كه بڵاویانده‌كرده‌وه زۆرێك له‌و مانشێتانه‌ی دایانده‌نا له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاره‌كان یان رۆژنامه‌كان، ئه‌و مه‌به‌سته نه‌بوو كه من ویستبووم بگات به‌بینه‌ر، به‌ڵكو هه‌ندێكجار گرژی له‌نێوان من و خوێنه‌ردا دروستده‌بوو له‌نێوان من و ئه‌و بینه‌ره‌ی كه چاوه‌ڕێی كاره‌كه‌ی ده‌كرد، بۆیه هه‌ر له‌وكاته‌شه‌وه هیچ دیمانه‌یه‌ك و چاوپێكه‌وتنێكمان نه‌كردووه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م دیداره.
سه‌رتیپ پێش سنوور ده‌ركه‌وتووه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌زموونی كاری بێژه‌ری هه‌ردوو هاوسه‌ر پێكه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ی؟ سه‌رتیپ وتی: هه‌م سنوور و هه‌م خۆشم پێشئه‌وه‌ی هاوسه‌ریش بین له‌بواری راگه‌یاندندا كارمان كردووه، به‌ڵام كه‌مێك پێشتر له سنوور من ده‌ركه‌وتووم، یه‌كه‌م TV كه كارم تێدا كرد ئێن ئاڕ تی بوو. دوایئه‌وه‌ی كه ژیانی هاوسه‌ریمان پێكهێنا سنووریش هاته‌ناو بواره‌كه وه‌كو میدیای بینراو و تائێستاش پێكه‌وه به‌رده‌وامین، هه‌ستناكه‌م كاره‌كه ناخۆش بێت بگره خۆشتره، بریا له‌سه‌ر شاشه‌ش پێكه‌وه بووینایه‌و پێكه‌وه هه‌واڵمان بخوێندایه‌ته‌وه، به‌ڵام ئیتر كاره‌كه واده‌خوازێت له‌كه‌ناڵێكه‌وه بۆ كه‌ناڵێكی تر جیاوازه‌و ده‌ركه‌وتنه‌كانیشمان جیاوازه، به‌ڵام به‌گشتی خۆشه پێكه‌وه كاركردن، هه‌رچه‌نده ره‌نگه بۆچوونی خه‌ڵكی تر جیاوازی هه‌بێت و پێیان وتووم باشتره ژن و مێرد له دوو ده‌زگادا كاربكه‌ن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه من ئه‌وكاتانه ئاسووده‌م كه له‌كاركردنیشدا پێكه‌وه‌ین، بۆنموونه زۆركات له‌كوردسات كارم نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی سنووری لێره‌یه هه‌ردێم و به‌پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه.
جیاوازی من و سنوور له‌ڕه‌نگدایه
له‌باره‌ی كاته‌كانیان پێكه‌وه سنوور وتی: چه‌نده له‌ماڵه‌وه پێكه‌وه‌ین، زیاتر له TV پێكه‌وه‌ین، هه‌ستده‌كه‌م كه سه‌رتیپ له‌گه‌ڵم نه‌بێت له TV نامۆم و په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی بێت.
وتیشی: سه‌رتیپ زۆر هاوكاریم ده‌كات له‌هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگدا، رۆژێك ئه‌گه‌ر سه‌رتیپ له‌ماڵ نه‌بێت و بێم بۆ ده‌وام موسته‌حیله ره‌خنه‌یه‌ك نه‌گرێت له‌جله‌كانم، چونكه به به‌رده‌وامی ته‌نسیقی جلوبه‌رگم سه‌رتیپه، به‌وپێیه‌ی ورده‌كارییه‌كانی زۆرجوانه بۆ جلوبه‌رگ. ته‌نانه‌ت له‌وه‌ته‌ی هاوسه‌رگیریمان كردووه به‌بێ سه‌رتیپ سه‌ردانی بازاڕم نه‌كردووه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه سه‌رتیپ-یش وتی: جیاوازی من و سنوور له‌ڕه‌نگدایه، من زۆر به‌هاریانه سه‌یری ره‌نگ ده‌كه‌م و حه‌زم له‌ڕه‌نگه كراوه‌كانه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه سنوور حه‌زی له‌ڕه‌نگه داخراوه‌كانه، بۆیه هه‌میشه كێشه‌مان له‌سه‌ر ره‌نگه.
سه‌رتیپ و سنوور كامیان نه‌وسنه؟
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌رزشكردن چۆنن؟ سنوور وتی: من زۆر باشم، به‌ڵام سه‌رتیپ وتی: زۆر خراپم، زۆرخۆریشم. فه‌لسه‌فه‌یه‌كم هه‌یه بۆ ژیانی خۆم ئه‌وه‌ی په‌یدای ده‌كه‌م ده‌یده‌م به‌خواردن، خه‌ڵكیش زۆر ره‌خنه‌م لێده‌گرێت به‌ڵام من نه‌وسنم، هیوادارم له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ستبكه‌م به‌وه‌رزشكردن.
هیوادارین تا دواته‌مه‌ن له كوردسات بین
له‌كۆتا پرسیاردا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كاركردن له‌ده‌زگای میدیای كوردسات چۆن ده‌بینن؟ سه‌رتیپ وتی: دیاره ئێمه كارمان له‌چه‌ند ده‌زگایه‌كی تریشدا كردووه، ئه‌وكاته‌شی ده‌زگای میدیای كوردساتمان هه‌ڵبژارد هه‌ریه‌كه به‌جۆرێك ره‌خنه‌ی لێئه‌گرتین كه ئێمه میدیایه‌كی سه‌ربه‌خۆمان به‌جێهێشتوه بۆ میدیایه‌كی حزبی، هه‌ندێك كه‌سیش ده‌ستخۆشی لێده‌كردین، به‌ڵام ئێمه ئێستا ئاسووده‌ین و په‌شیمان نین له‌وه‌ی كه ئه‌م ده‌زگایه‌مان هه‌ڵبژاردووه، رێزێكی زۆرمان لێگیراوه‌و هیوادارین بتوانین تا دواته‌مه‌ن لێره كاربكه‌ین.
سنوور-یش وتی: خۆشه‌ویستییه‌كی زۆرم هه‌یه بۆ كوردسات، سیستمی هاوڕێیه‌تی و كاركردن زۆر جیاوازه له‌كوردسات، هیوادارین بتوانین له‌كوردسات نیوز خزمه‌تی زیاتر بكه‌ین.
PUKmedia ئا/ كۆچه‌ر عومه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19